ژیان
-

لە نێوان دایکایەتی و کارگێڕی... نور عەکنان تێکۆشان دەکاتە سەرەتایەکی نوێ
ژنێکی باشووری لوبنان بەناوی نور عەکنان، خواستی خۆی بۆ باشترکردنی ژیانی منداڵان لە کاتی قەیرانەکاندا دەربڕی، وتی: من ٧ ساڵ لەمەوبەر دەستم بە پڕۆژەکەم کردووە، بیرۆکەکە لە خواستی منەوە سەرچاوەی گرتووە بۆ ئەوەی یارمەتی کوڕەکەم بدەم.
-

لە غەززە دوو خوشک لە دژی لەدەستدان و کەمئەندامی تێدەکۆشن
ماریا و ئەنسام ڕیحان، دوو منداڵی کچ کە شایەتحاڵی کارەساتی لەدەستدان و زەبر و زەنگی جەستەیی و دەروونین، چیرۆکەکانیان قەبارەی ئەو کارەساتە مرۆیە دەگرێتەوە کە کەرتی غەززەی وێران کردووە.
-

ژنانی سودان چۆن ڕوبەڕوی کاریگەریەکانی ئاوارەبوون دەبنەوە؟
ململانێی بەردەوامی سودان بووەتە هۆی ئاوارەبوونی ملیۆنان هاوڵاتی مەدەنی، ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ژیانیان دروستکردوە و کاردانەوەی بەرچاوی بەجێهێشتووە، بەتایبەتی لەسەر ژنان، کە بە زیانبەرکەوتووی سەرەتایی ململانێکان دادەنرێن.
-

کریستیانەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پارێزگاری لە بونیان دەکەن
لە سەردەمێکدا کە پێکهاتە و باوەڕە جۆراوجۆرەکان لە سووریا دەکرێنە ئامانج، چ لەو ناوچانەی کە لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشەوە کۆنترۆڵکراون، چ لەو ناوچانەی کە تورکیا و چەتەکانی داگیریان کردووە، کۆمەڵگەی کریستیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ئاشتیانە دەژین.
-

لە نێوان برسێتی و نەخۆشیدا... گەمارۆدانی سوەیدا قەیرانی مرۆیی گەورەتر دەکات
گەواهیدەرانی دانیشتوی سوەیدا وێنەیەکی ترسناکی ڕاستی ڕۆژانە دەکێشن کە سەختتر دەبێت، ژیانێک کە هەژاری و برسێتی و نەخۆشی گەمارۆیداوە و چاوەڕێی تروسکاییەک لە هیوا دەکەن تا ئازارەکان کەم بکاتەوە.
-

عەقڵیەتی توندڕەو لە سووریا کاری هونەری و پێشەنگەکانی دەکاتە ئامانج
لەبەر ڕۆشنایی ئەو عەقڵیەتە توندڕەوەی کە جیهادیەکانی هەتەشە لە دوای دەستبەکاربوونی دەسەڵات لە سووریا پەیڕەوی دەکەن، کارە هونەریەکان و پێشەنگەکانی دەکرێنە ئامانج، ئەمەش هەڕەشە لە داهاتووی کەلتور و هونەر دەکات، کە سووریا لە مێژە بەناوبانگە پێیان.
-

ئازارەکانی ژنان و منداڵان لە غەززە خراپتر دەبێت
لەگەڵ پەرەسەندنی هەڕەشەکانی ئۆپەراسیۆنی نوێی زەمینی ئیسرائیل لە شاری غەززە، ئازارەکانی ژنان و منداڵان لە نێو دیمەنەکانی ئاوارەبونی زۆرەملێ و لەدەستدانی ناسنامە و داڕمانی ژیانی ڕۆژانە لە ژێر قورسایی شەڕی بەردەوامدا خراپتر دەبێت.
-

لە یازدەهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیەکەدا، کەسوکاری قوربانییەکان وەک ئاڵایەکی نەلەرزاو یادەوەرییەکانیان هەڵدەگرن
لە سەردەمی داعشدا، پارێزگای دێرەزوور لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا شایەتحاڵی یەکێک لە ترسناکترین دڕندەییەکانی سووریا بوو کە سووریا لە کاتی شەڕدا ناسیویەتی.
-

ڕاپەڕینی ژنان لە ئێران؛ کاتێک گوندەکان بە دەنگی ئازادی دەدوێن
ماوەی سێ ساڵە ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" دەنگی ژنانی وەک شەرارە و مەستورە ئەحمەدی یەکخستووە کە لە گوندەکانەوە دێن، ئەو ژنانەی کە دژی نەریتە چەسپاوەکان دەجەنگن و بێ پاشەکشە بە چەقبەستوویی درێژە بە خەباتی ئازادی دەدەن.
-

شەمسێ مسلیم ٢٥ ساڵە دەرمانی گیایی دروست دەکات
کولتووری دروستکردنی دەرمانی گیایی، یان دەرمانی سروشتی کە پشت بە داهێنان و داهێنەری ژنان دەبەستێت، تا ئەمڕۆش ماوەتەوە، شەمسێ مسلیم تەمەن ٧٠ ساڵ یەکێکە لەو ژنانەی کە تا ئەمڕۆش دەرمانی گیایی بەکاردەهێنێت.
-

سەلما عەجلە؛ ژنێکی بەرخۆدێر لەناو جەرگەی شەڕدا
چیرۆکی سەلما عەجلە وەک هاوارێکی مرۆڤایەتی دەردەکەوێت کە ئازارەکانی شەڕ و تاڵیی لەدەستدان و ئاڵەنگاری مانەوە لەخۆدەگرێت.
-

لە کامپی نەورۆز دەستپێشخەرییەک بۆ بەهێزکردنی ژنان لە ڕووی ئابوورییەوە دەستیپێکردووە
ڕێکخراوی سارا دەستپێشخەریی هەمەلایەنەی لە کامپی نەورۆز دەستپێکردووە، لەوانە هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان سەبارەت بە مەترسییەکانی چەوساندنەوەو بەهیزکردنی ژنان لەڕووی ئابوورییەوە.
-

بانگەوازێک بۆ خێڵە عەرەبەکان... کاتی فەلسەفەیە
ئەوەی لە شاری سوەیدای سووریا ڕوویدا، کاریگەری لەسەر هەموو سوورییەک هەیە، خەڵک چیتر بەرگەی برینێکی تر ناگرێت، ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا تەنها ناکۆکییەکی ناوخۆیی نییە؛ ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ مەترسییەک کە هەڕەشە لە یەکێتی و ئاشتی دەکات.
-

کۆچەرەکان لە سووریا؛ لە نێوان کولتوورێکی کۆچەری و پێویستییەکانی نیشتەجێبوون
سەرچاوەی کۆچەرەکان لە سووریا دەگەڕێتەوە بۆ خێڵە عەرەبەکان کە لە نیمچە دورگەی عەرەبی و یەمەنەوە کۆچیان کردووە بۆ بیابانی سووریا بۆ گەڕان بەدوای ئاو و لەوەڕگەدا، ئەوان لە ناوچە جیاوازەکانی سووریادا بڵاوبوونەتەوە.
-

نموونەی ڕاستەوخۆی ژیانی بەشداریکردن لە کامپەکانی ئاوارەبووندا سەرهەڵدەدەن
سەرەڕای هەلومەرجی سەخت، ئاوارەبووەکانی عەفرین ڕێبازێکی پێشەنگیان بۆ چەمکی ژیانی بەشداریکردن لە کۆمەڵگەدا لە کامپەکانی ئاوارەبووندا نیشانداوە.
-

ژنان لە دەشت برجی، لە نێوان دەستگیرکردن و خۆکوشتن لە دەسەڵاتی تاڵیبان
شەپۆلێکی نوێی سەرکوتی ژنان لە دەشت برجی لە ڕۆژئاوای کابولی پایتەختی ئەفغانستان دەکاتە ئامانج، دەستگیرکردنەکان ئەشکەنجە و خۆکوشتنی لەگەڵدایە، ئەو ژنە گەنجانەی کە سەردەمانێک پێشەنگ بوون لە بواری پەروەردەدا، ئێستا ڕووبەڕووی هەڕەشەی دوورخستنەوەی تەواو دەبن.
-

هەڵمەتێکی هۆشیاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی زەوتکردنی ئەلیکترۆنی و چەوساندنەوەی ژنانی گەنج بەڕێوەدەچوو
ڕێکخراوی سارا لە قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەڵمەتێکی بۆ پەروەردەکردنی ژنان و ژنانی گەنگ سەبارەت بە مەترسییەکانی چەوساندنەوەی ئەلیکترۆنی و ڕێگاکانی ڕووبەڕووبوونەوەی دەستپێکرد.
-

"جانتای فریاگوزاری" بۆ ژنانی فەڵەستینی بووەتە درێژکراوەی نیشتمانە دزراوەکەیان
"جانتای فریاگوزاری" بۆ ژنانی فەڵەستینی بووەتە درێژکراوەی نیشتمانە دزراوەکەیان لە ناوەڕاستی شەڕدا، هەموو واتاکانی ژیان و نۆستالژیا و ترس و دایکایەتی لەخۆدەگرێت، جانتاکە لە ڕێگەی چیرۆکی سەحەر بولبولەوە دەگۆڕێت بۆ نیشتمانێکی بچووک.
-

ژن و سروشت... سەرچاوەیەک بۆ بەخشندەیی
لە گوندی گرێ میری کە دەکەوێتە شاری زرگان لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، نەجاح سەلۆ توانی حەوشەی ماڵەکەی بگۆڕێت بۆ باخچەیەکی چارەسەری و خۆراکی بە چاندنی نەمام بۆ ئەوەی سروشت بکاتە بەشێک لە ژیانی خۆی و ببێتە سەرچاوەی هەم چارەسەر و هەم خۆراک.
-

ئەمڕۆ لە کەنار و سوەیدا برینی ئێزدییەکان دووبارە دەبێتەوە
ترس و دڵەڕاوکێ گەلی سووریای گرتووە سەبارەت بە مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش، بە لەبەرچاوگرتنی سەرهەڵدانی جیهادییەکانی هەتەشە بۆ دەسەڵات لە سووریا، کە هەمان ئایدۆلۆژیای توندڕەوی داعش پەیڕەو دەکەن.