ژیان
-

کرماشان... پەرەسەندنی جگەرەکێشان و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەنێو گەنجاندا نیگەرانی دروست دەکات
پەرەسەندنی بەکارهێنانی تووتن و ماددە هۆشبەرەکان لە کرماشان و دابەزینی تەمەنی ئاڵوودەبوون لەنێو هەرزەکاران و گەنجاندا بووەتە نیگەرانییەکی گەورە؛ ئەمەش بەهۆی هۆکارگەلێکی وەک هەژاری، فشارە کۆمەڵایەتییەکان، لاوازی چاودێری و ئاسانیی دەستکەوتنی ئەو ماددانەوەیە
-

توندوتیژی دژی ژنان لە میسر یەکێک لە ئاڵۆزترین کێشە کۆمەڵایەتییەکان
سەرەڕای هەوڵەکانی حکومەت و دەستپێشخەرییە کۆمەڵایەتییەکان کە ئامانجیان کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنانە، بەڵام لە میسر دیاردەکە وەک یەکێک لە ئاڵۆزترین پرسە کۆمەڵایەتییەکان دەمێنێتەوە.
-

ژنان لە کۆبانێ دەستیان بە دروستکردنی پەنیر کرد
دروستکردنی پەنیر یەکێکە لە کولتوورە کۆنەکان و دۆزینەوە گرنگەکانی ژنان کە لە سەرەتای مرۆڤایەتییەوە دەستی پێکردووەو تا ئێستاش بەردەوامە، ژنانی شاری کۆبانێش ئەم کولتوورەیان لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر گواستووەتەوە.
-

چیرۆکی ئەو ژنانەی سەربخۆیی خۆیان دروست کرد و ڕووبەڕووی تێڕوانینی کۆمەڵگەی تونس بوونەوە
زۆرێک لە ژنانی جیابووەوە دەست دەکەن بە گەشتێکی سەخت کە لە زاڵبوون بەسەر کاریگەرییەکانی توندوتیژی خێزانیدا ناوەستێت، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕوانگەیەکی کۆمەڵایەتی، بەدوای سەربەخۆیی ئابووریدا دەگەڕێن وەک ڕێگەیەک بۆ وەرگرتنەوەی متمانە.
-

كۆسپەكانی دوای جیابوونەوە دەسپێكی جەنگن بۆ ژنان
لەکاتێکدا جیابوونەوە بۆ ڕزگار کردنی ژنانە لە توندوتیژی و دابینکردنی ژیانێکی ئارام بۆ ژنان، بەڵام کۆمەڵگە ژنانی جیابووەوە بیزار دەکەن، کنێر لوقمان، یاریدەدەری دادوەری لەدادگای بەرایی كۆیە دەڵێت: ژنان دوای جیابوونەوە لەلایەن کۆمەڵگەوە تاوانبار دەکرێن.
-

دایکانی عێراق لە نێوان فشارەکانی ژیان و ئاستەنگەکانی تەندروستی دەروونیدان
دایکان لە عێراق بەهۆی کۆبوونەوەی بەرپرسیارێتییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان و کاریگەرییەکانی ئەو قەیرانانەی کە کۆمەڵگە تووشی دەبێت، ڕووبەڕووی ئاستەنگە دەروونییەکانی زیاتر دەبنەوە، شارەزایان هۆشداری دەدەن لە پشتگوێخستنی ئەم فشارە دەروونیانە.
-

توێژەرێکی مەغریبی: لەبری قەدەغەکردنی ئینتەرنێت منداڵان هۆشیار بکەن
جیهانی دیجیتاڵی گۆڕانکاری قووڵی بەسەردا دێت کە پاراستنی منداڵان لە توندوتیژی ئۆنلاینیان کردووە بە پرسێکی مافی مرۆڤ کە گفوگۆکانی بەکارهێنانی پارێزراوی تەکنەلۆژیا تێدەپەڕێنێت.
-

سەرەڕای جەنگ و ئاوارەیی سەلوا بەدران بۆشاییەک بۆ هیوا دروست دەکات
لە ناو جەنگێکدا کە ماڵ و کێڵگەکانی برد و سیمای رۆژگاری گۆڕی، ژنێکی لوبنانی بەردەوامە لە پێداگری لەسەر میراسی پاشەکەوتی خۆراک و کارە رۆژانەیەکەی، پارێزگاری لەوە دەکات کە لە ژیان ماوە بۆ ئەوەی بەرگری بکات و سەرەڕای ترس و ئاوارەیی و نەبوون هەستێتەوە.
-

ئێران... ساڵێکی خوێندنی شێواو کە لاوازیی پەروەردە لە ناوەڕۆکی جەنگ و ناڕەزایەتییەکاندا دەردەخات
ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦، لە ناوەڕۆکی ناڕەزایەتییە فراوانەکان، جەنگ و سنووردارکردنی هێڵەکانی ئینتەرنێتدا، شاهیدی پاشەکشەیەکی گەورە بوو لە کوالێتیی خوێندن و توێژینەوەی زانستیدا، نیگەرانیی خوێنکاران و مامۆستایانی زیاتر کرد.
-

خەڵکی ئاوارە لە یەمەن ڕووبەڕووی وەرزی بارانبارین دەبنەوە
لەگەڵ هەر بارانێکی نوێیدا، کامپەکانی ئاوارەبوون لە یەمەن لەناو دەچن، ژنان و منداڵان ڕووبەڕووی لافاو دەبنەوە کە پەناگە کاتییەکان دەبات و کاریگەرییەکانی ئاوارەبوون و لافاو لەسەر ژیانی ڕۆژانەیان قووڵتر دەکاتەوە.
-

ناوەندی "ژنۆلۆژی" تێڕوانینێکی توێژینەوەیی بۆ داڕشتنی سیاسەتی دادپەروەرتر بۆ ژنان
پرسەکانی ژنان ئیتر تەنها کورت نابنەوە بۆ داواکردنی ماف یان گفتوگۆکردنی یاسادانان، بەڵکو بە شێوەیەکی پەرەسەندوو پەیوەست دەبن بە بەرھەمھێنانی زانیاری و توانای پێشکەشکردنی تێڕوانینی زانستی کە بەشدار بن لە تێگەیشتن لەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە.
-

ژنێکی گەنج بەهۆی نەبوونی چارەسەر لە غەززە بە قاچێک شەڕی ژیان دەکات
مریەم عەبد رەبە گەشتێکی سەخت لە نێوان شێرپەنجە، ئاوارەیی و لەدەستداندا بەڕێ دەکات، دوای ئەوەی قاچی بڕدراوەتەوە و لە چارەسەر بێبەش کراوە و باوکیشی لە شەڕەکەدا لەدەستداوە.
-

نەوەی شۆڕش: لە وەرگرتنەوەی شوناسەوە بۆ ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک
شۆڕشی ١٩ی تەمووز کاریگەری ئەرێنی لەسەر گەنجانی کۆبانێ هەبوو، یارمەتیان دا بۆ دووبارە دۆزینەوەی ناسنامە و مێژوو و کولتوور و بوونیان.
-

کاتێک دەرگاکان لەسەر خەونەکان دادەخرێن... چیرۆکی ژنێکی گەنجی ئەفغانی کە خوێندنی لێ بێبەش کراوە
ئەفغانستان پێنج ساڵە لە ژێر سایەی کۆتوبەندە خنکێنەرەکانی تاڵیباندا دەژی، کە تێیدا کچان لە خوێندن بێبەش کراون، کوالیتی فێربوون و ژمارەی ستافی ئەکادیمی پاشەکشەی کردووە، و شایەتحاڵی خوێندکارانیش باس لە خراپتربوونی بەردەوامی دۆخەکە دەکەن.
-

چەندین کاتژمێر بەپێ ڕۆیشتن و مانەوە لەبەر خۆر بارودۆخی ژنانی گوندەکان قورستر دەکات
ئەو ژنانەی کە هاتووچۆ و ڕێگاوبان بووەتە بارێکی ڕۆژانە لەسەریان و هەڕەشە لە ئاسایشی جەستەیی، دەروونی و ئابوورییان دەکات، داوایان کرد کە دەرفەتی چاودێری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتی و سەرەکییەکان بۆ گوندەکان دابین بکرێت.
-

وێنەکێشانەی دیوارەکان بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە پاشهاتەکانی شەڕ لەسەر داروپەردووی غەززە
بەهۆی زیادبوونی ژمارەی قوربانیان، هەوڵەکانی هۆشیارکردنەوە لە غەززە لە ڕێگەی وێنەکێشانی سەر دیوار و کۆبوونەوە پەروەردەییەکانەوە چڕکراونەتەوە، بە ئامانجی پاراستنی ژنان و منداڵان لە مەترسییەکانی پاشماوەی جەنگ و تەقەمەنییە نەتەقاوەکان.
-

خۆڕاگری ژنان دوای بۆردوومانکردنی گوندەکانی لوبنان زیندوودەکاتەوە
لەناو ئەو خانوو و کێڵگە پەرتەوازانەی کە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر لوبنان بۆردوومان بوون، دانیشتووان بە هەڵگری یادەوەری شەڕو ئیرادەی ژیان دەگەڕێنەوە بۆ گوندەکانیان، لەناو داروپەردوودا ژنانی وەک زەینەب قەشقووش و مەحموودە نەعیم مەهدی هەن.
-

کامپی هاوینە لە ناوچە کۆنتڕۆڵکراوەکانی حوسییەکان؛ سەربازیکردنی ئەقڵ و بەئامانجکردنی گەنجان
خێزانە یەمەنییەکان وەک خێزانەکانی مەریەم ئەحمەد، لە پاراستنی منداڵەکانیان لە بەرنامەکانی پەروەردەکردنی ئایدیۆلۆژی لەناو کامپەکانی هاوینەی حوسییەکان، ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبنەوە، ئەم کامپانە چەمکی ئایدیۆلۆژی و سەربازی دەچێنن کە هەڕەشەیە لە هۆشیاری گەنجان.
-

ئامینە ئەبو غبن... جەنگ منداڵی دزی و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ژیان بە تەنها جێیهێشت
ئامینە ئەبو غبن لەو کاتەوەی باوکی بە شێوەیەکی پوخت لەسێدارەدرا و دوو ساڵ لەمەوبەر دایکی دیار نەما، بارگرانی تەواوی خێزانێکی هەڵگرتووە، ئێستا لە گەشتێکی بێکۆتایی مانەوەدا بەرپرسیارێتی سێ خوشکی لە ئەستۆ گرتووە.
-

ژنانی ئەفغانستان پێشەنگایەتی دەستپێشخەرییەک بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگایەکی گرنگ دەکەن
دوای چەندین ساڵ لە چاوەڕوانی بێهودە بۆ ڕێگایەک بۆ ئەوەی کۆمەڵگەکانیان بەیەکەوە ببەستێتەوە، ژنان لە گوندێکی پارێزگای دایکوندی لە ئەفغانستان بڕیاریاندا دەستپێشخەری بکەن و بە بەکارهێنانی کەرەستە و سەرچاوەی سادە، خۆیان بەشێک لە ڕێگاکە نۆژەن بکەنەوە.