ڕەنج و ئابوری
-
"ئابووری کۆمەڵایەتی چارەسەرێکە بۆ ئابووری سەرمایەداری"
جیهان عەلۆ، هاوسەرۆکی نوسینگەی هاوکارییەکان، ئاماژەی بەوەدا کە ئابووری کۆمەڵایەتی چارەسەرێکە بۆ ئابووری سەرمایەداری کە پشت بە ئیستغلالکردنی کاری کۆمەڵگە دەبەستێت.
-
سەربەخۆیی ژنانی نەوەی نوێ لە گوند
سەنا عەلیرمایی، یەکێک لە گەنجانی گوند دەڵێت: لە هاوین و بەهاردا کار دەکەم بۆ ئەوەی پارەی پێویست بۆ پێویستییەکانی خوێندن بەدەستبهێنم.
-
هانه ١٠ ساڵە یهكێكه له بهشدارانی فێستیڤاڵی ههنار و پایزی هەڵەبجە
دەیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە شاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو، هانە جوتیار یەکێکە لەو ژنانەی لە ماوەی ١٠ ساڵدا بەرهەمەکانی هەناری هەڵەبجە ساغ دەکاتەوە.
-
لە ڕێگای کارە دەستییەکانیانەوە گەلانی تر ئاشنای کولتوورەکەیان دەکەن
هونەرمەندانی چالاک لە بواری پیشە دەستییەکان سەبارەت لە ڕێگای کارە دەستییەکانیانەوە گەلانی تر ئاشنای کولتوورەکەیان دەکەن.
-
فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە دەستیپێکردو بەروبوومی خۆماڵی سەرنج ڕادەکێشێت
دهیهمین فێستیڤاڵی ههنارو پایزی ههڵهبجه له ههڵهبجه دهستیپێكردو بەرهەمە خۆماڵییەکان سەرنجی سەردانیکەران ڕادەکێشێت.
-
جوتیارانی سەردەشت لە دروێنەکردنی ترێی ڕەش زیانیان بەرکەوت
ترێی ڕەشی سەردەشت کە یەکێکە لە بەرهەمە بەناوبانگ و کوالیتی بەرزەکانی کوردستان و ئێران، ئەمساڵ ڕووبەڕووی تەحەدای جدی بووەوە، جووتیاران ڕووبەڕووی زیانی دارایی قورس بوونەتەوە.
-
بە هەرەوەزی وەرزی، کاری هاوبەشی ژنان دەبێتە بەرهەمدار
بە ئامانجی پەرەپێدانی ئابووری کۆمەڵگە و بۆ ژیان بەرەو کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیک؛ لە ساڵی ٢٠١٨ کۆمیتەی ئابوری ژنانی کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی حەسەکە هەرەوەزی وەرزی کردەوە و ئەمڕۆش بە هاوکاری ژنان پەرەی سەندووە.
-
ژنانی گوندنشین؛ کرێکارانی بێ مووچە
ژنانی گوندەکان هەموو بەیانیەک زوو لە خەو هەڵدەستن، پێیان خۆش بێت یان نا، دەبێت ئەو ئەرکە ماندووانەی ژیانی ڕۆژانەیان ئەنجام بدەن کە وەک ئەرکێک بۆیان دیاری کراوە.
-
شەڕی غەززە دەیان پڕۆژەی بچووکی ژنانی لەناو برد
لەگەڵ بەردەوامیی شەڕ لە کەرتی غەززە، ئازارەکانی ژنان لە بوارە جیاجیاکاندا پەرەدەسەنن، دیارترینیان بواری ئابوورییە، بەو پێیەی دەیان ژن بە شێوازی جۆراوجۆر پڕۆژە بچووکەکانیان لەدەستدا.
-
ژنێکی کۆچبەر بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی هاوبەش لەناو ماڵەکەیدا ئاسنگەری دەکات
کۆچبەرێکی شاری عەفرینی داگیرکراو بەناوی فاتمە شەمۆ ئاماژەی بەوەکرد، لەڕێگەی کاری ئاسنگەرییەوە سنووردارکردنی داب و نەریتی شکاندووە، ژیانی هاوبەشی لەناو ماڵەکەیدا بەدەستهێناوە بۆ ئەوەی خێزانێکی دیموکراسی ئازاد بونیاد بنێت کە یەکسانی ڕەگەزی تێیدا زاڵ بێت.
-
لە سەردەشت ژنان دەستیان بە کۆکردنەوەی ترێی ڕەش کردووە
ترێی ڕەش لە کێڵگە کشتوکاڵییەکان لەلایەن ژن و پیاوی ماڵەوە و کرێکارانی وەرزییەوە کۆدەکرێتەوە، ژنان بەشدارییەکی زۆریان لە سووڕی ئابووری ماڵدا هەیە و لە بەرهەمهێنانەوە تا کۆکردنەوە و فرۆشتن ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
-
باخچەی شاری ژنان؛ مۆدێلێک بۆ گەشەپێدان و ڕەخساندنی هەلی کار
باخچەی شاری ژنان، پڕۆژەی شارەوانی ڕێ ئارموشی دەم پارتی، یەکەم بەرهەمی خۆی چنییەوە، سەبیحە یاکوت، یەکێکە لەو ژنانەی لەم باخچەدا کاردەکات، دەڵێت: "هەموو شتێک بەرهەمی دەهێنین بۆ خۆمانە" و جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە ئەم جۆرە پڕۆژانە فراوانتر بکرێن.
-
فێستیڤاڵەکان دەرفەتێکە بۆ نیشاندانی بەهرەی ژنان
لە ماوەی سێ ڕۆژی فێستیڤاڵی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان لە شاری ڕانیە، ژنان بە بەرهەمە خۆماڵییەکان و کارە دەستییەکانیان بەشدارییان کرد و ئاماژەیان بەوەدا، ئەم فێستیڤاڵانە دەرفەتێکی باشە تا ژنان کارەکانیان بناسێنن.
-
ژنانی دێرەزوور سەرەڕای سەختییەکان بەردەوامن لە بەرهەمهێنانی پەموو
ژنانی دێرەزوور سەرەڕای چەندین گرفتی وەک گۆڕانی کەشوهەوا و هێرشەکانی ناوچەکە، بەڵام بەردەوامن لە بەرهەمهێنانی پەموو و ڕایانگەیاند، هەرچییەک بێت ئەوان هیوای خۆیان بەرنادەن.
-
لیژنەی ئابووری کۆنگرەی ستار پڕۆژە وەرزییەکان فراوانتر دەکات
لیژنەی دارایی ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار پڕۆژەی وەرزی لە تربەسپی فراوانتر دەکات، ژنانیش دەڵێن ئەم پڕۆژەیە هەلی کار و خۆسەری بۆ هەرێم دەڕەخسێنێت.
-
ژنانی کۆچبەری عەفرین بە دروستکردنی دۆشاو بژێوی ژیانیان دابین دەکەن
نەسرین شێخۆ، یەکێکە لە کۆچبەرەکانی عەفرین، کە لە شەهبا نیشتەجێیە، بژێوی ژیانی بە دروستکردنی دۆشاوی بیبەر دابین دەکات و لە دژی هێرش و ئاستەنگەکانی ناوچەکە دەوەستێتەوە.
-
“سەربەخۆیی ئابووری سەربەخۆیی فکری و بڕیاردانی بەدوادا دێت”
لەیلا سۆفی ژنێکی خاوەنکارە و دەڵێت: كاتێك ژنان لە ڕووی ئابوورییەوە سەربەخۆ دەبن، لە بواری فكری و بڕیاردانیش سەربەخۆ دەبن، بۆیە من پێم وایە دەبێت ژنان تواناكانی خۆیان نیشان بدەن.
-
لە شەهبا بە پێی دەرفەتەکانی ئێستا پڕۆژەی کشتوکاڵی دەڕەخسێندرێت
دەستەی کشتوکاڵی عەفرین-شەهبا، بەپێی دەرفەت و کات، هەوڵدەدات لەڕێگەی پڕۆژەی کشتوکاڵییەوە هەلی کار بۆ کۆچبەرانی عەفرین بڕەخسێنێت.
-
لەیلا سارۆخان: ئامانج لە بە بڕینی ئاو زیادکردنی هەژارییە
لەیلا سارۆخان، هاوسەرۆکی دەستەی کشتوکاڵ و ئاوەدانی ڕایگەیاند، ئامانج لە بڕینی ئاو زیادکردنی هەژارییە، ئێمە ئامانجمان پەرەپێدانی کشتوکاڵ و بەهێزکردنی ئابووری کۆمەڵایەتییە.
-
ژنان لە بازاڕەکانی کرماشان ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە
خاوەن دوکانەکان لە بازاڕی کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەبارەت بە ئەزموونەکانیان لە بواری سەربەخۆیی دارایی ژنان، توندوتیژی و هەراسانکردن، و دۆخی ئابووری و کولتووری، ڕایانگەیاند، کە ژنان توانای بەرەنگاربوونەوەی هەموو کێشەکانیان هەیە و تواناکانی خۆیان پیش