ژینگه
-
شەشەم لەناوچوونی بوونەوەرەکانی سەر زەوی بە خێرایی دەستیپێکردووە
زانایان ئاماژە بەوە دەکەن، شەشەمین لەناوچوونی بوونەوەرەكانی سەر زەوی بە خێراییەكی زۆر دەستیپێكردووە و زەوی لە بارودۆخێكی خراپدایە.
-
گۆڕانی کەشوهەوا تەندروستی تێک دەدات و ژینگەپارێزی دەبێتە ئەرک
لە وەزری هاویندا پلەکانی گەرما زۆر بەرز بووەوە، ئەم بەرزبوونەوەیە زیانی بە تەندروستی مرۆڤ گەیاند و چەندین نەخۆشی بڵاوبوونەوە، پزیشکێکیش دەڵێت: دەستشۆرد و خۆپاراستن لە گەرمای بەتین دوورکەوتنەوەیە لە نەخۆشی.
-
بەهۆی ئاگرەوە دارستانەکانی زاگرۆس ڕووبەڕووی چەندین قەیران دەبنەوە
ئاگرکەوتنەوەی بەردەوام و تەشەنەسەندنی یەکێکە لە گەورەترین قەیرانەکان کە دارستانەکانی زاگرۆس لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی بوونەتەوە.
-
ڕۆژانە نزیکەی ١٥ سانتیمەتر ئاستی ئاوی ڕووباری ئەمازۆن دادەبەزێت
کەمبوونەوەی بارانبارین مەترسیی لەسەر ڕووباری ئەمازۆن دروستکردووەو ئاستی دابەزینی ئاوەکە ڕۆژانە، ١٠ بۆ ١٥ سانتیمەترە.
-
سێ ناوچەی هەرێمی كوردستان مەترسی بەبیابان بوونیان لەسەرە
دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەکات، ناوچەكانی گەرمیان و ڕۆژئاوای هەولێر و باشووری دهۆك مەترسی بەبیابان بوونیان لەسەرەو داوای هاوكارییان لە نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە.
-
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری سلێمانی ٣٢٠ دۆنم پووش و دارستان سووتان
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لەچەند گوندێکی پێنجوێن، سیتەک، شارەدێی گەرمک، ٣٢٠ دۆنم پووش و پاوان و دارستان سووتان.
-
توێژینەوەیەک: سەرجەم دانیشتوانی جیهان لەم هاوینەدا پلەی گەرمیان بەرزبووەتەوە
بەپێی ڕاپۆرتێکی توێژینەوەی پێداچوونەوەی هاوتاکان، نزیکەی تەواوی دانیشتوانی جیهان لە مانگی حوزەیرانەوە تا مانگی ئاب بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە پلەی گەرمیان بەرزبووەتەوە.
-
"ڕێگری نەکردن لە هێنانی تۆوی بیانی، زەوی کشتوکاڵی بەرەو کەمبوونەوە دەبات"
بەهۆی گرنگی نەدان بە کەرتی کشتوکاڵی و هێنانی تۆوی بیانی، زەوی کشتوکاڵی ساڵ بە ساڵ بەرەوە کەمبوونەوە دەڕوات، چالاکوانێکیش دەڵێت: پێویستە ڕێگری بکەین لە هێنانی تۆوی بیانی.
-
زیاد بەرهەمهێنانی جلوبەرگ و مۆدە شاخێک لە پاشماوەی دروستکردووە
خێرایی لە بەرهەمهێنانی جلوبەرگ لەلایەن کۆمپانیاکانی مۆدەوە، شاخێک لە پاشماوەی جلوبەرگی دروستکردووە و وڵاتانی ئەفریقا بوونەتە حەوشەی جلوبەرگی بەکارهاتووی ئەوروپی، یەکێتی ئەوروپاش هەوڵ دەدات کۆمپانیاکان ڕیشاڵی ڕیسایکل کراو بەکاربهێنن لە بەرهەمەکانیاندا.
-
ئێران، وشکبوونەوەی دەریاچەی ورمێ، زریانی خوێ زیاد دەکات
دەریاچەی ورمێ کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای ئێران، یەکێک لە گەورەترین دەریاچە خوێیەکانی ئێرانە، کە لە ساڵانی ڕابردوودا ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکانی وشکەساڵی بووەتەوە.
-
ژنان ڕۆڵی سەرەکیان لە کوژاندنەوەی ئاگری بەربڵاوی دارستانەکانی داڵاهۆ هەیە
دەستەکانی گەل کە پارێزگاری لە ژینگە دەکەن، سەرکەوتوو بوون لە کۆنتڕۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرە بەربڵاوەکەی دارستانەکانی داڵاهۆ و ژنان ڕۆڵی بەرچاویان هەبوو.
-
بزووتنەوە ژینگەپارێزەکان ڕاپۆرتێکی تایبەت بە تاڵانکردنی سروشتیان لە بۆتان ئامادە کرد
لە ڕاپۆرتێکی بزووتنەوە ژینگەپارێزەکاندا ڕایانگەیاند، بە ئاگرکەوتنەوەکانی دارستانە ڕووەکییەکان و لەناوبردنی دارستانەکان، سیاسەتەکانی لەناوبردنی تەواوەتی دارستانەکان جێبەجێ دەکرێن.
-
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان درەختی سەد ساڵە دەبڕدرێنەوە
چالاکوانێکی ژینگەیی تیشکی خستە سەر بڕینەوەی دار گوێز و بەڕووی سەدەها ساڵە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە بە مەبەست و بە پشتیوانی دەوڵەت لەلایەن مافیاکانەوە پلانی بۆ داڕێژراوە و ئەنجام دەدرێت، داواشی کرد ڕێگری بکرێت لە وێرانکردنی زیاتر.
-
ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ئامەد؛ دەیان هێکتار زەوی بوون بە خۆڵەمێش
ئۆزلەم یایلیک یەکێکە لە ژنانی گوندی کوم، باسی لەوە ساتی کەوتنەوەی ئاگرەکە کرد، کە بە ئەستەم توانیوویانە ڕزگاریان بێت، سەرجەم دارەکان بوونە خۆڵەمێش و زۆر درەنگ دەستوەردان کراوە.
-
گۆڕانی کەشوهەوا ئازارەکانی ژنان زیاتر دەکات
جیهان بەدەست کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دەناڵێنێت، کە مەترسی لەسەر سیستەمی ژیان دروست دەکات و ئەمەش ئازاری ژنە جووتیارەکانی یەمەنی زیاد کردووە، هەروەها کەمی سەرچاوەی ئاوی پێویست بەهۆی وشکەساڵییەوە کەرتی کشتوکاڵی لاواز کردووە.
-
ماددە پلاستیکەکان زیانی بۆ ژینگە و مرۆڤ هەیە
هەر ماددەیەکی پلاستیک هەزارەها ساڵ زیان بە ئاو و هەوا و مرۆڤ دەگەیەنێت، چونکە هەزارەها ساڵی دەوێت تاوەکو شی ببێتەوە لە خاکدا.
-
"ئەندێشەی سەوزمان پێشەنگە"
دەلیلا ڕەحمانی، ئەندامی کۆمەڵەی "چیای سەوز" جەخت دەکاتەوە، کە ئاگرکەوتنەوەکانی دارستانەکانی مەریوان بە ئەنقەست بووە.
-
لە ئاکبەلەن بەرخۆدان بەردەوامە: سەرباز دەیانپارێزن و کۆمپانیا دار دەبڕن
پارێزەرانی ژیان کە لە دژی قڕکردنی سروشتی دارستانی ئاکبەلەنی موغلا لە بەرخۆداندان لەلایەن سەربازەکانەوە بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کرایە سەر، لە هێرشەکەدا لانیکەم ١٨ کەس دەستبەسەرکران.
-
سەدان ساڵە هێندە پلەی گەرما بەرز نەبووەتەوە
هۆشیاری لەبارەی گەرمبوونی جیهان دەدرێت و داوا دەکرێت دەردانی گازی گەرمخانەیی، کە لە ئەنجامی چالاکییە پیشەسازییە زیادەڕۆییەکانەوە دەردەدرێت، کەم بکرێتەوە.
-
"پێویستە ژنان بەشداری لە سیاسەتی گۆڕانی کەشوهەوادا بکەن"
نور هودا ئەبو مەعلیق، پسپۆڕی پەیمانگای ژینگە و گەشەپێدان، ئاماژە بەوەدەکات ژنان زۆرترین کاریگەرییان لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا هەیە، چونکە گرنگترین ڕۆڵیان لە کۆمەڵگەدا هەیە.