ڕۆژانە
-
چالاکوانانی تشرین: بە ڕۆحی کۆبانێ سەردەکەوین
ئێشکگرانی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین بە بۆنەی دەیەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ لە بەنداوی یشرین ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، بە ڕۆحی کۆبانێ، بەرخۆدانی بەنداوی تشرینیش سەرکەوتوو دەبێت.
-
ئەو ژیانە نوێیەی لە کۆبانێ بونیاد نراوە هەمیشە ئومێد دەبێت بۆ ژنان'
ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی بە بۆنەی ١٠ ساڵەی ڕزگاری کۆبانێ، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو ژیانە نوێیەی کە لە کۆبانێدا بونیاد نراوە، هەمیشە ئومێد دەبێت بۆ ژنان.
-
ژنانی ئەندازیار؛ لەسەر ڕێگای پێچاوپێچی هەڵاواردن و خەبات
ژنە ئەندازیارەکان لە ئێران ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری ڕەگەزی و نایەکسانی پێکهاتەیی دەبنەوە؛ ئەم ڕاپۆرتە لە ڕێگەی چاوپێکەوتنێکی ڕاشکاوانە لەگەڵ ئەندازیارێکی ژن لە گۆشەی ئەم بەربەستانە و چارەسەرەکان بۆ تێپەڕاندنیان دەکۆڵێتەوە.
-
ڕاشا ناسر، ئەکادیمیستێکی عەلەوی ئەشکەنجە درا تا گیانی لەدەستدا
دەرکەوت کە ئەکادیمیستی عەلەوی ڕاشا ناسر عەلی، لە بەشی زمانی عەرەبی زانکۆی حومس کە لەلایەن چەتەکانی هەتەشەوە ئەشکەنجەدرا تا گیانی لەدەست دا.
-
وانەبێژانی لادراو: داواکارین لە جێگەی مامۆستایانی خانەنشین دابنرێین
مامۆستایانی وانەبێژی لەکارلادراو ڕایانگەیاند، حکومەتی هەرێم بەبیانووی جۆراوجۆر لە کار لایبردووین، داوادەکەن بخرێینە جێگەی ئەو مامۆستایانەی ئەمساڵ خانەنشین دەکرێن.
-
ئەزموونی وێژەی نووسەرێک لە شەڕی غەززە
نووسەر ڕەشا فەرحات ئاماژەی بەوەدا کە نووسین، لەو شوێنەی کە داگیرکاری هەیە، بەشێکە لە خەباتی ژنان و لە هەمانکاتدا یەکێکە لە ڕێگاکانی بەرخۆدانی گەلانی ستەملێکراو، هەموو ڕستەیەک گوزارشت لە ئازاری ئەم ئەزموونە دەکات.
-
"ئامانجی دیدارەکە وەرگرتنی ڕاسپاردەی باشوورە بۆ ئایندەی ڕۆژئاوای کوردستان"
بێریڤان محەمەد، ئەندامی پەیەدە لە بارەی دیداری باشوور دەڵێت: دەبێت وەک کورد و پێکهاتەکان شوێنمان لە دەستووری داهاتوودا هەبێت و خاوەن ستاتۆیەک بین، ئامانجی دیدارەکەش کۆکردنەوەی بۆچوون و ڕاسپاردەی باشوورە بۆ داهاتووی ڕۆژئاوای کوردستان.
-
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێک لەسەر هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرین ئامادە دەکات
کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە چاودێری هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرین دەکەن و مانگی داهاتوو ڕاپۆرتێک لەسەر هێرشەکان ئامادە دەکەن.
-
٦ ساڵە کارەبایان نییە: هۆکارەکەی داگیرکارییە
نورە عەلی، تەمەن ٦٠ ساڵ، کە لە گوندی بیسیس لە زرگان کۆچی کردووە و لە دەوروبەری گوندی زێدیێ دەژی، باس لەوە دەکات، بەهۆی ئەوەی لە ماوەی ٦ ساڵی ڕابردوودا بەهۆی هێرشەکانی دەولەتی تورکیاوە کارەبایان نەبووە خۆیان کولیچە و نان لە تەنوردا ئامادە دەکەن.
-
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا: دەنگی قارەمانێتی هێشتا بڵاودەبێتەوە
بە بۆنەی ١٠ەمین ساڵیادی ئازادکردنی کۆبانێ، ئەنجومەنی ژنانی زەنوبیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بەڵێنی بەرخۆدانی نوێکردەوە و ڕایگەیاند: "دوای ١٠ ساڵ هێشتا دەنگی قارەمانێتی دەنگدانەوەی هەیە".
-
لە کۆتا بۆردوومانی بەنداوی تشریندا ٢١ کەس بریندار بوون
وڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر بەرخۆدانی گەل لە بەنداوی تشرین و ٢١ کەس بریندار بوون، ناوی بریندارەکان بڵاوکرانەوە.
-
بەرخۆدانی کۆبانێ: جیهان لە تیرۆری داعش ڕزگاری بوو
گۆڕستانی شەهید دیجلە لە شاری کۆبانێ گۆڕی ئەو شەڕڤانانەی تێدایە کە لە دژی چەتەکانی داعش شەڕیان کردووە، هەر بۆیە ئەم گۆڕستانە بە یەکێک لەو پیرۆزانە ناسراوە کە شایەتحاڵی بەرخۆدانی کۆبانێیە.
-
ئیلهام ئەحمەد چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئاژانسەکەمان کردو سبەی بڵاودەبێتەوە
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری سەبارەت بە دۆخی سووریا و دیدارەکانی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و داننان بە پێگەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.
-
ڕەشنووسی پێشنیارەکانی دیداری باشوور بۆ ئایندەی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەندرا
لە کۆتایی "دیداری باشوور بۆ ئایندەی ڕۆژئاوای کوردستان لە سووریای نوێدا" ڕەشنووسی پێشنیارەکانی لەلایەن ئامادەبووانە خرایەڕوو، ڕاگەیەندرا و جەخت کرایەوە کە باشووری کوردستان پێویستە ببێتە پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان.
-
دایکانی شەممە پرسیاریان لە چارەنووسی سەردار تانیش و ئەبوبەکر دەنیز کرد
لە هەفتەی هەزارو ٣٥ی ناڕەزایەتی دایکانی شەممە لە گۆڕەپانی گەلاتەسەرای، چارەنووسی سەردار تانیش و ئەبوبەکر دەنیز خرایە ژێر پرسیارەوە.
-
ڕۆزا ئۆتونبایڤا داوای کۆتایی هێنان بە قەدەغەکردنی خوێندنی ژنانی ئەفغانستان دەكات
ڕۆزا ئۆتونبایڤا نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی ئەفغانستان داوای کۆتایی هێنان بە قەدەغەکردنی خوێندنی ژنانی ئەفغانستان دەكات.
-
زیندانی نەخۆش حەنیفە ئارسلان ئازاد کرا
زیندانی نەخۆش حەنیفە ئارسلان تەمەن ٨٢ ساڵ لە زیندانی وان جۆری تی ئازاد کرا.
-
فەرمانی دەستگیرکردن بۆ باوکی ژینا ئەمینی دەرچوو
ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی ڕایگەیاند کە لەلایەن دادگای ئێرانەوە بانگهێشت کراوە و بەهۆی بڵاوکردنەوەی پەیامێک دژی پشتڕاستکردنەوەی بڕیاری لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، فەرمانی دەستبەسەرکردنی دەرچووە.
-
تاڵیبان خەباتی ڕاگەیاندنی لە ژنانی ڕۆژنامەنووس قەدەغە کرد
تاڵیبان کە ئەفغانستانی کردە ناوچەیەکی قەدەغەکراو، لە شاری غور کاری ڕۆژنامەنووسانی ژنی لە بواری ڕاگەیاندن قەدەغە کرد.
-
تاژێ کاردانەوەی بەرامبەر بە پەسەندکردنی یاسای باری کەسی دەربڕی
تاژێ کاردانەوەی دەربڕی بەرامبەر بە پەسەندکردنی یاسای باری کەسی و لێبوردنی گشتی و ڕایگەیاند، پەسەندکردنی هەردوو یاساکە شەرعیەت بەو عەقڵیەتی جینۆسایدە دەدات کە دژی ژنان و کۆمەڵگە پراکتیزە دەکرێت و داوای خەباتێکی هاوبەشی لە دژی ئەمە کرد.