ژیان
-
"ڕاگەیاندن ڕۆڵی لە مامەڵەی گۆمەڵگە بەرامبەر ژنان هەیە"
ڕۆژنامەنووسێک باس لە زمانی ڕاگەیاندنەکان بەرامبەر بە ژنان دەکات و دەڵێت: سیاسەتی سەرکوتکردنی ژنان لە هەرێمی کوردستاندا دەبێتە بەربەست لەسەر ڕێگەی ژنان، سیاسەتی کۆمەڵگەی ئێمە نایەوێت ژنان هۆشیار ببنەوە و بەرەو لوتکە هەنگاو بنێن.
-
ساکار تاکە ژنە مامۆستای فێربوونی شۆفێرییە لە خورماڵ و هەورامان
ساكار كەمال، مامۆستای فێربوونی شۆفێرییە و دەڵێت: پێویستی ژنانی خورماڵ و هەورامان وایکرد هەموو رۆژ لە هەڵەبجەوە بگەمە خورماڵ لە پێناو فێرخوازەکانم.
-
لە هاویندا فێنک و لە زستاندا گەرم؛ خانووی قوڕ میراتێکە کە لەلایەن ژنانەوە پارێزراوە
خانووە قوڕەکان بە فێنکایی لە هاویندا و گەرمییان لە زستاندا پێناسە دەکرێن، سەرەڕای شارنشینی و شێوازی جیاوازی خانووەکان، بەڵام هێشتا زۆرینەی گوندنشینەکان لە خانووە قوڕەکانیاندا دەژین.
-
دەوڵەتی تورک زەوی گوندنشینەکان دەسووتێنێت
دانیشتووانی گوندەکانی کانتۆنی مەنبج ئاماژەیان بەوەکرد، کێڵگەکانیان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەسوتێندرێت و زۆرجار کاتێک دەچنە سەر زەوییەکانیان ڕووبەڕووی هەڕەشە دەبنەوە.
-
چالاکوانێکی هەڵەبجە: پێویستە یاساکانی فرە ژنی کەم نەکرێتەوە
پاش ئەوەی دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا چاو بخشێنێتەوە بە یاسای فرە ژنی لە عێراقدا، کە نیگەرانی لای ڕێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانان دروستکرد، ژنان ئاماژەیان بەوەدا، پێویستە لەم بارەدا یەک دەنگ بن.
-
ژنانی کارکەر لە ئیدلب لەسەر ڕێگاکان هەراسان دەکرێن
ئەو ژنانەی لە کامپەکانی ئیدلب دەژین لە کاتی ڕۆیشتنیان بۆ کار بەهۆی نەبوونی ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی گشتی، لەلایەن شۆفێرەکانەوە هەراسان دەکرێن.
-
ژنانی لوبنانی لە پەناگەکاندا لە دۆخێکی سەختدا دەژین
ئەو ژنانەی لە باشووری لوبنان ناچارکراون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن لە ناوەندەکانی پەناگەدا لە دۆخێکی سەختدا دەژین و ڕووبەڕووی نەخۆشی دەبنەوە.
-
ئاوات و ئینتیزار ٣٦ ساڵە لە چاوەڕوانی گەڕانەوەی ئەنفالکراوەکانیاندان
لە ئەنفالكردنی دەشتی كۆیەدا ٧٣ ژن و ٣٠٠ منداڵ لە هەردوو ڕەگەز ئەنفالكراون، ئینتیزار یەکێکە لەو کچانەی کە لەگەڵ دایکیدا ڕزگاربووی ئەنفالن و لە چاوەڕوانی گەڕانەوەی باوکی دایە.
-
"ژنانی گەنج لە بواری تەکنەلۆژیادا گۆڕانکاری و داهێنانی نوێ دەکەن"
شارۆ سەرکەوت، خوێدکاری بەشی ئایتی پەیمانگای ناشناڵە، دەڵێت: بەردەوام بیرۆکەکانم دەکەم بە ئامانج، بۆ ئەوەی زیاتر خزمەت بە کەسانی خاوەن پێدواستی تایبەت و شوێنە گشتیەکانی شارەکەم بکەم.
-
ماددە هۆشبەرەکان تەڵەیەکی دیکەیە بۆ لەناوبردنی ژنان و گەنجان لە ئەفغانستان
سالحە عەبدوڵا، یەکێکە لەو ژنانەی کە هەشت ساڵ لەمەوبەر بەهۆی توندوتیژی خێزانییەوە گیرۆدەی ماددەی هۆشبەر بووە، دووپاتی کردەوە کە ژنان دەتوانن یەکتر لە بەدبەختی ڕزگار بکەن، ئەگەر پشتیوانی یەکتر بکەن.
-
جوتیارانی دێرەزوور چاوەڕێی هاوکارین
کشتوکاڵ لە کانتۆنی دێرەزوور لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەرهەمێکی سەرەکییە بۆ بژێوی خێزانەکانی گوند، ژنانی دێرەزوور کە بەشدارن لە کاری کشتوکاڵیدا دەیانەوێت زیاتر پشتگیری بکرێن بۆ ئەوەی کارەکانیان باشتر بکەن.
-
خولی هاوینە ئاینییەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر منداڵان هەیە
خولی هاوینە ئاینییەکان لە ئێران و ڕۆژهەلاتی کوردستان بە ئامانجی ڕاکێشانی منداڵان و بەرەوپێشبردنی بیرۆکەی ئایینی دەکرێنەوە، بەڵام ئەو وانانە بە تایبەت بۆ کچانی گەنج چەندین کاریگەری نەرێنییان هەیە، لەوانە زوو هاوسەرگیری و وازهێنان لە خوێندن.
-
مۆتەكەی پلاتفۆرمە كۆمەڵایەتییەكان بەرۆكی ژنانی گرتووە
بەپێی هەندێك ئاماری نافەرمی گێچهڵی ئهلیكترۆنی ڕۆژ لهدوای ڕۆژ لهزیاد بووندایە، بهتایبهت لهسهر ژنان وكچان كه بریتین لهچهندین كردهوهو ڕهفتاری نابەجێ و دوور لە ویست و ئیرادەی خۆیان، لەم دۆسیەیەدا لەگەڵ خوێندکاران و مامۆستادا گفتوگۆ لە بارەی گیچ
-
"هیوادارین شارەوانی ببێتە هێزی چارەسەرکردنی کێشەکان"
ژنانی عەفرین کە کۆچیان کردووە بۆ ناوچەی تل ڕەفعەتی کانتۆنی شەهبا، داواکارییەکانیان بۆ هاوسەرۆکی شارەوانییەکان دەربڕی و ئاماژەیان بەوەکرد، دەیانەوێت و هیواخوازن کە هاوسەرۆکی شارەوانییە نوێیەکان ببنە هێزی چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵگە.
-
بەهۆی نەبوونی چاودێری خێزانی ژنانی ئیدلب لە کارەکانیان بێبەش دەبن
بەهۆی نەبوونی یاسای چاودێری خێزانی لە زۆربەی دامەزراوەکان و ناوەندەکان و قوتابخانەکان لە ئیدلب، ژنان زۆرجار ناچار دەکرێن یان واز لە کارەکانیان بهێنن.
-
ڕووکەن؛ یەکێک لە ٨٣ شەهیدەکەی کۆمەڵکوژی هەولێر
ناهیدە حەمەساڵح ناسراو بە ڕووکەن تێکۆشەرێکی باشووری کوردستان و ژنێکی ئازادیخوازی گەلی کورد، بە هەموو بڕوایەوە دەستی دایە تێکۆشان بۆ ئازادی گەلی کورد، بەڵام بە دەستی خیانەتی پەدەکە لە کۆمەڵکوژی ساڵی ١٩٩٧ی هەولێردا شەهید کرا.
-
دووبارەبوونەوەی ئازار لە شەڕدا؛ برینی غەززە ساڕێژ نابێت
ئازارەکانی ژنان لە غەززە نوێنەرایەتی چیرۆکێکی خۆڕاگری و بەرەنگاربوونەوە دەکەن لە بەرامبەر شەڕ و ئاوارەبووندا، چیرۆکەکانیان پڕە لە خۆڕاگری و ئیرادەی ڕەها بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان، سەرەڕای ئەو برینانەی کە ساڕێژ نابن.
-
٢٩ ساڵە لە کامپی مەخموور خوێندن بە زمانی کوردی دەخوێنرێت
لە کامپی مەخموور، خوێندنی زمانی کوردی لە ژێر چادر دەستی پێکرد و ماوەی ٢٩ ساڵە بەردەوامە، خانتور کارا مامۆستای ئەکادیمیای شەهید فەرهاد کورتای باسی لە سیستمی پەروەردە کرد لە کامپەکەدا.
-
"لێکترازانی خێزان کاریگەری لەسەر دەروونی منداڵ دروست دەکات"
توێژەرێکی کۆمەڵایەتی دەڵێت: دوای هەڵوەشاندنەوەی خێزان دایکان دەیانەوێت منداڵەکانیان پەروەردە بکەن، بەڵام نەبوونی سیستمێکی ئابووری و هەڵسوکەوتی خراپ لەلایەن ماڵە باوانی ژنانەوە، دەبێتە هۆی لێکترازانی منداڵ و دایک.
-
ژنانی سودان لە کۆچبەرییدا سەختی دەبینن
لە ئەنجامی شەڕی بەردەوام لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، ئازارو سەختی ژنانی کۆچبەر کە ناچارکراون لە شوێنەکان کۆچ بکەن لە زیادبووندایە.