ڕۆژانە
-

لە کەلار تەرمی ژنێک بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە
تەرمی ژنێکی تەمەن ٣٢ ساڵ لە ماڵەکەی خۆی لە شارەدێی پێبازی سەربە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان دۆزرایەوە.
-

مامۆستا شادان؛ ئارامیی بۆ ٤٠ منداڵ و دڵێک بۆ هەموو منداڵان
لە پارێزگای هەڵەبجە، لە ماڵێکی سادەوە چیرۆکێکی جیاواز بۆ پەروەردە و خۆشەویستی دەستپێدەکات، مامۆستا شادان لە پێناو کوڕە داونەکەی ئامادەیە رۆژانە وانە بە ٤٠ مندال بڵێتەوە.
-

بەهۆی بوومەلەرزەکەی کۆڵۆمبیاوە ٨٣٢ کەس بوونەتە قوربانى
بەهۆی بوومەلەرزە بەهێزەکەى دوێنێی کۆڵۆمبیاوە ١٣٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٠٠ کەسی دیکە برینداربوون، هەروەها بوومەلەرزەکە بووە هۆی ڕووخانی بیناکان و زیانگەیشتن بە نەخۆشخانەکان و ژێرخانەکان و گیرخواردنی خەڵک لەژێر داروپەردودا.
-

کۆنگرەی ستار هێرشەکانی سەر یەکەم کاروانی گەڕاوە بۆ سەرێکانی شەرمەزار دەکات
کۆنگرەی ستار پەرەسەندنی پێشێلکارییەکانی دژی خەڵکی مەدەنی لە سەرێکانی شەرمەزا کرد، هۆشداری دا لە مەترسیی ئەو هێرشانەی کە کرانە سەر یەکەم کاروانی گەڕاوەکان، داوای ڕاگرتنی پەرەسەندنەکان و پاراستنی خەڵکی مەدەنی و دابینکردنی گەڕانەوە دەکات.
-

لە سوەیدا ژنێکی گەنج بەبیانووی کێشەی خێزانییەوە کوژرا
کوژرانی ژنێکی گەنج بەناوی ڕەغەد ئەندەری لە گوندی ئەلتەیبە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سوەیدا بووە هۆی تووڕەیییەکی گەورەو کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە و داوا کراوە کە تاوانباران و بەرپرسانی ڕووداوەکە سزا بدرێن.
-

ژنۆلۆژی هەنگاو بەرەو زانین... هاوبەشیی نوێ بۆ پشتگیری لە ڕاگەیاندن و توێژینەوەی زانستی لە میسر
هاوبەشیی نێوان ژنۆلۆژی و Edumedia هەنگاوێکی تری داهاتووە لەو ڕێڕەوەی کە تێیدا ناوەندی ژنۆلۆژی هەوڵ دەدات هەنگاوی کردەیی بەرەو زانین بنێت، لە ڕێگەی بەرهەمهێنان، توێژینەوە، ڕاهێنان و پەیوەندییەوە، گۆڕینی بۆ هێزێکی کارا لە پشتگیریکردنی مرۆڤ.
-

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێم: مەلا مەزهەر لەسەر بێڕێزیکردن بە ژنان دەدرێتە دادگا
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەیام و لێدوانی توند دژی ژنان لە کەناڵێکی میدیاییەوە، سکاڵای یاسایی لەسەر مەلا مەزهەر خۆراسانی لە شاری هەولێر تۆمار دەکات.
-

سەباحەت تونجەل: یاسای چوارچێوە دەستپێکێکەو تێکۆشان بەردەوام دەبێت
سەباحەت تونجەل، چالاکوانی تەژەئا ڕایگەیاند کە یاسای چوارچێوە دەستپێکێکی گرنگە، بەڵام هێشتنەوەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دەرەوەی چوارچێوەکە گەورەترین کەموکوڕییەو دەبێت پرۆسەکە بە تێکۆشانی دیموکراتیک تەواو بکرێت.
-

ئەڵماز ڕۆمی: بە ئەزموون و تێکۆشانی خۆمان دەستکەوتی ژنان لە سووریا دەپارێزین
ئەڵماز ڕۆمی، وەک یەکەم سەرۆکی شارەوانیی ژن کە لە ناو سیستەمی نوێ لە سووریا جێگیر بووە سەرنجی خستە سەر ڕۆڵی پێشەنگیی ژنان و دەڵێت: بە ئەزموونی ساڵان لە بواری ڕێکخراوەیی و سیاسیدا، هۆشیاریی ئازادیی ژن لە ناوچەکەدا بەردەوام بەڕێوەدەبەن و بەهێزتری دەکەن.
-

لە زاخۆ ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا
لە شارۆچکەی زاخۆ، ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە چەقۆ کوژراو تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی '٤٠٥' لە یاسای سزادان، دەستگیر کراوە.
-

یاسای چوارچێوە بە ٤٦٨ دەنگ پەسەند کرا
درەنگانی شەوی ڕابردوو یاسای چوارچێوە خرایە دەنگدان و بە ٤٦٨ دەنگ لە پەرلەمانی تورکیا پەسەند کرا، هەروەها ٨٨ پەرلەمانتاریش دەنگیان بەنەخێر دا بە یاساکە.
-

وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوکرایەوە
عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری ڕەحای دەم پارتی وێنەی سەردانی بنەماڵەکەی بۆ دوورگەی ئیمرالی لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە.
-

تورۆنتۆ... ئیلینا ڕیباکینا و ناومی ئۆساکا و کۆکۆ گۆف بەردەوامن لە ڕێڕەویان بەرەو نازناوەکە
ئیلینا ڕیباکینا و گۆف و ئۆساکا بە سەقامگیرییەوە لە تورۆنتۆ درێژەیان بە ڕێڕەوی خۆیان دا، دوای ئەوەی شوێنی خۆیان لە قۆناغی چوارەمی کۆتاییدا چوارگۆشەی زێڕین مسۆگەر کرد، لە ناوەڕاستی رکابەرییەکی بەهێزدا بۆ دەستکەوتنی نازناوەکە و خاڵە گرنگەکان
-

گولستان کلچ کۆچیگیت: ئاشتی و دیموکراتیکی بەردەوام بە ئیرادەی هاوبەش و هەنگاوی یاسایی پێکدێت
گولستان کلچ کۆچیگیت، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی، لە پەرلەمان و لە کاتی بانگەشەکردنی "یاسای چوارچێوە"دا جەختی کردەوە کە ئاشتی و دیموکراتیکی بەردەوام بە ئیرادەی هاوبەش، سەروەریی یاسا و هەنگاوی دیموکراتیانە دەستەبەر دەبێت.
-

یادکردنەوەی ئەکین وان و سیاسەتی سیستەمی باوکسالاری لەسەر جەستەی ژن
پێکدادانەکانی جیهان دەریئەخەن کە جەستەی ژن وەک ئامرازی ترساندن بەکاردێت. ئەم ڕاستییە سیاسییە لە ۱۰ی ئابی ۲۰۱٥دا بە نیشاندانی جەستەی ڕووتی ئەکین وان لە ڤارتۆ دەرکەوت، و ئیمڕۆ تێکۆشانی ئەو بووەتە هێمای خەباتی ژنان دژ بەم سیاسەتە
-

یەکەم کاروانی کۆچبەرانی سەرێکانی بۆ زێدی خۆیان بەڕێکەوتن
دوای ٧ ساڵ ئازار و ناخۆشی، ئەمڕۆ یەکەم کاروانی کۆچبەرانی سەرێکانی گەڕانەوەی بۆ شار و گوندەکانیان دەستیپێکرد. لەم قۆناغەی یەکەمدا زیاتر لە ٤٠٠ بنەماڵە بەرەو سەرێکانی بەڕێکەوتن.
-

تێکۆشان و بەرخۆدانی گەلی مەخموور بەردەوامە
ئێشکگری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کامپی مەخموور بەردەوامە، بە بەشداریی گروپی ٢١٥ چالاکوانان جەختیان لەوە کردەوە کە "تا ئازادی جەستەیی ڕێبەرەکەیان مسۆگەر دەبێت، تێکۆشان دەکەن.
-

ژنێک بەهۆی کێشەیەکەوە لە بینای دادگای کەرکوک خۆی فڕێدایە خوارەوە
ژنێکی کوردی گەڕەکی ئیمام قاسم، لە کاردانەوەی هەڕەشەیەکدا کە لە منداڵەکانی کراوە لە یەکێک لە نهۆمەکانی دادگای کەرکوکەوە خۆی فڕێدایە خوارەوە و دەستبەجێ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک.
-

لە ماوەی مانگێکدا ٢٥ ژن لە تورکیا و باکووری کوردستان ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە
بەپێی ئامارەکانی ئاژانسی "ژنیوز"، لە مانگی تەمووزدا ئاست و جوگرافیای توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان لە تورکیا و باکووری کوردستان ڕووی لە زیادبوون کردووە، ئەمەش نیگەرانییەکی زۆری سەبارەت بە بەردەوامیی ئەم دیاردەیە دروست کردووە
-

سیمینارێک باس لە ڕاستینەی ژنانی یەمەن لە نێوان ئاڵەنگاری شەڕو بەشداری چالاکانە دەکات
پلاتفۆرمی ژنانی سەربەخۆ بە بەشداریی ئەکادیمیستەکان، چالاکوانان و شارەزایانی ئابووری، سیمینارێکی دیالۆگی لە تەعز بۆ تاوتوێکردنی ڕاستی ژنانی یەمەن لە نێوان ئاڵەنگاری شەڕ و دەرفەتەکانی سەرکردایەتی و بەهێزکردن ڕێکخست.