ژنان پێشەنگی بونیادنانی ئاشتییەکی دیموکراتیکین

ڤالێنتینا عەبدۆ، هاوسەرۆکی نوسینگەی پەیەدە ڕایگەیاند،کە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک دەرفەتێکی نوێیە بۆ بەهێزکردنی نوێنەرایەتی سیاسی ژنان و بەشداری ژنان لە بونیادنانی ئاشتیدا پرسێکی بنەڕەتییە.

نەغەم چاچان

 

قامیشلۆ- له‌ ۲۷ی شوباتی ۲۰۲۵دا، به‌ ڕاگه‌یاندنی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە مێژووی سیاسیی ناوچەکەدا قۆناغێکی نوێ دەستی پێکرد، ئەم بانگەوازە نەک تەنها بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئاڵۆزی و بونیادنانی ئاشتی بوو، لە هەمان کاتدا بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و یەکسان، بنەمایەکی نوێی پێشکەش کرد، ڕۆڵ و بەشداریی ژنانیش لە کایەی سیاسی و ناوەندەکانی بڕیارداندا خاوەنی گرنگییەکی بنەڕەتییە.

 

بەڵام ئایا ئەم بانگەوازە لە سووریا و تورکیا تا چەند بووەتە هۆی پێشکەوتنی نوێنەرایەتیی سیاسیی ژنان؟ هەروەها ژنان لەم پرۆسەیەدا ڕووبەڕووی چ ئاستەنگێک دەبنەوە؟

 

لە لەم چوارچێوەیەدا، ڤالەنتینا عەبدۆ، هاوسەرۆکی نوسینگەی پەیەدە وەڵامی پرسیارەکانی پەیامنێرمانی دایەوە.

 

بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک چۆن دەتوانێت بۆ بەهێزکردنی نوێنەرایەتیی سیاسیی ژنان لە سووریا و تورکیا، بەتایبەتی لە ناوەندەکانی بڕیارداندا ببێتە دەرفەتێکی نوێ؟

دوای ڕاگەیاندنی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە، لە قۆناغێکی هەستیاری ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا، هیوایەکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەبووەکان و کۆتاییهێنان بە شەڕەکان هاتە ئاراوە، چونکە شەڕ و چەک تا ئێستا نەیانتوانیوە ئاشتییەکی بەردەوام مسۆگەر بکەن، لە هەمان کاتدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ساڵانە لە ناو ئاڵۆزی، کۆچبەری و قەیرانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا دەژێت، لەبەر ئەم هۆکارە، ئەم بانگەوازە بۆ بونیادنانی ئاشتییەکی بەردەوام و مسۆگەرکردنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە هەنگاوێکی گرنگ بوو، ئێمەش وەک ژنانی خاوەن ئەزموون و دەستکەوتی گەورە لە ڕۆژئاوا، پشتیوانی لەم پرۆسەیە دەکەین و بڕوامان وایە کە ئاشتیی ڕاستەقینە تەنها بە دیالۆگ، چارەسەری دیموکراتیک و بەشداریی چالاکانەی ژنان دەتوانرێت بونیاد بنرێت.

 

ژنان لەم پرۆسەیەدا تا ئێستا چەندە توانیویانە بەشداری کایەی سیاسی ببن و ڕووبەڕووی چ ئاستەنگێک دەبنەوە؟

ژنان لە هەموو کایەکانی ژیاندا ڕۆڵێکی بنەڕەتییان گێڕاوە و لەم پرۆسەیەشدا بەشدارییان لە کایەی سیاسی و ناوەندەکانی بڕیارداندا گرنگە، لە ڕۆژئاوا ژنان بە بەشداریی سیاسی و سەربازیی خۆیان نیشانیاندا کە دەتوانن لە پێشەنگایەتیکردنی کۆمەڵگەدا جێگە بگرن و دەنگی گەل بگەیەننە ناوەندەکانی بڕیاردان، بۆ ئەوەی ئەم بانگەوازە لە کرداردا جێبەجێ ببێت، پێویستە ژنان لە هەموو ئاستەکانی پرۆسەی سیاسیدا خاوەن ڕۆڵێکی چالاک بن و لە بونیادنانی پەیوەندییە سیاسییەکاندا بە شێوازێکی دیموکراتیک بەشدار ببن، بەڵام لەگەڵ ئەم دەستکەوتانەشدا، ئاستەنگەکانی بەردەم ژنان هێشتا زۆرن، بیرکردنەوەی پیاوسالاری کە هێشتا دەیەوێت ڕۆڵی ژنان لە کایەی سیاسیدا سنووردار بکات، بوونی هەیە، لەبەر ئەم هۆکارە، ئێمە سیاستەی دیموکراتیک وەک ستراتیژیی خۆمان دەبینین و بە بەردەوامیدان بە تێکۆشان دەمانوێت یەکێتیی گەلانی سووریا بونیاد بنێین، ئەم بانگەوازە لە کرداردا جێبەجێ بکەین و بنەمای ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک بڕەخسێنین.

 

به‌ بڕوای ئێوە، بەشداریی ژنان لە بونیادنانی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکدا چەندە گرنگە و ژنان دەتوانن لەم پرۆسەیەدا چی ڕۆڵێک ببێنن؟

ژنان لە هەموو کایەکانی ژیاندا ڕۆڵێکی بنەڕەتییان گێڕاوەو لەم پرۆسەیەشدا بەشدارییان لە کایەی سیاسی و ناوەندەکانی بڕیارداندا گرنگە، لە ڕۆژئاوا ژنان بە بەشداریی سیاسی و سەربازیی خۆیان نیشانیاندا کە دەتوانن لە پێشەنگایەتیکردنی کۆمەڵگەدا جێگە بگرن و دەنگی گەل بگەیەننە ناوەندەکانی بڕیاردان، بۆ ئەوەی ئەم بانگەوازە لە کرداردا جێبەجێ ببێت، پێویستە ژنان لە هەموو ئاستەکانی پرۆسەی سیاسیدا خاوەن ڕۆڵێکی چالاک بن و لە بونیادنانی پەیوەندییە سیاسییەکاندا بە شێوازێکی دیموکراتیک بەشدار ببن، بەڵام لەگەڵ ئەم دەستکەوتانەشدا، ئاستەنگەکانی بەردەم ژنان هێشتا زۆرن، بیرکردنەوەی پیاوسالاری کە هێشتا دەیەوێت ڕۆڵی ژنان لە کایەی سیاسیدا سنووردار بکات، بوونی هەیە. لەبەر ئەم هۆکارە، ئێمە سیاسەتی دیموکراتیک وەک ستراتیژیی خۆمان دەبینین و بە بەردەوامیدان بە تێکۆشان دەمانەوێت یەکێتیی گەلانی سووریا بونیاد بنێین، ئەم بانگەوازە لە کرداردا جێبەجێ بکەین و بنەمای ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک بڕەخسێنین.

 

بە بڕوای ئێوە، بەشداریی ژنان لە بونیادنانی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکدا چەندە گرنگە و ژنان دەتوانن لەم پرۆسەیەدا چی ڕۆڵێک ببێنن؟

ژنان لە مێژوودا و تا ڕۆژی ئەمڕۆ، لە بونیادنان و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەدا ڕۆڵێکی سەرەکی و بنەڕەتییان گێڕاوە، ئەوە ژن بوو کە بە گیانی کۆمینال، هاوکاری و هاوبەشی بنەمای کۆمەڵگەی بونیاد نا و پەرەی پێ دا، لەبەر ئەم هۆکارە، بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک لەسەر بنەمای گیانی کۆمینال و هاوبەشی، بێ بەشداریی ژنان ئەوە ئەستەمە، ئەم پرۆسەیە ئەرک و بەرپرسیارێتیی ژنان و گەنجانە، لەبەر ئەوە پێویستە ئێمە خۆمان زیاتر ڕێکخستن بکەین، ئاستی هۆشیاری و زانابوونمان بەرز بکەینەوە و تێکۆشانمان بەهێزتر بکەین، هەروەها خەڵکی ناوچەکە بەو پەروەردەیەی کە لە ڕێبەر ئاپۆ وەرگرتووە، دەتوانێت لەم قۆناغە هەستیارەدا بە هۆشیاری و یەکڕیزی هەنگاوی گرنگ بنێت.