ڕاپۆرت
-
ژنانی کورد ١١٢ ساڵە ڕۆژنامەنووسن و میژووەکەیان داگیر دەکرێت
ژنانی ڕۆژنامەنووسی کورد کە لەبەرامبەر داگیرکردنی ڕۆژنامەگەریی و بەئامانج کردنی ژنانی ڕۆژنامەنووسدا، پێنووسەکانیان کردووەتە قەڵغانی بەرگریکردن، سەرەڕای شێواندنی راستییەکان بڕیاریان داوە لەسەر شوێپێی ڕۆژنامەنووسانی تینووی حەقیقەت بەردەوام بن.
-
ترسی دوژمن لە پێشەنگایەتی ژنان؛ دەوڵەتی تورک بەچەندین تاوانبارەوە ناگیهان ئاکارسەلی کردە ئامانج
دەوڵەتی تورک کە هەمیشە ژنانی پێشەنگ دەکاتە ئامانج، بۆ بەئامانج کردنی ناگیهان ئاکارسەل چەندین تاوانباری راسپاردو ماوەی ١٠ ڕۆژ بە درۆن و جیپیئێس چاودێری ماڵەکەیان کرد تا ئەو ڕۆژەی شەهیدیان کرد.
-
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێڵێکی نوێی تێکۆشان دروست دەبێت
لە نێو ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەی کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقای گرتووەتەوە، گەنجان لە پێشەنگی بەرخۆدان و گۆڕانکاریدان، هەڵگری میراسێکی خەباتن کە لە گۆڕەپانەکانی ڕزگاری نیشتمانییەوە تا پانتایەکانی خەباتی دیجیتاڵی درێژدەبێتەوە.
-
ناگیهان ئاکارسەل؛ خەباتێک بۆ ئامانج و ڕێبازی ژنان بەردەوامە
ناگیهان ئاکارسەل، ئەو زیلانەی هەمیشە هەوڵی لە پێناو هۆشیارکردنەوە و ئاگادارکردنەوەی ژنان لە پرسەکاندا دەدا، ئەمڕۆ بیرۆکەکانی بووەتە چرای ڕووناکی ڕێگای حەقیقەت بۆ ژنانی تێکۆشەر.
-
کۆمەڵکوژییەکانی شنگال و کەنارەکانی سووریا و سوەیدا بە هەمان ڕەنگی خێڵەکی ژەهراوی نووسراون
لە ساڵانی ڕابردوودا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شاهیدی ئاڵۆزی بوو کە دەتوانرێت بە جەنگی جیهانی سێیەم پێناسە بکرێت، تێیدا گەلانی ئاشتیخواز لەلایەن گروپە جیهادییەکانەوە کرانە ئامانج، هاوکات کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاوی لە تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی داخستووە.
-
ڕیفراندۆم؛ لە هیوای گەلی کوردەوە بۆ بیانووی داعش ئایدیاییەک
ڕیفراندۆم سەرەڕای پەکخستنی هەرێم لە ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی کە بووە هۆی لەدەستدانی ٥٢٪ خاکی باشووری کوردستان و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە دابڕێنراوەکان، لە ئێستاشدا وەک بیانوویەک بۆ سەربەخۆ نەبوونی کورد، لە زاری داعش ئایدیاکانەوە دێتەدەرەوە.
-
یاسای هیوا؛ هیوای گەلی کوردو مۆتەکەی دەوڵەتی تورک
یاسای هیوا، ئەو یاساییەی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زەوتکراوە، بەڵام بەپێی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەورووپا بەپێی ماددەی ٤٦ بڕگەی ٢ـی ڕێککەوتننامەی داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ، کۆتا وادە بۆ مافی هیوا لە حوزەیرانی ٢٠٢٦ دەبێت.
-
لە نێوان پلانی کراوەیی و سیستمی پیاوسالاریدا ژنانی سعودیە بەرەو کوێ دەڕۆن؟
کۆمەڵگەی سعودیە لەژێرچەتری سیستەمێکی تونددا دەژین کە لەسەر بنەمای یاسای ئیسلامی و سیستمی کۆمەڵایەتی بەستراوەتەوە بە ئایین و خێڵەوە، داب و نەریتە بەسەرچووەکان و فێرکارییە ئیسلامییە سەلەفیەکان و سیستمی پیاوسالاری گۆڕدراون بۆ یاسای بە توندی جێبەجێکراو.
-
یەریڤان؛ شارێک بۆ زیندووهێشتنەوەی دەنگی کوردان
كوردانى ئهرمهنستان و یهریڤان، كۆمهڵێ تایبهتمهندیان ههیه، جیایان دهكاتهوه له كوردانى قهوقاز و ههموو پارچهكانى دیكهى كوردستان. ئەویش نمونەی باڵای پاراستنی زمان و هونەر و کولتووری کوردییە.
-
خوێندن بە زمانی بیانی؛ ئاسمیلەکردن لەڕێی پەروەردە
بە پەروەردە کۆمەڵگە بونیاد دەنرێت، تاکی کۆمەڵگە لە منداڵییەوە بە پەروەردە بەڕێکخستن دەکرێت، بەڵام لە باشووری کوردستان بایکۆت و پەکخستنی خوێندن و زاڵکردنی زمانی بیانی لە خوێندنگە ئەهلییەکان، پەروەردە ئاسمیلە دەکات.
-
"ژن، ژیان، ئازادی" فەلسەفەیەک بۆ ڕزگاری و پێناسەکردنەوەی ناسنامەی ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئیران
ترسی گۆڕانی کۆمەڵایەتی و کولتووری بەربڵاو، بووەتە هۆی ئەوەی سیاسەتی "سەرکوتکردنی پێشوەختە" بخرێتە بەرنامەی کاری ڕژێمی ئێرانەوە، دەستپێکردنەوە و پەرەسەندنی توندوتیژییەکان لاوازی ڕژێم و ڕاستی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" وەک هەڕەشەیەکی زیندوو دەردەخات.
-
دایکایەتی؛ هێزی گەردوونیی هەڵگری ناکۆکییەکان
دایکایەتی گوزارەیە لە شێوەیەکی کۆمەڵایەتی ڕەنج و لەلایەن فێمێنیست و تێکۆشەرانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنەوە بە کرێکاری بێ موچە پێناسە دەکرێت، چونکە ئەو ڕەنجەی دایک بە درێژایی قۆناغی دایکایەتی و لە قۆناغی ژنایەتیشدا دەیدات.
-
ڕاپەرینی شۆڕشی ''ژن، ژیان، ئازادی''؛ ڕێچکەی شکاندنی بەربەستەکانی بەردەم ژنان
لە ئەمرۆدا ڕاپەرینی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" بووەتە گرنگترین خاڵی هاوبەشی نێوان ژنانی جیهان و کوردستان، بۆ ئەوەی هەوڵی بەدەستهێنانی مافەکانی خۆیان بدەن و بتوانن دووبارە یاساکانی خۆیان بەدەست بهێننەوە.
-
"بەدەستهێنانی ئاشتی بەبێ بەشداری ژنان نابێت"
هیچ پلانێکی کار بۆ دڵنیابوون لە بەشداری ژنان لە چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا نییە، لەگەڵ ئەوەشدا ژنان بۆ بەبیرهێنانەوەی ئامادەیی هاوڵاتیان بۆ گەیشتن بە ئاشتی گردبوونەوە دەکەن.
-
ژنانی میسری مێژووی خۆیان دەپارێزن و لە پێناو داهاتوویەکی باشتردا تێدەکۆشن
چەندین ڕووداوی سیاسی، ئابووری و سەربازی، مێژووی گەل و ژنانی میسریان لە قاڵب داوە، کە خۆیان سەلماندوە و دیارترین بزووتنەوەی ژنانی ناوچەکەیان دامەزراندووە.
-
لەودیو دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" -٢
ئەو دروشمانەی کە دەڵێن سەدەی بیست و یەک سەدەی ژنانە، تەنها قسە نییە؛ بەرهەمی خەباتەکانی سەدەی ڕابردوون، ئەم سەدەیە سەلماندی کە خەباتی ژنان نەک هەر بۆ بەرخۆدان، بەڵکو بۆ ئاوەدانکردنەوە و ڕزگارییش هێمای دەبێت.
-
پێناسەکردنەوەی ئاشتیی و ڕۆڵی یادەوەریی
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە ساڵی ٢٠٢٣ـدا لە جیهاندا نزیکەی ٤٥ پڕۆسەی ئاشتییی و دانوستاندن، لە ٢٠٢٤ـیشدا ٥٢ دانوستاندن هەبوون.
-
دەستدرێژی سێکسی؛ تاوانێکە دژ بە مرۆڤایەتی و داهاتووی کۆمەڵگە
دەستدرێژی سێکسی، بە زەبری هێزی جەستەیی یان زۆرەملێی و هەڕەشە دژی کەسەکە ئەنجام دەدرێت، هەرچەندە ڕۆژێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاری کراوەو هۆشیاری بڵاودەکرێتەوە بەلام هێشتا ئەم تاوانە درێژەی هەیە.
-
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان؛ پێشەنگی ئاشتی
ئەگەر جیهان ڕۆژێکی بۆ ئاشتی دیاری کردبێت، ئەوا گەلی کورد هەموو ڕۆژێک خوازیاری ئاشتییە، ڕێبەری گەلی کورد کە هەمیشە هەوڵ بۆ ئاشتی دەدات، زیندانی کردۆتە ناوەندی بەرخۆدان و هاواری ئاشتی دەکات.
-
هاوسەرگیری منداڵان؛ زەنگێكی مەترسیدار بۆ ئایندەی کۆمەڵگە
هاوسەرگیری پرۆسەیەکە بۆ بونیادنان و دروستکردنی ژیانێکی نوێ، بەڵام هاوسەرگیری منداڵان جگە لەوەی پێشێلکردنی مافی ژنانە، کۆمەڵێک لێکەوتەی نەرێنی دەبێت، کە کۆمەڵگە بەرەو لێکهەڵوەشاندنەوە ئاڕاستە دەکات.