بارەگایەکی نوێ بۆ کۆمەڵەی "أنتِ"... بەرەو بەشدارییەکی کارای ژنان لە ژیانی کۆمەڵگەدا

هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، کۆمەڵەی "أنتِ" بارەگا نوێیەکەی لە شاری لازقییە لە سووریا کردەوە، کەشێکی مەدەنی ئارامی کردەوە بۆ بەهێزکردنی ژنان لە ڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە، گۆڕینی ڕۆڵیان لە تەنها سوودمەندەوە بۆ هاوبەشی.

بارەگایەکی نوێ بۆ کۆمەڵەی "أنتِ"... بەرەو بەشدارییەکی کارای ژنان لە ژیانی کۆمەڵگەدا

ماسا سوڵتان

لازقییە ـ لە هەنگاوێکدا کە ئامانجی بەهێزکردنی ئامادەبوونی ژنانە لە کاری کۆمەڵگەییدا، کۆمەڵەی "أنتِ" بارەگا نوێیەکەی لە شاری لازقییە کردەوە، کە تێیدا لین دریباتی، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کۆمەڵەی "أنتِ" لە میانەی کردنەوەکەدا ئەرک و چالاکییەکانی کۆمەڵەکەی خستە ڕوو، سوودی لە ئامادەبووان وەرگرت بۆ ڕاگەیاندنی دامەزراندنی کەشێکی نوێ بۆ کاری تابوت، پێویستیی گواستنەوە لە تێڕوانین بۆ ژن وەک سوودمەند لە خزمەتگوزاری و دەستپێشخەرییەکان، بۆ سەیرکردنی وەک هاوبەشێک لە پلاندانان و بڕیاردان و جێبەجێکردنی ئەو چالاکییانەی کە پەیوەندییان بە ڕاستی و پێداویستییەکانی کۆمەڵگەکەیەوە هەیە.

گرنگیی دەستپێشخەرییەکانی ژنان لە سایەی ئەو ئاستەنگە ئابووری و کۆمەڵایەتییانەدا دەردەکەوێت کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە کەناراوەکانی سووریا، ئەوەی دەیسەپێنێت لە پێویستی بە کەشی ئارام کە ڕێگەیان پێبدات گوزارشت لە پرسەکانیان بکەن، ئەزموون بگۆڕنەوە، کارامەیی بەدەست بهێنن، بەشدار بن لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو کێشانەی ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

گۆڕینی ئامانجەکان بۆ ئەنجامی بەرجەستە

لین دریباتی وتی کە ئەم هەنگاوە ئامادەبوونی ژنان تەنها لە بەشداریی ئامڕازی لە چالاکییەکاندا کورت ناکاتەوە، بەڵکو درێژ دەبێتەوە بۆ خاوەندارێتیکردنی ڕۆڵی ڕاستەقینە لە بەڕێوەبردنی دەستپێشخەرییەکان و چوونە ناو بازاڕی کار و فێرکردنی ژنان لەو پیشانەی نەریتینین و دیاریکردنی یەکەمایەتیەکان و داڕشتنی بەرنامەکان، بە جۆرێک کە دڵنیایی بدات چالاکییەکانی کۆمەڵەکە لە پێداویستییە ڕاستەقینەکانی ژنان و فرەچەشنیی ئەزموونەکانیانەوە سەرچاوە بگرن لەگەڵ تیشک خستنە سەر کەلەپوور و هەموو ئەوەی پەیوەستە بە کارەکانی ژنان و بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانیان لەو بازاڕ و پێشانگایانەی کۆمەڵەکە تێیاندا بەشدار دەبێت و قەتیسنەکردنی چالاکییەکانی لە چوارچێوەیەکی جوگرافی یان کۆمەڵایەتیی دیاریکراودا، بونیادنانی هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوە ناوخۆییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی کارەکە و گۆڕینی ئامانجە ڕاگەیەندراوەکان بۆ ئەنجامی بەرجەستە.

جەختی لەوە کردەوە، کە کۆمەڵەکە ناحکومی یان فریاگوزاری نییە و دامەزراندنی کۆمەڵەی "أنتِ" دەرگا دەکاتەوە لەبەردەم توانای بەشداریکردنی ژنان لە بڕیارداندا، گونجاندنی دەرفەتی ڕاستەقینە بۆ بەهێزکردنیان لە ڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە، بەهێزکردنی ئامادەبوونیان لە کەشی گشتیدا، چوونیانە ناو بازاڕی کاری بەردەوام.

کردنەوەی بارەگا نوێیەکەی تایبەت بە کۆمەڵەی "أنتِ" هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە پێوەری ڕاستەقینەی سەرکەوتنی کۆمەڵەکانی ژنان بە ژمارەی ئەو چالاکییانە ناپێورێت کە ڕێکیان دەخەن یان قەبارەی ئامادەبوون لە بۆنەکانی کردنەوەیاندا، بەقەد ئەوەی بە توانایان دەپێورێت لە دروستکردنی گۆڕانکاری لە ڕستی ژناندا، گۆڕینی بەشدارییەکانیان لە ئامادەبوونێکی ڕووکەشەوە بۆ ڕۆڵێکی کارا و کاریگەر لە کۆمەڵگەدا.

لە کردنەوەی بارەگاکەدا ژمارەیەک لە ژنان و ئارەزوومەندانی بواری کۆمەڵایەتی و نوێنەرانی چالاکییە مەدەنییەکان و کاروباری کۆمەڵایەتی ئامادە بوون لە بۆنەیەکدا کە پەیامگەلێکی هەڵگرتبوو سەبارەت بە گرنگیی فراوانکردنی بەشداریی ژنان و پشتگیریکردنی ڕۆڵیان لە دەستپێشخەرییە کۆمەڵگەیی و گەشەپێدانەکاندا.