
لە حەسەکە بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم چالاکی بەڕێوەچوو
وۆرکشۆپێکی دیالۆگ کە لە شاری حەسەکە بەڕێوەچوو، تیشك خرایەسەر گرنگی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەو بەرەنگاربوونەوەی باڵادەستی پیاوان بەمەبەستی کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

وۆرکشۆپێکی دیالۆگ کە لە شاری حەسەکە بەڕێوەچوو، تیشك خرایەسەر گرنگی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەو بەرەنگاربوونەوەی باڵادەستی پیاوان بەمەبەستی کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان.

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی سودان دەستخۆشی لە ڕۆژنامەنووس ئیمان حوسێن کرد بەهۆی بەدەستهێنانی خەڵاتی میدیایی ئیقادی ٢٠٢٦ بۆ ڕاپۆرتێک لەسەر ئازارەکانی ژنانی پەنابەری سودانی لە میسر، کە ڕۆڵی ڕۆژنامەگەری سەربەخۆ لە بەڵگەنامەکردنی کارەساتەکانی جەنگ دەخاتەڕوو.

هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان، ڕێکخراوی "دایکانی ئاشتی" لە ئێران داوای یەکسانیی تەواوی یاسایی، لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لە تاوانەکانی کەرامەت و کردنەوەی پەناگەی پارێزراو بۆ ئەو ژنانەی ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە.

لە قامیشلۆ پیاوان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە، بەشداربووانی ڕێپێوانەکە بەم ڕاگەیاندراوەیە سەرنجیان خستە سەر گرنگیی بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی و ڕۆڵی پیاو لە تێکۆشانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژناندا.

لە گوندی سێوەیس، لە هەرێمی قەڵاتووکان لە بناری قەندیل، بۆ ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ژنان و پیاوانی ئەو هەرێمە لە مەراسیمێکدا کۆبوونەوە و بە خوێندنەوەی پەیام و بەڵێننامەی حەوت خاڵی پشتیوانی ژیانی بێتوندوتیژییان گەیاند.

لە دانیشتنێکی دیالۆگ کە لەلایەن کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی عێراقییەوە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی تەلەفزیۆن ڕێکخرابوو، لێکۆڵینەوە لەو ڕاستیانە کرا کە ڕووبەڕووی ژنانی ڕۆژنامەنووسانی عێراقی دەبنەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشکرای کرد کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ١١ هەزار دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان لە ناوەندە پزیشکییەکان تۆمارکراوە، کە پشتگوێخستنی خێزانی و دەستدرێژیکردنە سەر کەسوکارەکان لە پێشەنگی لیستەکەدایە.

ئەنجومەنی ژنانی ژیان، لە چوارچێوەی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی لە لەندەن، زنجیرەیەک چالاکی بەڕێوەبرد.

بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، لە ڕێگەی هێڵی گەرمی ١١٩ و بەشەکانی ترییەوە، هەوڵ دەدات ببێتە دەنگ و پشتیوانی ژنان، بۆ ئەوەی کێشەکانیان لە ڕێگەی ڕاوێژ و میکانیزمە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکانەوە چارەسەر بکرێن.

خولی دووەمی فێستیڤاڵی سینەمایی منداڵانی غەززە، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی منداڵ، لەبەردەم وێرانەکانی سینەما نەسری دەستی پێکرد، بە دروشمی «ژیانمان خۆشدەوێت سبەینێ»، بە ئامانجی گەیاندنی سینەما بە کامپەکانی ئاوارەبوون و خۆشی بەخشین بە منداڵانی غەززە.

لیژنەی سێی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری زیادکردنی هەوڵەکانی بۆ ڕێگریکردن و کۆتاییهێنان بە هەموو جۆرەکانی توندوتیژیی دژی ژنان بە ١٧٥ دەنگ پەسەند کرد. تەنها سۆماڵ وتی "نەخێر".

لە ٢٥ وڵاتی ئەوروپا گەنجان بۆ مافی پەروەردە و مانەوە، هەروەها دژی گرانبوونی نرخی هەموو شتێک، قەیرانی کەشوهەوا و چەکداربوون چالاکییان ئەنجام دا.

پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد لە ئەنجامنامەیەکدا جەختی لەسەر یەکڕیزیی نەتەوەیی، پاراستنی دەستکەوتەکانی خەباتی ژنان و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان کردەوە و داوای هەنگاوی کردەیی بۆ بەهێزکردنی هاوپشتیی کوردی کرد.

لە گوندی توتمەی بناری قەندیل، دوو مەراسیمی جیاواز بە بۆنەی ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەچوون، پەیامی ئەنجومەنی ژنانی قەندیل هەروەها بەڵێننامەی بناری قەندیل بۆ پاراستنی کەرامەت و مافەکانی ژنان خوێندرایەوە.

لەگەڵ هاتنی زستاندا، دانیشتووانی تورکیا و باکووری کوردستان ڕووبەڕووی سەختییەکی ڕوو لە زیادبوون دەبنەوە لە دابینکردنی تێچووی پسوولە بەرزەکانی خزمەتگوزارییەکاندا، هاوکات ژنان ناچار دەبن بەکارهێنانی غازی سروشتی کەم بکەنەوە.

پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد بە بەشداریی نوێنەرانی ژنان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و کەسایەتییە سیاسییەکان، چالاکوانان و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی ژنان، کۆبوونەوەیەکی فراوانیان لە سلێمانی بەڕێوە بردو جەختیان لە یەکڕیزی گەلی کورد کردەوە.

کۆبوونەوەی ساڵانەی پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد لە شاری سلێمانی، دوای تاوتوێکردنی سێ تەوەری سەرەکی سەبارەت بە دۆخی سیاسی، هەڵسەنگاندنی خەبات و چالاکییەکانی ڕابردوو و ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی سێیەم، کۆتایی هات بڕیارە سبەینێ دەرئەنجام ڕابگەیەندرێت.

ڕێکخراوی مۆنیتۆر دەڵێت: نەتەوەی بەلوچ لە ئێران لە ژێر سەرکوتی سیستماتیکی لەسێدارەدان، هەژاری و بێناسنامەییدان؛ لە پاییزی ٢٠٢٦دا چەندین هاووڵاتیی لەسێدارە دراون و کۆڵبەران و خێزانە بێناسنامەکانیش ڕووبەڕووی کوشتن و دەستبەسەرکردن دەبنەوە.

بەپێی ڕاپرسیی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زانیاری منداڵان لە ساڵی ٢٠٢٦دا،٧٣.٣٪ی منداڵان لەلایەن هاوتەمەنێکەوە تووشی هێرشی ئەلیکترۆنی دەبن، ئەمەش وایکردووە زۆرێکیان واز لە خوێندن بهێنن.

ئیلهام ئەحمەد، سیاسەتمەداری کورد دەڵێت: بەڕێوەبەرییەکی هاوبەش لە هەرێمی کوردستان پێویستە، بەهیواین دیالۆگ هەبێت و دەرگای دانوستان بکرێتەوە، هەروەها هەڵوێستی گەلی کورد ئەوەبێت کە پارچەبوون نەخوازن و ژنان نەبنە لایەنگرو پێشەنگایەتی بکەن و بەشێکی دیالۆگ بن.