"ماکۆرینا"... کاتێک دەنگی ژن دەبێتە گۆرانییەک بۆ یاخیبوون و ئازادی

لە چیرۆکی ژنێکەوە کە لە نەریتەکانی سەردەمی خۆی یاخی بوو، گۆرانیی "ماکۆرین" (Macorina) لەدایک بوو، کە بە دەنگی چاڤێلا ڤارگاس و ئەداکردنە ئازاد و بێ کۆتوبەندەکەی بووە دەنگدانەوەیەکی بەهێز بۆ ئازادیی ژن و توانای ئەو لە بڕینی ڕێگای خۆی بە دەستی خۆی.

"ماکۆرینا"... کاتێک دەنگی ژن دەبێتە گۆرانییەک بۆ یاخیبوون و ئازادی

ناوەندی هەواڵ

 

هەر کاتێک ژن ڕووبەرێکی ئامادەبوون و دەربڕینی بۆ خۆی لە کەشی گشتی و شەقامەکان و هونەرەکاندا داگیر کردبێت، مافی خۆی لە بڕیاردان سەبارەت بە جەستە و ژیانی خۆی سەپاندبێت، ئەوە وەرچەرخانێکی نوێی دروست کردووە کە تێیدا قاڵبە کۆمەڵایەتییە باوەکان درزیان تێدەکەوێت و ئەو کۆتوبەندانەی بەسەریدا سەپێنراون پاشەکشە دەکەن، گۆرانیی "ماکۆرینا"ش، بە دەنگی هونەرمەند چاڤێلا ڤارگاس، بەرجەستەی ئەم ساتەوەختە دەکات بە هەموو ئەو یاخیبوونەی لە قەدەغەکراوەکان و بەرەنگاربوونەوەی نەریتەکانی هەڵیگرتووە، هەروەها چیرۆکی ئەو ژنانە دەهێنێتەوە یاد کە هەڵیانبژارد ڕێڕەوەکانی خۆیان بە دەستی خۆیان بکێشن، لە کارێکی میوزیکیدا کە تا ئەمڕۆش دەنگدانەوەکەی ئامادەیە.

 

گۆرانییەکە ئیلهام لە چیرۆکی ماریا کالڤۆ نۆدارسی (María Calvo Nodarse) وەردەگرێت، کە بە "لا ماکۆرینا" ناسراوە و بە یەکێک لە یەکەمین ئەو ژنانە دادەنرێت کە لە کوبا ئۆتۆمبێلیان لێخوڕیوە، بە شێوازێکی ژیان ناوبانگی دەرکرد کە نەریتە باوەکانی سەردەمی خۆی پێی ئاشنا نەبوون، قاڵبە کۆمەڵایەتییە تەسکەکانی لەخۆیان نەدەگرت، لە چیرۆکەکەی ئەوەوە، کارە میوزیکییەکە ڕۆحی خۆی وەرگرت، تا ببێتە یەکێک لە ئاماژە دیارەکانی ئازادی و سەربەخۆیی ژن و توانای ئەو لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو کۆتوبەندانەی بەسەریدا سەپێنراون.

 

سەبارەت بە چاڤێلا ڤارگاسیش، کە بە ئامادەبوون و دەنگی بەرەنگاری باڵادەستیی پیاوسالاری و ئەو سنوورانە بووەوە کە لە جیهانی میوزیکی نەریتیدا سەپێنرابوون، توانی لە ڕێگەی "ماکۆرینا"وە میراسی ڕابردوو بە ڕۆحی بەرخۆدان و خۆڕاگریی ئێستاوە ببەستێتەوە، کارێک پێشکەش بکات کە چیرۆکی ئەو ژنانە دەگێڕێتەوە کە سنوورەکانی خۆیان بە دەستی خۆیان کێشا، ملکەچبوونیان بۆ ئەو نەریت و کۆتوبەندانە ڕەت کردەوە کە بەسەریاندا سەپێنرابوون.

 

ئەمە گۆرانییەکە شایەنی گوێلێگرتنە بۆ هەر کەسێک کە بیەوێت ئاشنای چیرۆکی ئەو ژنانە بێت کە بە ئیرادەی خۆیان ڕێگای خۆیان بڕیوە، گوێ بۆ یادەوەرییەکی هاوبەشی ژنانە بگرێت کە دەنگەکانیان لە گۆشە جیاوازەکانی جیهانەوە بەرز دەبنەوە.

 

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.