منداڵبوون بۆ ژنان ستراتیژێکی پیاوسالارانە بۆ ڕێگریکردن لە سەربەخۆیی ژنان
میترا، ڕۆژنامەنووس لە کرماشان دەڵێت: دەبێت ژنان ئاگاداری ئەوە بن کە هەر نموونەیەک کە ئەوان لە سەربەخۆیی، هێزی بڕیاردان و بەهێزبوون دوور بخاتەوە، شوێنەوارێکی ڕوونی پیاوسالارانەی پێوەیە.
سارا پورخەزری
کرماشان - ژنێکی پێگەیشتوو بخە بەر چاوی خۆت کە لە قسە و ڕفتارەکانیدا خۆی وەک منداڵێکی بچووک نیشان دەدات، لە بەکارهێنانی وتەی منداڵانە بگرە تا نیشاندانی نەتوانینی خۆی بۆ ئەنجامدانی کارە ئاسانەکان، ئەم ڕفتارانە جارێک بە مەبەست قبووڵ دەکرێن و جارێکیش لەلایەن شێوازە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانەوە دادەڕێژرێن، بەڵام بۆچی منداڵکردن بۆ هەندێک ژن بووەتە بەشێک لە وێنەی "ژنێکی سەرنجڕاکێش"؟ ڕەخنەگرانی ئەم دیاردەیە بنەڕەتەکەی لە کولتوورێکی پیاوسالارانەدا دەبینن کە جوانی ژنانە بە لاوازی، پشتبەستن و سەردانەواندنەوە گرێ دەدات، بەم شێوەیە ژنان بەرەو بەرهەمهێنانی وێنەیەکی منداڵانە و دوورکەوتنەوە لە سەربەخۆیی و بەهێزبوون دەبات.
منداڵکردن؛ کاتێک لاوازی دەبێتە تایبەتمەندییەکی ژنانە
فرەنگیس.ف، چالاکوانی مافی ژنانە لە کرماشان. وتی: ئەگەر ئێمە مەیدانی سیبەری یان مەیدانی ڕاستەقینەی کۆمەڵگە لێکۆڵینەوە بکەین، ڕووبەڕووی کۆمەڵە خەڵکێکی زۆر دەبینەوە کە بەردەوام پێشنیار دەکەن ژنان ناتوانن شتەکان چاک بکەن یان کارێکی سەربەخۆ بکەن، ئەم شێوازە وەک تایبەتمەندی ئەو ژنانەی سەرنجڕاکێشن دەستنیشان کراون، ئەو ژنانەی کە دەبێت وەک منداڵ ڕفتار بکەن و ئەم منداڵکردنە لە چاوی زۆر پیاودا بووەتە پێوەرێکی باوبوو، بەڵام دەبێت لەبیری نەکەین کە لە پشت ئەم دەرکەوتنە سادهیەوە، نەک تەنیا پیاوسالاری هەیە؛ هەڕەشەیەکی قووڵتر و مەترسیداریش هەیە.
سیمۆن دێ بۆڤوار لە پەرتوکەکەی خۆیدا بە ناوی ڕەگەزی دووەم ئاشکرای دەکات کە کۆمەڵگەی پیاوسالار چۆن ژنان دەخاتە ناو ڕۆڵەکانی لاوازی، پشتبەستن و پێویستی بە ڕێبەرایەتی، منداڵکردنیش بەشێکە لەم ئامێرە؛ نموونەیەکە کە بە هاوکاری میدیا، ڕیکلام و مۆدە، ژنی ئیدال وەکو بوونەوەرێکی ژێردەست، کەم مەترسی و پشتبەستوو نیشان دەدات، لەم تێڕوانینەدا جوانی لەگەڵ لاوازی و هۆشی نزم، دەبێتە پێوەرێک بۆ سەرنجڕاکێشی ژنان.
میدیا چۆن منداڵ دروسوتکردن دووبارە دروست دەکاتەوە؟
ئەگەر ئێمە بۆ نموونەیەکی ڕوونی ئەم شێوازە سەیری ڕابردوو بکەین، دەگەینە یەکێک لە ستیرۆتایپە میدیاییە سەرەتاییەکان، بلۆندی نەزان(dumb blonde)؛ ستیرۆتایپێکە کە لە هۆلیوود سەریهەڵداوەو لە سەدەی ڕابردووەوە وەک ئاماژەی ژنانی سەرنجڕاکێش نوێنەرایەتی دەکرێت، نموونەیەکی بەرچاو لەم وێنەیە مارلین مۆنرۆیە، ئەکتەرێک کە سەرەڕای مردنی لە تەمەنی سەروو ٦٠ ساڵی، لە کولتووری گشتییدا وەک سیمبولی سەرنجڕاکێشی ژنان دەمێنێتەوە.
مارلین مۆنرۆ، کەسایەتی میدیایی ژنێکی زۆر جوان بوو، بەڵام لە ئەقڵی ڕۆشنبیری بێبەش بوو و بە تەواوی بە سەرنجی پیاوانەوە بەسترا بوو، ئەو ژنێکی خۆبەدەستەوەیە لە خزمەتی خواست و ئارەزووی پیاواندا، ئەم ستیرۆتایپە تەنیا نموونەیەکی بچووکی پرۆسەی بەرفراوانی چاندنی کەسایەتی ژنانی خۆبەدەستەوە و نەزانە، ئەو کەسایەتیانەی کە چاوەڕوان دەکرێت ببنە نموونەی ڕەفتار بۆ ژنانی ڕاستەقینە، لە دەیەکانی ڕابردوو و ئەمڕۆدا، نموونەی هاوشێوە دەتوانرێت لە کەسایەتییە کارتۆنییەکان، کەسایەتییە خەیاڵییەکان، هۆنراوە، ڕیکلام و کاریگەرێنەرانی میدیا کۆمەڵایەتییەکاندا ببینرێت، ئەم هەمووانە لە کۆتاییدا دەبنە هۆی ئەوەی کە ژنان وەک منداڵ ڕفتار بکەن و خۆیان لە گەیشتن و سەربەخۆیی دوور بخەنەوە.

پیاوسالاری خاوەن ئامێرێکە کە بەردەوام شێوەی خۆی دەگۆڕێت
میترا.ت ڕۆژنامەنووس لە کرماشان ئاماژەی بەوەشکرد، کە هاندانی ژنان بۆ ئەوەی بەو شێوازانەی کە دەیانخەنە بارودۆخێکی لاوازی، بێچاوەیی و بێهێزی لە بڕیارداندا، ئەمڕۆ چووەتە ناو ژمارەیەکی زۆر لە ژنانەوە، پیاوسالاری خاوەن ئامێرێکە کە بەردەوام شێوەی خۆی دەگۆڕێت و هەمیشە بە دەرکەوتنێکی جوان، سەرنجڕاکێش و سروشتی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی دیسانەوە بچێتە ناو مێشک و ڕفتاری ژنانەوە، بە ڕاستی دەبێت ژنان ئاگاداری ئەوە بن کە هەر نموونەیەک کە ئەوان لە سەربەخۆیی، هێزی بڕیاردان و بەهێزبوون دوور بخاتەوە، شوێنەوارێکی ڕوونی پیاوسالارانەی پێوەیە، ئەم نموونانە دەتوانن بە شێوەی ئامۆژگاری خۆش، لێدوانی هاندەر، یان پەروەردەی دەروونی پێشکەش بکرێن، بەڵام لە کۆتاییدا ئامانجیان یەکە: سنوردارکردنی ژنان و گەڕاندنەوەیان بۆ بارودۆخێکی پشتبەستوو، ژێردەست و بێهێز.
بێهێزکردنی ژنان؛ ڕووی نوێی پیاوسالاری
لەبەر ئەوە، دەکرێت بوترێت کە فراوانبوونی هاندانی ژنان بۆ بەشداری لە ڕفتارە منداڵانەکاندا لە ساڵانی ڕابردوودا ڕەگی قووڵی لە پیاوسالاریدا هەیە، ئەم ئاراستەیە لە ڕاستیدا یەکێکە لە فێڵە درێژخایەنەکانی ئەم سیستەمە، کە بە دووبارەکردنەوەی بە شێوازێکی نوێ، هەوڵ دەدات جارێکی تر تاکتیکێکی کۆن بەڵام کاریگەر بەکار بهێنێت، تاکتیکێک کە سەربەخۆیی ژنان بە ئامانج دەگرێت و بە ڕوویێکی فێڵباز و دەمامکێکی درۆزن، هەوڵ دەدات ڕێگە بۆ پیاوسالاری خۆش بکات، بۆ ئەوەی بچێتە ناو قووڵترین چینەکانی باوەڕی ژنانەوە جارێکی تر دەسەڵاتیان بگرێنەوە دەست.