ناوەندی هەواڵ
حەنان عوسمان، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆمەڵەی کولتووری و کۆمەڵایەتیی نەورۆز لە لوبنان، بەشداری کۆبوونەوەیەکی کرد، کە لە پەرلەمانی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەڕێوەچوو، بەپێی لیژنەی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەکە، ئەم کۆبوونەوەیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی کوردان لە لوبنان و ئەو سەختییانەی کە لە بەدەستهێنانی مافە مەدەنی و یاساییەکانیاندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، ڕێکخرابوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، حەنان عوسمان سەبارەت بە بوونی کوردان لە لوبنان، بە ڕۆشنکردنەوەی لایەنە مێژوویی و کولتوورییەکانی، زانیاری دا، باسی لە سەختییە سەرەکییە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکان کرد، کە کۆمەڵگەی کوردی ڕووبەڕووی دەبێتەوە هەروەها کاریگەریی ئەم کێشانەی لەسەر ژیانی ڕۆژانەیان و مافە بنەڕەتییەکانیان خستە ڕوو.
لە وتارەکەیدا، تیشکی خستە سەر دۆخی ئەو کەسانەی لە دۆخی "لە لێکۆڵینەوەدان" (قەید دەرس)دان، دۆخێک کە دەبێتە هۆی زۆر بەربەست و سەختیی یاسایی و مرۆیی، هەروەها پێویستە چارەسەر بدۆزرێتەوە، مافە بنەڕەتییەکانی ئەم کەسانە مسۆگەر ببن و دەرفەتەکانیان بۆ بەدەستهێنانی دانپێدانانی یاسایی و مەدەنی زیاد بکەن.
حەنان عوسمان داوای کرد دۆخی کوردانی لوبنان بەتایبەتی کێشەی دۆخی "لە لێکۆڵینەوەدان" بخرێتە کارنامەی دامەزراوە ئەوروپییەکان و ئەو کۆڕ و کۆبوونەوانەی کە بە مافەکانی مرۆڤەوە سەرقاڵن، لەگەڵیدا پشتیوانی بۆ داواکارییەکانیان، کە ئامانجیان بەدەستهێنانی یەکسانی، مسۆگەرکردنی دانپێدانان بە مافە مەدەنی و یاساییەکان و بەهێزکردنی بنەماکانی هاوڵاتیبوونە بدرێت.
کۆمەڵەی کولتووری و کۆمەڵایەتیی نەورۆز بۆ بەدواداچوونی دۆخی کوردان لە لوبنان، ئاگادارکردنەوەی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە کێشە و داواکارییەکانیان و کارکردن بۆ گەیاندنی دەنگیان، لەناو هەوڵدان و چالاکییدایە.




