"دار سەلام"... دامەزراوەیەکی ژنان کە باوەڕی بە تەکنیۆلۆژیا وەک چەکێک بۆ پاراستن هەیە

لە کاتێکدا بەرنامەکانی پشتگیری کردن لە ژنان زۆرجار سنووردارن بە ڕۆڵە نەریتییەکان، "دار سەلام" بە بیرۆکەیەکی جیاوازەوە هات، کە تەکنیۆلۆژیا دەکاتە ئامرازێک بۆ بەهێزکردنی ژنان و پەرەپێدانی بەشدارییان لە بونیادنانی ئاشتی و کۆمەڵگەدا.

رەنیم خلوف

 

دیمەشق ـ لە ساڵی ٢٠١١دا لەگەڵ دەستپێکردنی قەیرانی سووریا، کاری مەدەنی دەستی کرد بە چوونە ناو سووریاوە و ئامانجی ژنان بوو وەک چینێک لە ناو کۆمەڵگەکاندا، کە بەرپرسیارێتی خێزانیان هەڵگرت لە شەپۆلەکانی ئاوارەیی و پەنابەرایەتی و تەنانەت ئەو خێزانانەی کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتدا ماونەتەوە، ژنان ستوونی سەرەکی بوون کە خێزانەکەیان هەڵگرت.

 

کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان هاتنە ناوەوە، کارە نەریتییەکانی ژنان وەک دورین، ئارایشتگا، تەنانەت هاوکاری و دانیشتنە دەروونییەکانیان کردە ئامانج و بیرۆکەکان وردە وردە پەرەیان سەند بۆ ئەوەی بە ڕاهێنان لەسەر کارگێڕی ناوخۆیی و نانوەندی بیانکەنە ئامانج، تا پڕۆژەی ”دار سەلام” هاتە ئاراوە، کە ڕێڕەوی بە ئامانجگرتنی ژنان و ئەو ڕۆڵە کۆنەپەرستانەی گۆڕی کە تێیدا دەکرێنە ئامانج.

 

تەکنەلۆژیا... ئامرازێک بۆ ئامانجگرتنی ژنان!

بیرۆکەی "دار سەلام" لە ساڵی ٢٠١٧ دەستی پێکرد کاتێک ڕەنا شێخ عەلی، بەڕێوەبەری جێبەجێکار و سەرۆکی دەستەی ئەمینداران دەستیکرد بە هەلی خوێندن”Scholarship” لە زانکۆیەکی ئەمریکی، لە ماوەی هەلی خوێندن ”Scholarship” کەیدا، سەرنجی خستە سەر ڕۆڵی ژنان لە بونیادنانی ئاشتیدا، لەگەڵ گروپە جیاوازەکانی ژنان لە سەرانسەری جیهان کۆبووەوە کە لە ناوچە کێشەدارەکاندا دەژین، ئامرازی جیاوازیان بەکاردەهێنا بۆ پشتگیریکردن لە سەقامگیری لە کۆمەڵگەکانیان دوای ململانێ، لەو کاتەدا پرسیاری ئەوەی دەکرد کە چۆن دەتوانرێت زانیاری و ئەزموونەکان لە نێوان چوارچێوە جیاوازەکاندا و لە نێوان ژنان لە سەرانسەری جیهاندا بگوازرێنەوە و چۆن دەتوانرێت ئەم زانیارییە بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگەکان بەکاربهێنرێت.

 

ڕەنا شێخ عەلی پێی وایە کە تەکنیۆلۆژیا تەنها ئامرازێکی بەردەست نییە لە ئێستادا بەڵکو ئامانجە وتی: ئێمە لە ”دار سەلام” لەگەڵ ژنان کار دەکەین و لێهاتوویی و زانیارییەکانیان پەرەپێدەین لە شتێکدا کە پەیوەندی بە تەکنیۆلۆژیاوە هەیە و بەکارهێنانی بۆ خزمەتکردنی ئاشتی، ئەمەشی بە نموونەیەک ڕوون کردەوە "دار سەلام کار لەسەر ئەو بابەتە دەکات کە پەیوەندی بە توندوتیژی ئاسانکراو بە تەکنیۆلۆژیاوە هەیە، ژنان و چینە لاوازەکان دەبنە زیانبەرکەوتوو، کە تێیدا ژنان فێر دەبن لەسەر ئەم بابەتانە و چۆن رووبەڕوویان ببنەوە و مافە دیجیتاڵییەکانی ژنان چین و چۆن خۆی لە ڕووی یاسایی و دەروونیەوە دەپارێزێت، هەروەها کار دەکات لەسەر پشتگیریکردن و بەهێزکردنی ژنان لەم لایەنەدا.

 

"دار سەلام" سەرنج دەخاتە سەر بابەتەکانی تری پەیوەندیدار بە تەکنیۆلۆژیا و بونیادنانی ئاشتی، کە پەیوەندییان بە پێشکەوتنی تەکنیۆلۆژییەوە هەیە لە ڕێگەی کارکردن لەسەر لێهاتووییەکانی ژنان لە ناو کۆمەڵگە خۆجێییەکاندا، بۆ ئەوەی ئامرازە تەکنیۆلۆژییەکانیان کە پەیوەندییان بە هاوڵاتیبوونی دیجیتاڵییەوە هەیە پەرەپێبدەن، جیا لە دروستکردنی ئامرازە تەکنیۆلۆژییە تایبەتەکانی خۆیان کە بەشداری دەکەن لە سەقامگیری کۆمەڵگە بەپێی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ”دار سەلام”.

 

جیاوازییەکی بنەڕەتی!

"دار سەلام" جیاوازە لەگەڵ دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئێستا لە سووریا لە بیرۆکەکەیەوە کە لە ڕێگەی چەمکی "تەکنیۆلۆژیای دۆستی ژنان"ەوە دەردەکەوێت، بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگەیەک کە لە توندوتیژی بەدەر بێت و ئاشتی تێیدا باڵادەست بێت، بیرۆکەکە لە باوەڕبوون بە ڕۆڵی ژنان لە سەرکردایەتیکردنی قۆناغی دوای ململانێوە دەست پێدەکات، کە تێیدا بەشداری دەکات لە بونیادنانی کۆمەڵگە خۆجێییەکانی و لە ئاستی نیشتمانی و تەنانەت لە ئاستی هەرێمایەتیشدا.

 

ڕەنا شێخ عەلی ڕوونیکردەوە، کە ”دار سەلام” سنووردار نییە بە سووریاوە، ئێمە هەوڵ دەدەین بەشداری ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا هەبێت لەوانەش بۆشایی دیجیتاڵی، کە بە یەکێک لەو بۆشاییانە دادەنرێت کە تێیدا هاوڵاتیبوون لە بچووکترین کێشەوە تاوەکو گەورەترین کێشەی نیشتمانی ئەنجام دەدرێت، هەروەها هۆکاری جیاوازی لەگەڵ هەموو ڕێکخراوەکاندا بریتییە لە گرنگیدان بە بەدیجیتاڵکردن واتە گۆڕانی دیجیتاڵی و گرنگیدان بە داهێنان و بانگەوازکردن بۆ بەڕێوەبردنی بۆشایی دیجیتاڵی بۆ گەیشتن بەو کۆمەڵگەیەی کە دامەزراوەکە و ژنانی کارمەند تیایدا ئارەزووی دەکەن، لە سەرەتای کارکردنەوە دامەزراوەکە بیری زۆرێک لە ژنان گۆڕی و لەوانەش کە خۆبەخش بوون و گۆڕدران بۆ کارمەند لە ناو دامەزراوەکەدا.

 

لە خۆبەخشییەوە بۆ بەڕێوەبردن!

لە سەرکەوتنەکان کە بەڕێوەبەری "دار سەلام" باسی لێوە کرد گۆڕانی خۆبەخشەکانە بۆ کارمەند لە ناو دامەزراوەکەدا، لەوانە گریس نەقیری کە بۆ ئاژانسەکەی ئێمەی باسی لە گەشتەکەی کرد لە ”دار سەلام” وتی: گەشتەکەم لە ”دار سەلام” لە ساڵی ٢٠٢٤ دەست پێکرد، لە ڕێگەی ڕاهێنانێکەوە لە ناو پڕۆژەیەک بە ناوی تۆ سەرکردەی، کە باسی هاوڵاتیبوون و مافە دیجیتاڵییەکانی ژنان دەکات، پاشان پڕۆژەکە بووم بە خۆبەخش،  کارەکەم پەرەی سەند تا بووم بە بەڕێوەبەری ماڵپەڕەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تایبەت بە دامەزراوەکە، ناوەڕۆکێک دەنووسم و بڵاودەکەمەوە کە گونجاو بێت لەگەڵ بەهای دامەزراوەکە.

 

وتیشی: ئەوان ڕاهێنانیان پێکردم و لەگەڵیاندا کارم کرد لەسەر پڕۆژەیەک دەربارەی زانیاری هەڵە و پاراستنی ژنان بە شێوەی دیجیتاڵی و چۆنیەتی بەدەستهێنانی خۆشگوزەرانی دیجیتاڵی بۆ ژنان، بۆ ئەوەی خۆیان لە وتاری ڕق و کینە بپارێزێت، بەتایبەت لەم کاتەدا کە ئەو وتارانە بڵاون.

 

گریس نەقیری ئەزموونەکەی ڕوونیکردەوە، کە ئەزموونەکە فێری کردم چۆن مامەڵە بکەم و چۆن خۆمان بپارێزین، چۆن ببمە کەسێکی کاریگەر لە کۆمەڵگەدا، لە هەموویان گرنگتر ئەوە بوو کە فێری کردم چۆن بەرگری لە خۆم بکەم وەک بەشێک لە ژنان لە ناو سووریادا.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا، وتی: لە کاتی گواستنەوەم لە خۆبەخشەوە بۆ کارمەند، فێری ماف و بەرپرسیارێتیەکانم بووم وەک ئەندامێکی چالاکی کۆمەڵگە، هەروەها زۆر شت فێربوو دەربارەی یاسای سووریا و پراکتیزە کارگێڕییە دروستەکان، هەروەها ڕووبەڕووی هەموو جۆرە سەختییەک بوومەوە، ئەمڕۆش بەڕێوەبەری تۆڕی کۆمەڵایەتتم، ئەندامانی ”دار سەلام” بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی مەدەنی جیاوازی خۆیان لە مەیدانی سووریادا، بەبێ گوێدانە ئەوەی کە وردەکارییەکانی ژیانی سووریا چۆن دەگۆڕێت.