١٧ ژن و چوار منداڵ... ئامارێکی نوێی بازنەی کوشتن و توندوتیژی لە ئێران

لەم مانگەدا لە تاوانگەلێکدا کە لەلایەن هاوژینەکان و هاوبەشەکانی پێشوو و ئەندامانی خێزانەوە ئەنجام دراون، کوشتنی بە لانیکەم ١٧ ژن و چوار منداڵ لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران تۆمار کراوە.

١٧ ژن و چوار منداڵ... ئامارێکی نوێی بازنەی کوشتن و توندوتیژی لە ئێران

ناوەندی هەواڵ

تاوانەکانی کوشتنی ژنان لە ئێران بەردەوامن، بۆ ئەوەی ڕاستیەک ئاشکرا بکەن کە بە هەڵکشانی توندوتیژی لە ناو خێزان و پەیوەندییە سۆزدارییەکاندا دەناسرێتەوە، کە تێیدا ژنان چیتر لە کوشتن پارێزراو نین تەنانەت لە ناو ماڵەکانی خۆشیاندا و بە دەستی نزیکترین کەسەکان لێیانەوە.

ئێران لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمی ئێستادا، شەپۆلێکی نوێی تاوانەکانی کوشتنی ژنانی بەخۆوە بینی، کە تێیدا، بە لانیکەم ١٧ ژن و چوار منداڵ لە شار و ناوچە جیاوازەکانی وڵات بوونە زیانبەرکەوتوو، بە دەستی هاوژینەکانیان یان هاوبەشەکانی پێشوویان یان ئەندامانی خێزانەکانیان و دەوروبەری نزیکیان، هەروەها سزای لەسێدارەدان بەسەر دوو ژندا لە زیندانی عادل ئاباد لە شاری شیراز جێبەجێ کرا، هاوکات لەگەڵ هاتنی ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە حاڵەتەکانی خۆکوشتن و گیانلەدەستدانی ژنان.

ئەو ڕووداوانەی لە ماوەی نێوان ٢٣ی تشرینی یەکەم تا ٢١ی تشرینی دووەم تۆمار کراون، فراوانبوونی بازنەی توندوتیژی ئاشکرا دەکەن، کە منداڵانی کچ یان ژنانی دووگیان یان دایکانی لێ بەدەر نەکردووە، تەنها لە شار یان ناوچەیەکی دیاریکراودا قەتیس نەماوە، بەڵکو لە کرماشان درێژ بووەتەوە بۆ تاران و مازەندەران و ئێرانشەهر و شوێنەکانی دیکە.

ڕاپۆرتەکان هەروەها تاوانەکانی کوشتنیشیان لەخۆ گرتووە کە لە دەرەوەی ماوە زەمەنییە دیاریکراوەکە ڕوویان داوە، لەوانە کوشتنی زەهرا سلێمانی (٣٢ ساڵ)، خەڵکی هەرسین، بە دەستی هاوژینی خوشکەکەی کامەران سەفەری باساری، هەروەها شاری مەشهەد کوشتنی پاڵەوانی وەرزشی زۆرانبازی قۆڵی بەخۆوە بینی، بە دەستی هاوژینەکەی کە تەمەنی ٣٣ ساڵە.

ئەم ڕووداوانە بەردەوامیی توندوتیژیی لەسەر بنەمای ڕەگەزی لە ئێران دەردەخەن، کە تێیدا پەیوەندییە خێزانی و سۆزدارییەکان، کە پێویستە پاراستن و ئارامی دابین بکەن، دەگۆڕێن بۆ سەرچاوەی هەڕەشە و کوشتن، لە کاتێکدا ژنان و منداڵانی کچ ژیانی خۆیان دەکەنە زیانبەرکەوتووی توندوتیژییەک کە لە سایەی نەبوونی پاراستنی پێویست و لێپرسینەوە دووبارە دەبێتەوە.