ناوەندی هەواڵ
لە ساڵی ٢٠٢٥دا، ١٢ هەزار و ٤٥٦ سکاڵا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە؛ سکاڵاکان جۆرە جیاوازەکانی توندوتیژی، لەوانە توندوتیژی جەستەیی، ناکۆکی خێزانی، توندوتیژی ئەلیکترۆنی، بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ بەبێ ڕەزامەندی و توندوتیژی سێکسی، لەخۆدەگرن.
هەروەها ئاماژە بە داتاکانی شەش مانگی یەکەمی ٢٠٢٦ لە سلێمانی کرا، کە نزیکەی ١،٦٠٠ پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ١١٩ تۆمارکراوە و ٩٥٠ پەیوەندی لەلایەن ژنانەوە بووە؛ زۆربەی ئەم پەیوەندییانە بۆ ڕاوێژ و داواکردنی یارمەتی بوون.




