سیاسەت
-

لە نێوان دەستکەوتەکان و ڕاستی دوورخستنەوە... بانگەوازەکان بۆ بەرزکردنەوەی نوێنەرایەتی ژنان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا
الاکوانانی مافی ژنانی مەغریبی دەڵێن: هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەرفەتێکی ڕاستەقینە بۆ کاراکردنی بنەمای یەکسانی ڕەگەزی و بەهێزکردنی ژنان بۆ بەشداریکردنی سیاسی لە ئاستێکی یەکسان لەگەڵ پیاوان دەڕەخسێنن.
-

کورد لە ئێران؛ لە یادەوەریی ستەمەوە بۆ داڕشتنی واتایەکی نوێی ئازادی
وشەی "کورد" لە ئێراندا تەنها شوناسێکی نەتەوەیی نییە، گێڕانەوەی بەرخۆدان و چەوساندنەوە و خەباتێکی مێژوویی درێژخایەنە، کە لە بایکۆتکردنی ڕیفراندۆمی کۆماری ئیسلامییەوە دەست پێدەکات و بە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی” دەگاتە لوتکە.
-

ژنانی جەزائیر دەچنە ناو شەڕی هەڵبژاردنەکانەوە
بانگەشەی هەڵبژاردنی جەزائیر شاهیدی ئامادەبوونی ژنە بەرچاوەکانە، هەزاران کاندیدی ژن کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی کورسی پەرلەمان لەسەر پلاتفۆرمەکان کە تیشکیان خستۆتە سەر بەهێزکردنی ژنان و پاراستنی مافەکانیان و بەرزکردنەوەی بەشداریکردنیان.
-

بەشداری سیاسی ژنانی جەزائیر
بەشداری سیاسی ژنانی جەزائیر شایەتی ڕێڕەوێکی هەڵاوسان بووە لە نێوان پەراوێزخستن و هەوڵەکانی بەهێزکردن، گەواهی ژنانی چالاکوانانی سیاسیی کەلێنێکی بەردەوام لە نێوان دەقە یاساییەکان و ڕاستی پراکتیکیدا ئاشکرا دەکەن.
-

سەبارەت بە قوتابخانەی سوور پرسنامەیەک ئاراستەی پەرلەمان کرا
نەورۆز ئۆیسال ئاسلان،ئەندامپەرلەمانی دەم پارتی لە شرناخ ،هەڵسەنگاندنەکانی سەبارەت بە جیاکردنەوەی قوتابخانەی سووری مێژوویی لە جزرە بۆ وەقفەی خەیرات، بەکارنەهێنانی زمانی کوردی و شێوازی بەکارهێنانی ئەو بینایەی خستە بەرچاو.
-

ژنانی سوەیدا ناناوەندی و خۆبەڕێوەبەری وەک ئامرازێک بۆ ئاسایش باس دەکەن
لە نێوان ئەو گۆڕانکارییە قوڵانەی کە لە سوەیدا ڕوودەدەن،ژنانی سوەیدا دووپاتیان کردەوە کە بیرۆکەی فراوانکردنی ناناوەندی و سەربەخۆیی، لە خواستەکانی بەشێکی فراوانی دانیشتووان نزیکتر بووەتەوە.
-

دواخستنی تورکیا هاوسەنگی ئاشتی ستراتیژی دەخاتە مەترسییەوە
لە نێوان هەنگاوە مێژووییەکانی پەکەکە و دواخستنەکانی دەوڵەتی تورکیا لە پرۆسەی ئاشتی و دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکدا، ئاماژەکان دەردەکەون کە لایەنی سیاسی بەسەر لایەنی مافی مرۆڤدا زاڵە لە گەیشتن بە ئاشتیدا.
-

نەجیبە قەرەداغی: ئینتیگراسیۆنی دیموکراتیک چارەسەری کێشەی نەتەوەیی، مەزهەبی و سێکسیزمە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
نەجیبە قەرەداغی، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی وتی: تەنها لە ڕێگەی ئینتیگراسیۆنی دیموکراتیکەوە دەتوانرێت زەمینەی سێیەم، بخوڵقێنرێت کە تێیدا کۆتایی بە دەمارگیریی ئایینی و مەزهەبی بێت. ئاماژە بەوەش دەکات کە پێشەنگایەتی ژن لەم پڕۆسەیەدا دەبێتە هۆی گۆڕانکاری
-

ڕوکەن ئەحمەد: سووریا پێویستی بە یەکڕیزی گەلان هەیە
ڕوکەن ئەحمەد، لە بەڕێوەبەرایەتی کۆبانێوە سەرنجی بۆ جەنگی جیهانی سێیەم ڕاکێشاو وتی: کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕایگەیاندبوو، کە جەنگی جیهانی سێیەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە ناوەندی کوردستان دەبێت.
-

گریمانە لە مردن؛ ڕووخساری دارایی شەڕی سەردەمی
لە شەڕەکانی ئەمڕۆدا، سنووری نێوان سیاسەت و بازاڕ کاڵ بووەتەوە و ململانێکان ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر نرخی نەوت و بیمە و بازاڕی دارایی هەیە، تا ڕادەیەک کە شەڕ خۆی بووەتە بەشێک لە میکانیزمە قازانج و ناجێگیرەکانی ئابووری جیهانی.
-

مافی ژنان لە نێوان دەقە دەستوورییەکان و نەبوونی دەوڵەت... چۆن لە سەردەمی شەڕدا جێبەجێ دەکرێن؟
دوابەدوای ڕاگەیاندنی ئەم دواییەی دەسەڵاتی نیشتمانی فەڵەستین لەسەر ڕەشنووسی دەستووری فەڵەستین بۆ ساڵی ٢٠٢٦، بەردەستبوونی بۆ پێداچوونەوەی گشتی لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئۆنلاین لیژنەی نیشتمانی بۆ داڕشتنی دەستوور، ژنان هەوڵیاندا چاودێری ئەم یاسایانە بکەن.
-

ڕوکەن نەغەدە: تەنها یەکگرتنی ژنان دەتوانێت ببێتە هۆکاری گۆڕانکاری گەورە
ڕوکەن نەغەدە، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کژار دەڵێت: پلاتفۆڕمی ژینا لەسەر بنەمای جیاوازیی ئازاد دروست بووە و دەستی هاوکاری بۆ هەموو ژنان درێژ دەکات، ئەم پلاتفۆرمە دەبێتە بەرهەمی خەباتی هاوبەش تا ژن تەنها وەک قوربانی نیشان نەدرێت، بەڵکو ژن خاوەنی سیاسەتە.
-

ئایشەگوڵ دۆغان: چۆن ئەم پرۆسەیە بەبێ دەرفەتی پەیوەندیکردن دەتوانێت زیانی زیاتر بەدەستبهێنێت؟
ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دەڵێت: دەمانەوێت لە زووترین کاتدا کۆبوونەوەی پێویست لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان ئەنجام بدرێت و پێمان وایە کە پێویستە ئەم کارە خێراتتر بکرێت.
-

خواستی ژنانی جەزائیر بۆ گۆرانکاری رۆژ بەرۆژ لە فراوانبووندایە
چەندین کاندیدی ژنی جەزائیری ئاوات و پاڵنەرەکانیان بۆ خۆکاندیدکردن و دیدگاکانیان بۆ کاری یاسادانان ئاشکرا کردووە.
-

سەرمایەداریی ئێرانی؛ لە نێوان فشارە ئیمپریالیستەکان و گواستنەوەی دیموکراتی
سەرمایەداریی ئێران وەک دەوڵەتێکی نەتەوەیی نائیمپریالیستی ڕووبەڕووی فشارە ستراکتورییەکانی ئیمپریالیزمی ناهێژمۆنی دەبێتەوە. ئەم فشارانە ئامانجیان بونیادنانی سیستەمێکی نوێ نییە، بەڵکو لە ساتەوەختی داڕمانی سیستەمی کۆندا دەسەڵات دابەشدەکاتەوە.
-

ژنانی لیبیا: لە نێوان نوێنەرایەتی فەرمی و کاریگەری ڕاستەقینە
شایەتحاڵی ژنانی لیبیا کە لە پرۆسەکانی ئاشتیدا چالاکن، کەلێنێکی بەرفراوان لە نێوان توانا ڕاستەقینەکانی ژنان و میکانیزمەکانی هەڵبژاردنیان ئاشکرا دەکەن، زۆرجار خزمایەتی و پەیوەندییەکان زاڵن بەسەر لێهاتوویی و نوێنەرایەتیکردنیان سنووردار دەکات.
-

ڕۆڵی کاندیدی ژن لە هەڵبژاردنی دیر بەلح و ئاڵەنگاری نوێنەرایەتی ژنان
سەرەڕای گرنگی لە پێشخستنی بوژانەوەی کۆمەڵگە لە دوای شەڕ، هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی دیر بەلح شاهیدی بەشداری سنوورداری ژنانەو ژنانی کاندید هەوڵدەدەن گۆڕانکاری چۆنایەتی لە خزمەتگوزارییە ناوخۆییەکان بهێننە ئاراوە و ژنان بەهێز بکەن.
-

نەسلیهان شەدال: بەبێ بەشداری ژنان بەڕێوبەرایەتیەکی دیموکراتیک دروست نابێت
نەسلیهان شەدال، هاوسەرۆکی شارەوانی وان دەڵێت: ئەگەر کۆمەڵگەیەک خۆبەڕێوەبەریی نەبێت، خودی بوونی ئەو کۆمەڵگەیە مەترسییەکی زۆری لەسەرە، هەروەها گەلێک کە پەرە بە خۆبەڕێوەبەری خۆی نەدات، ڕووبەڕووی قەیرانی بوونی و بەرەوڕووی سیاسەتی پارچەپارچەبوون دەبێت.
-

ژنان دەستبەرداری هاوسەرۆکایەتی نابن
سەما بەگداش، وتەبێژی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" وەڵامی پرسیارەکانی ئێمەی سەبارەت بە یەکگرتنی دیموکراتیک دایەوە و سەبارەت بە هاوسەرۆکایەتی وتی: هاوسەرۆکایەتی لە ڕۆژئاوا بۆتە کولتوورێک، بۆیە سیستمەکە بەردەوام دەبێت.
-

ژیان دێرک: ئەنتیگراسیۆن مەیدانێکی فراوانتر بۆ تێکۆشانمان دەکاتەوە
ژیان دێرک، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی جزیرە جەختی لەوە کردەوە کە ئەنتیگراسیۆن چارەسەرە بۆ هەموو کێشە و ململانێکان، پارێزگای حەسەکە لەگەڵ بوونی ژنان تایبەتمەندییەکی ناوازەی هەیە.