
ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دروشمەکانی ئازادی لە ڕووی توندوتیژیدا بەرز دەکەنەوە
ژنان لە هەموو جوگرافیاکانەوە بە یەک دەنگ دژی توندوتیژی دەوەستن و جەخت لەسەر بەهێزیی ئیرادە و خۆڕاگرییان بۆ بەدیهێنانی ئازادی و یەکسانی دەکەنەوە.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

ژنان لە هەموو جوگرافیاکانەوە بە یەک دەنگ دژی توندوتیژی دەوەستن و جەخت لەسەر بەهێزیی ئیرادە و خۆڕاگرییان بۆ بەدیهێنانی ئازادی و یەکسانی دەکەنەوە.

ژنانی گوندی خۆرس لە شارۆچکەی قزل تەپە دەستیان بە وەرزی ڕنینی هەنار و گۆڕینی بۆ شەربەت و ڕوبە بە ڕێگەی نەریتیی بۆماوەیی کردووە، وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکانیان بۆ وەرزی زستان، لە دیمەنێکدا کە ڕەنگدانەوەی دەستگرتنیان بە خاک و میرسەوە نیشان دەدات.

هەرمینە هورداد، توێژەر و چالاکوانی سیاسی، گفتوگۆکانی سەبارەت بە ئەگەری شەڕێکی نزیک لە دژی ئێران، کاریگەریی ئاڵۆزییە ناوچەییەکان لەسەر کۆمەڵگە و بە تایبەتی ژنان، هەڵسەنگاند. هوردادیش ئاماژەی بە سیناریۆ ئەگەرییەکان لەبارەی ئێران کرد.

دینا موحسین، سەرۆکی ناوەندی ژنۆلۆژی لە میسر، دەڵێت: پاراستنی ژنان و بەهێزکردنیان پێویستی بە تێپەڕاندنی چارەسەرە یاساییە نەریتییەکان هەیە بەرەو چارەسەرکردنی ڕەگ و ڕیشە کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییەکانی جیاکاری و توندوتیژی، جەختی لە گرنگی پەروەردەی ژنان کردەوە.

سێ ڕۆژ گفتوگۆو ئەزموون و باوەڕ لە هۆڵەندا بەسەربرد، ڕووداو و دانیشتنەکانی کۆنفڕانسەکە، بە هاوئاهەنگی ڕەنگەکان و گڕوتینی ئازادی، جارێکی دیکە بە زیندووترین شێوە یەکڕیزی ژن و ژیانی خستەڕوو.

لە سەر سنووری جیاکەرەوەی نێوان نوسەیبین لە باکووری کوردستان و قامیشلو لە ڕۆژئاوا، چیرۆکی جوگرافیايەک دەردەکەوێت کە بە شێوەی سیاسی دابەش کراوە، بەڵام لە یادەوەری و هۆشی خەڵکدا هەر بەیەکەوە چەسپاوە.

کوشتنی مریەم یارمحەمەدی لە لایەن براکەیەوە، پرسی توندوتیژی دژی ژنان لە ئێراندا هێنایەوە پێشەوە و تیشکی خستە سەر ڕۆڵی بنەماڵە لە درێژەدان بەو توندوتیژییە، ڕزوان موقەدەم، چالاکوان پێی وایە یاساکانی ئێستاش بەشدارن لە بەردەوامی و پەرەسەندنی.

فەرزانە عەزیمی، بەرپرس و نوێنەری حیزبی چەپی ئێران، بەڵگەنامەی "کەمترین بنەماکانی مافی مرۆڤ بۆ قۆناغی گوازراوە"ی بە هەنگاوێک بۆ کۆتایی هێنان بە سووڕی توندوتیژی و نەهێشتنی هەڵاواردن دژی ژنان و ڕەتکردنەوەی میراسی شۆڕشی ١٩٧٩ پێناسە کرد.

نیرە ئەنساری، پارێزەر و شارەزای یاسای نێودەوڵەتی، دەڵێت پلانی «بەرەنگاربوونەوەی کاریگەری» ئامرازێکی ئەمنییە بۆ تاوانبارکردنی چاڵاکییە مەدەنی و ئەکادیمییەکان و سنووردارکردنی ئاڵوگۆڕی زانستی.

نۆبەهار مستەفا هۆشداری دا لەوەی دەستێوەردان و ململانێکان ببنە هۆی پارچەبوونی زیاتری کۆمەڵگە، و جەختی لەسەر بونیادنانی دەوڵەتێکی گشتگیر و بەهێزکردنی ئاشتەوایی نیشتمانی کردەوە.

شیوا مەحبوبی، وتەبێژی لیژنەی ئازادی زیندانیانی سیاسی دەڵێت: تەنها ناڕەزایەتیی پچڕپچڕ و ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی بۆ شەرمەزارکردنی لەسێدارەدان و سزای توندی دادوەری بەس نییە و داوای کرد کە هەنگاوی نێودەوڵەتی کاریگەرتر بگیرێتەبەر.

شیرین حسێن لەبارەی شەهید زیلان "ناگیهان ئاکارسەل"ەوە دەڵێت؛ ناگیهان هەمیشە دەیوت ئێمە دەبێت ئیش لەسەر هێزە شاراوەکانی ژن بکەین و بەو هێزەی ژنان هەیانە دەتوانین شۆڕشێک بەرپا بکەین.

نۆبەهار مستەفا، چالاکوانی سیاسی و مافی ژنان، دووپاتی کردەوە کە ڕزگارکردنی ژنان و بونیادنانی سیستەمێکی دیموکراتی، ڕێگای سەرەکیی دەرچوون لە بازنەی شەڕ و قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

"ژن، ژیان، ئازادی" لە دروشمێکەوە بوو بە شۆڕشی نەوەیەک کە داوای ماف، ئازادی و ژیانێکی پڕ لە کەرامەت دەکات، دەنگێک کە لە سنوورەکان تێپەڕی و کاریگەرییەکی بەرفراوانی لەسەر گفتوگۆی کۆمەڵایەتی و مرۆیی دانا.

بیار ئەڤرین ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی ڕایگەیاند کە سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی کۆتایی نەهاتووە و وتی: پڕۆسەیەکی بەردەوامە، ئایندەی بە بەرخۆدان، ڕێکخستنی ژنان و هاوپشتی لە نێوان بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکاندا بەستراوەتەوە.

نەورۆز ئەحمەد، فەرماندەی یەپەژە سەرنجی خستە سەر ئەنجامی کۆبوونەوەکانی دیمەشق و ئاماژەی بەوەکرد کە سەرەڕای ڕوانگەی ئەرێنی بۆ بەشداریکردن لەناو وەزارەتی ناوخۆدا، ئەوان لە هەر بارودۆخێکدا خۆبەڕێوەبەری و میراسی خەباتی خۆیان دەپارێزن.

سابونکەران یەکێکە لەو کۆڵانانەی کە بە تێپەڕبوونی ساڵان، ڕووخساری گۆڕاوە، بەڵام یادەوەرییەکانی هێشتا زیندوون، لە ناو ئەو یادەوەرییەشدا چیرۆکی ژنانێک هەیە کە ژیانی ئەو سەردەمەیان بە چاوی خۆیان بینیوەو ئێستا دەیگێڕنەوە بۆ نەوەی ئەمڕۆ.