ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دروشمەکانی ئازادی لە ڕووی توندوتیژیدا بەرز دەکەنەوە

ژنان لە هەموو جوگرافیاکانەوە بە یەک دەنگ دژی توندوتیژی دەوەستن و جەخت لەسەر بەهێزیی ئیرادە و خۆڕاگرییان بۆ بەدیهێنانی ئازادی و یەکسانی دەکەنەوە.

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.

ناوەندی هەواڵ

 

لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر، لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر، دەنگی ژنان فرەچەشن دەبێت و چیرۆکی خەبات لە پێناو ئازادی و کەرامەت و ژیانی پارێزراودا یەکدەگرێت، بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەمەوە، ژنانی ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا پەیام و دروشمگەلێکیان ئاراستە کرد کە تێیدا ڕەتکردنەوەی خۆیان بۆ هەموو شێوەکانی توندوتیژی دەربڕی، جەختیان لەوە کردەوە، کە دەنگی ژن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم و دوورخستنەوەدا بە ئامادەیی دەمێنێتەوە.

 

ئەم پەیامانە، سەرەڕای جیاوازیی جوگرافیاکانیان و فرەچەشنیی زمانەکانیان، دەنگێکی ژنانی هاوبەش هەڵدەگرن کە جەخت لەوە دەکاتەوە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بۆنەیەکی تێپەڕ یان دروشمێک نییە کە لە یەک ڕۆژدا بەرز بکرێتەوە، بەڵکو خەباتێکی ڕۆژانەیە لە پێناو بەدەستهێنانی مافەکان و پاراستنی کەرامەت و بونیادنانی کۆمەڵگەیەک کە یەکسانی و دادپەروەری تێیدا باڵادەست بێت، ژنان لە ڕێگەی وشەکانیانەوە دووپاتی دەکەنەوە، کە بێدەنگی ئیتر بژاردە نییە، و یەکخستنی دەنگەکان هەنگاوێکە بەرەو شکاندنی بازنەی توندوتیژی و کردنەوەی ڕێگا لەبەردەم ژیانێکی ئازاد و پارێزراودا.