ناوەندی هەواڵ
کۆیە_لە چوارچێوەی کۆڵەکەی “خزمەتکردنی کۆمەڵگە” لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە (٢٠٢٣–٢٠٢٧)، بەشی یاسا لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بە هاوبەشی لەگەڵ دادگای بەرایی کۆیە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان، و یەکێتیی ژنانی کوردستان، وۆرکشۆپێک بە ناونیشانی: “ڕۆڵی یاسا لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان؛ دابینکردنی دادپەروەری، پاراستنی ڕزگاربووان و کۆتاییهێنان بە بێ سزایی” بەڕێوە چوو.
ئەدیبە محەمەد ساڵح، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتییەکان، تیشکی خسەتسەر ناوەڕۆک و ئامانجەکانی وۆرکشۆپێک کە تایبەتە بە خوێندنەوەی ئەو یاسایە و هەڵسەنگاندنی لەگەڵ واقیعی کۆمەڵگای کوردی وتی: ئەمرۆ لێرەئامادەین بۆ وۆرکشۆپێک بۆ خوێندنەوەیەک بۆ یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و زانینی بڕگەکانی ئەم یاسایە لە چی پێکدێ، پێناسەی چی کردووە، شێوازی توندوتیژی خێزانی دیاری کردووە، پەیوەندییەکانی دیاری کردووە کە بریتییە لە پەیوەندیی هاوسەرگیری و پەیوەندیی، خزمەتی تا پلە چوار و ئەوانەی کە دێنە پاڵ خێزان بە یاسا، و هەروەها باس لە تایبەتمەندیی ئەو یاسایە دەکەین و باس لە ڕێکارە کاراکان دەکەین وەکوو ئەم پاراستن و شێوازی ئەمرپاراستن و پێکهاتەی ئەمرپاراستن، و هەروەها لە سزاکان و یانی لە کۆتاییشدا باس لەوە دەکرێ ئایا یانی هەتا چ ڕادەیەک ئەم یاسایە توانییەتی ئامانجەکەی خۆی بپێکێت و ئایا ئەم یاسایە دەگونجێ لەگەڵ دابوونەریتی کوردەواری.












