ڕۆژانە
-

هێرشەکانی حوسییەکان لە تەعز بەبێ وەستان بەردەوامن و ٦٩ کوژراو و بریندار هەیە
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی نوسینگەی تەندروستی، لە نیوەی یەکەمی مانگی ئابدا لە ناوچە جیاوازەکانی تەعز ١٦ مەدەنی کوژراون و ٥٣ کەسی دیکەش بریندار بوون، کە زیاترین زیان بەر ناوچەی ئەلموخا کەوتووە.
-

دایکانی شەممە لە مەیدانی گەلاتەسەرای بوون: نادر نایچی لە کوێیە؟
دایکانی شەممە لە چالاکییە هەفتانەیەکەیاندا لە ١١٦دا، پرسیاریان لە چارەنووسی نادر نایچی کرد کە لە ساڵی ١٩٩٣ لە جزیرە بێسەروشوێن بوو، دایکانی شەممە سەرنجیان بۆ گەڕانی ساڵانێکە ئەو خێزانە ڕاکێشا و داوایان کرد کە شوێنی نادر نایچی ئاشکرا بکرێت
-

پیاوێک ماڵەکەیانی سووتاندو سێ منداڵی گیانیان لەدەستداو هاوژینەکەیشی سووتاوە
لە ڕووداوێکی سووتاندا لە شارەدیی گوڵاڵە سێ منداڵ گیانی لە دەستدا و داکیشیان بەسەختی برینداربوو و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە، بەپێی وتەی پۆلیس پیاوەکە ماڵەکەیانی سووتاندووە.
-

٥٦ وڵات و یەکێتی ئەوروپا داوای لابردنی سنووردارکردنەکان بۆ ژنانی ئەفغانستان دەکەن
لە یادی پێنجەمین ساڵیادی دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان، ٥٦ وڵات و یەکێتی ئەوروپا داوای هەڵگرتنی خێرای سیاسەتی هەڵاواردن لە دژی ژنان دەکەن
-

یەڵدا ئەحمەد: پێنج ساڵە سەرکوتکردن ئیرادەی ژنانی ئەفغانی نەشکاندووە
یەڵدا ئەحمەد، دەروونناس و چالاکوانی مافی مرۆڤ دەڵێت: سەرکوت و سنووردارکردنەکان نەیانتوانیوە دەنگی ژنانی ئەفغانستان بێدەنگ بکەن، بەڵکو هۆشیارییان بۆ مافەکانیان و ئیرادەی خۆیان بۆ درێژەدان بە خەبات بۆ ئازادی و داهاتوویەکی باشتر بەهێزتر کردووە
-

ژنان لە ئێران بارگرانی سەرەکیی قەیرانی ئاویان لەسەر شانە
قەیرانی کەمئاوی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە قۆناغێکی مەترسیدار گەیشتووە و لەگەڵ کاریگەرییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان، بارگرانییەکی زۆری خستووەتە سەر شانی ژنان.
-

کۆنگرەی ستار: تێکۆشانی ژنانی ئەفغانستان دژی تاریکیی تاڵیبان نموونەی خۆڕاگرییە
ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار بە ڕاگەیەندراوێک پشتیوانیی خۆی بۆ تێکۆشانی پێنج ساڵەی ژنانی ئەفغانی دژی چەوساندنەوەی تاڵیبان ڕاگەیاند، داوای هەنگاوی کردەیی لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کرد و وتی:کە پێشێلکردنی مافەکانی ژنان تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی
-

تەژەکە-ئەوروپا: پشتیوانیی لە ژنانی ئەفغانستان دەکەین
تەژەکە-ئەوروپا دەڵێت: ئێمە وەک ژنانی کورد لە ئەوروپا، جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە کە پشتیوانیی لە ژنانی ئەفغانستان دەکەین، تێکۆشانەکەیان، بە دابڕاو لە تێکۆشانی ئازادییمان نابینین.
-

خالیس عومەر: ئەوانەی هێرشیان کردە سەر ئێمە داعش بوون
خالیس عومەر کە لە سەرێکانیەوە ئاوارە بووە و لە یەکەم کاروانەکانی سەرێکانی بووەو لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە هێرشی کراوەتە سەر، باسی ئەو ڕۆژە دەکات، خالیسە وتی: ئەوان داعش بوون، ئەم دڕندەییەی ئێمە بینیمان، جگە لە داعش کەس نەیدەتوانی ئەمە بکات.
-

گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان پەرەدەسێنێت
لە شاری سلێمانی، ژنێک کە هاوژینەکەی بەرپرسە لە وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم، بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیلەدەستدا.
-

"زیرەکی دەستکرد ئەگەر نەزانی بەکاری بهێنیت کۆمەڵگە بەرەو هەڵدێر دەبات"
زیرەکی دەستکرد کە هەندێک کەس سوودیان لێبینیوەو بۆ بەرەوپێشچوونی کارەکانیان، لەهەمانکاتدا لای هەندێک کەس بە خراپی بەکاردەهێندرێت، ئاوارە نەورۆز توێژەری دەروونی دەڵێت: ئەگەر نەزانی بەکاری بهێنیت کۆمەڵگە بەرەو هەڵدیر دەبات.
-

هالیدە تورکئۆغلۆ: دەبێت کۆمیسیۆنی ژنان دابمەزرێت
هالیدە تورکئۆغلۆ،وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتى ئاماژەی بەوەدا، دەبێت لەو دەستانەی کە سەبارەت بە یاسای چوارچێوەوە دادەمەزرێن، ژنانیش وەک ڕۆڵگێڕ بەشدار بن و چاودێری پرۆسەکە بکەن، ئاشتیی کۆمەڵایەتی بە ژنان دەکرێت.
-

خۆپیشاندانی ژنان لە بەغدا داوای پاراستنی مافی دایکان و منداڵان دەکات
بەشداربووانی ناڕەزایەتییەکەی بەردەم ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەغدا داوای پێداچوونەوە بە بڕیاری دادوەری ژمارە ٩٣و پاراستنی مافی دایکان و منداڵانیان کرد، ئەمەش لە کاتێکدا ترسیان لە کاریگەری جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای جەعفەری هەیە.
-

لە مانگی تەمووزدا لانیکەم ٢١٤ کرێکار گیانیان لەدەستداوەو ژن و منداڵیان تێدایە
ئەنجومەنی ئاسایشی کارو تەندروستیی کرێکاران ڕایگەیاند کە لە مانگی تەمووزدا لە تورکیا لانیکەم ٢١٤ کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە، کە ٢٣ـیان ژن و منداڵن.
-

بزووتنەوەکانی ژنانی ئەفغانستان داوای کۆتاییهێنان بە دەستدرێژیکردن دەکەن
لە پێنجەمین ساڵیادی گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ سەر دەسەڵات، بزووتنەوەکانی ژنانی ئەفغانستان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەجیا ڕاگەیاندراوییان بڵاوکردەوە و سەرنجیان بۆدەستدرێژیی سیستماتیکیانە دژی ژنان ڕاکێشا.
-

نیگەرانییەکان لەسەر مافی ژیانی ژنان لە ئێران بەردەوامە
لە درێژەی سەرکوتەکانی ڕژێمی ئێران دژی ژنان، زیندانییەکی ژن بەهۆی پشتگوێخستنی پزیشکییەوە گیانی لەدەستدا، ژنێکی دیکە سزای ١٠ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێندراو پێنج شوێنی کاریش بەهۆی پەیڕەونەکردنی باڵاپۆشی زۆرەملێ داخران.
-

قەیرانی کارەبا لە کۆبانی
دوای ئەوەی لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکەوە بەڕێوەبەرێتی ئاو و کارەبا گۆڕدرا، قەیرانی کارەبا لە ڕۆژئاوای کوردستان و شاری کۆبانی ڕوویدا، سەرەڕای بەرزی ئاستی ئاوی فورات، ژنانی ناوچەکە دەڵێن کارەبا "بە منەت" دابین دەکرێت.
-

غوربەت ئیشلەک: گەڕانەوەمان بۆ باکووری کوردستان دەبێت بە کۆمەڵ و کۆمیناڵ بێت
غوربەت ئیشلەک هاوسەرۆکی شارەوانی مەخموور ڕایگەیاند کە یاسای چوارچێوە سەرەڕای کەموکوڕییەکانی، هەنگاوێکی مێژووییەو جێگیرکردنیان لە چوارچێوەی ئەم یاسایە و گەڕانەوەیان بۆ وڵات بە بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر دەبێت.
-

بە بەشداریی ١٠٠ جووتیار و خاوەنکار؛ ڤێستیڤاڵی بەروبوومی خۆماڵی لە هەڵەبجە دەستی پێکرد
بە بەشداریی زیاتر لە ١٠٠ جووتیار و خاوەنکار کە بەشێکی بەرچاویان ژنانن، یەکەمین ڤێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵی و کلتوورییەکان لە هاوینەهەواری ئەحمەدئاوای هەڵەبجە کرایەوە
-

لا للسكوت.. نعم لكرامة المرأة"...ژنانی سوەیدا دەنگ بەرز دەکەنەوە لە دژی توندوتیژی و کوشتن
کۆڕی "لا للسكوت.. نعم لكرامة المرأة"لە سوەیدا، تیشکی خستە سەر سەرهەڵدانی توندوتیژی خێزانی و تاوانەکانی دژ بە ژنان و نەبوونی لێپرسینەوە، جەختیشی لە گرنگی پەروەردەی دژ بە توندوتیژی و پەرەپێدانی پەیوەندی خێزانی بۆ پاراستنی ژنان کردەوە