ناوەندی هەواڵ
هەموو ساڵێک لە ٢٥ی تشرینی دووەم تا ١٠ی کانوونی یەکەم، هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سەرانسەری جیهان بەڕێوەدەچێت، کە ئامانج لێی هۆشیارکردنەوەی ژنان و پیاوان و بە گشتی کۆمەلگەیە بۆ ژیانێکی یەکسان و دوور لە توندوتیژی.
لەم ١٦ ڕۆژەدا چەندین چالاکی جیاوازو کۆبوونەوە لەلایەن ژنان و چالاکوانان و توێژە جیاوازەکان و لایەنی پەیوەندیدار تایبەت بەم پرسە بەڕێوەدەچێت.
بۆ ئەمساڵ بەدەر لە چالاکی دیکە، بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، لە چوارچێوەی هەفتەی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان هەڵمەتێکیان بۆ هۆشیار کردنەوەی ژنانی نابیست ڕاگەیاندووە.




