ژیان
-

لەناو پشتگوێخستنی ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤەکان... ژنانی غەززە بە تەنها ڕووبەڕووی شەڕەکە دەبنەوە
لەگەڵ بەردەوامی شەڕی غەززە، شایەتحاڵی بە ئازار، ڕادەی پشتگوێخستنی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە ژنان و منداڵان ئاشکرا دەکات، لە نێوان گەمارۆیەکی دامرکێنەر و ئازاری ڕۆژانەدا، کە مرۆڤایەتی تێدا نییە و گروپەکان بۆ چارەنووسێکی نادیار جێهێڵدراون.
-

ڕوانسەر لە نێوان دوو نەوە... لە دایکایەتی زۆرەملێیەوە بۆ ترس لە منداڵبوون
لە دایکانەوە کە سێزدە منداڵیان بەبێ هەڵبژاردن بووە، بۆ ژنانی گەنج کە بە ئاگایی دایکایەتی دوادەخەن، چیرۆکی دوو نەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەرجەستە دەکرێت و گۆڕانکاری بنەڕەتی لە پێگەی ژنان لەناو خێزان و کۆمەڵگەدا دەردەخات.
-

ئەو شارەی کە بەسەر نەخوێندەواریدا زاڵ بوو ڕووبەڕووی سەختترین ساڵی خوێندن دەبێتەوە
پەروەردە لە شاری سوەیدای باشووری سووریا گورزێکی وێرانکەری بەرکەوت، هەروەها بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سوەیدا ماتەمینی بۆ لەدەستدانی نزیکەی ٤٠ مامۆستا لە چەند مانگی ڕابردوودا دەربڕی.
-

گوندی ژنوار؛ گەشەسەندنی بەردەوام و ژیانی بەشداری ڕێکخراو
گوندی ژنوار لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نوێنەرایەتی نمونەیەکی ناوازە دەکات بۆ مافەکانی ژنان و ڕۆڵیان لە کۆمەڵگەدا، کاردەکات بۆ بەهێزکردنی ژنان لە ڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە لە ژینگەیەکدا کە تیشکی خستۆتە سەر یەکسانی و ئازادی.
-

شەڕێکی تایبەت کە ئامرازەکەی ماددەی هۆشبەرە، ئامانجی گەنجان و وێرانکردنی ناوچەکەیە
فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای ڕەققە، لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەوڵی زۆر دەدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی بەڵای ماددە هۆشبەرەکان، بەو پێیەی شێوازێکی شەڕی تایبەتە و گەنجان و هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگە دەکاتە ئامانج.
-

باڵاپۆشی زۆرەملێ لە سووریا; گۆڕینی ناسنامە و پێشێلکردنی ئازادی دوای ڕفاندن
ڕیهام فەرحات جەختی لەوە کردەوە، کە سەپاندنی باڵاپۆشی یان نیقاب تەنها بابەتی جلوبەرگ نییە، بەڵکو گۆڕانکارییە لە شوناسی فیکری و ئایینی ژنان لە سوەیدا.
-

قاوەخانەکانی ژنان لە جەزائیر... شوێنە پارێزراوەکان کە بەرەنگاری دەسەڵاتی پیاوان دەبنەوە
ژنێکی هاوڵاتی شاری سەتیف لە جەزائیر قاوەخانەیەکی دامەزراند، بۆ ئەوەی شوێنێکی پارێزراو بۆ ژنانی جەزائیر دابین بکات، بۆ دەربڕینی خۆیان و فێربوون و بەشداریکردن لە ئاڵوگۆڕی کولتووری.
-

ڕۆهات خەلیل: ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە پێناو کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیکدا خەباتیان کرد
ڕۆهات خەلیل، بەڕێوەبەری دەستەی ژنان لە جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، جەختی لەوەکردەوە کە بەهێزکردنی ژنان پایەیەکی بنەڕەتییە بۆ گەیشتن بە سەقامگیری و گەشەسەندنی بەردەوام و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک لەسەر بنەمای دادپەروەری.
-

چالاکوانی ژنی تونس: ژنانی سوەیدا دەنگی بەرخۆدانن لە بەرامبەر پێشێلکارییەکان
فەتحیە ناسری، چالاکوانی ژنان جەختی لەوە کردەوە: کە ژنان لە سوەیدا بارگرانی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە ئەستۆ دەگرن و زۆرترین زیانی کوشتن و ڕفاندن و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێیان لەسەرە، بەڵام ئەوان نوێنەرایەتی هێمای خۆڕاگری لە بەرامبەر پێشێلکاری و خێڵەکیدا دەکەن.
-

میار ئەبو عەوف... داهێنانێک کە لە ناخی جەنگەوە لەدایک بووە و خەونێک لەسەر کورسی زانکۆ دواخرا
شەڕ ژنانی گەنجی غەززە ناچار دەکات بۆ ماوەیەکی کاتی واز لە خەونە پەروەردەییەکانیان بهێنن و بەدوای ڕێگای جێگرەوەدا بگەڕێن بۆ مانەوە لە نێوان وێرانکاری و ئاوارەبوونەکاندا.
-
فاشر لە ژێر بۆردوومان و پەتا و گەمارۆداندایە
هەزاران خێزان لە شاری فاشر بەدەست کەمی خۆراک و دەرمان و ئاوی خواردنەوەیەکی زۆرەوە دەناڵێنن، ئەمەش بەهۆی پچڕانی پێداویستییەکان بەهۆی گەمارۆدان و ڕەتکردنەوەی هاوکارییە مرۆییەکان، کە ڕێژەی مردنی بەهۆی برسێتی و پەتاکانەوە زیادی کردووە.
-

لە ژووری فریاکەوتنەوە بۆ هۆڵی دادگا نێودەوڵەتیەکان... سوەیدا داوای دادپەروەری دەکات
هاوڵاتیانی شاری سوەیدای سووریا ئەو ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوەیانە ڕەتدەکەنەوە کە لەلایەن حکومەتی کاتییەوە ئەنجام دراوەو بە "گاڵتەجاڕی" پێناسە دەکەن، داوای دادپەروەری بۆ قوربانییەکان و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئەو ڕووداوانە دەکەن کە لە نەخۆشخانەی نیشتمانی ڕوویدا.
-

"خانەی بێ باوکانی دار ڕەحمە" پەناگەی هیوا بۆ منداڵانی بێ ماڵ و حاڵە
گرنگیدان بە منداڵانی بێ باوک تەنها ئەرکێکی مرۆیی نییە، پەیامێکی هیوایە کە ڕووناکی داهاتوو لە دڵی ئەو منداڵانەدا دەگڕێنێتەوە کە ژیانیان لەگەڵ خێزانەکانیان لەدەستداوە.
-

"دەتوانرێت دیدگای کۆنەپەرستانەی ژنان لە بەڕێوەبردندا بە هۆشیاری و ماندوبوون بشکێندرێت"
لە ناوەڕۆکی دامودەزگا پەروەردەییەکاندا، کە ئایندەی تێدا داڕێژراوە و بەهاکانی دادپەروەری و یەکسانی دەچێنرێت، ژنان ڕۆژانە شەڕێک دەکەن کە بە چاوی ڕووت نابینرێن، بەڵام جیاوازیەکی قوڵ لە پێکهاتەی کۆمەڵگەدا دروست دەکەن.
-

کاتێک خەونەکان لە برین بەهێزتر دەبن... ژنێکی یەمەنی نموونەی کۆڵنەدانە
ڕەزیە شەمسان، ژنێکی یەمەنی کە سەرپێچی لە ئازار و بێبەشی کرد بۆ دروستکردنی چیرۆکێکی سەرکەوتنی ئیلهامبەخش، سەرەڕای دیار نەبوونی منداڵەکانی و بارودۆخە سەختەکەی، بەرخۆدانی دایکایەتی لەگەڵ ئیرادەی فێربوونی تێکەڵ کرد.
-

پاڵنەر و هۆکارەکانی ڕفاندنی منداڵ لە جەزائیر
پرسیاری زۆر هەن سەبارەت بە هۆکاری ڕاستەقینەی تاوانی ڕفاندنی منداڵ کە بۆتە مایەی نیگەرانی هەموو خێزانێکی جەزائیری .
-

لە نێوان دایکایەتی و کارگێڕی... نور عەکنان تێکۆشان دەکاتە سەرەتایەکی نوێ
ژنێکی باشووری لوبنان بەناوی نور عەکنان، خواستی خۆی بۆ باشترکردنی ژیانی منداڵان لە کاتی قەیرانەکاندا دەربڕی، وتی: من ٧ ساڵ لەمەوبەر دەستم بە پڕۆژەکەم کردووە، بیرۆکەکە لە خواستی منەوە سەرچاوەی گرتووە بۆ ئەوەی یارمەتی کوڕەکەم بدەم.
-

لە غەززە دوو خوشک لە دژی لەدەستدان و کەمئەندامی تێدەکۆشن
ماریا و ئەنسام ڕیحان، دوو منداڵی کچ کە شایەتحاڵی کارەساتی لەدەستدان و زەبر و زەنگی جەستەیی و دەروونین، چیرۆکەکانیان قەبارەی ئەو کارەساتە مرۆیە دەگرێتەوە کە کەرتی غەززەی وێران کردووە.
-

ژنانی سودان چۆن ڕوبەڕوی کاریگەریەکانی ئاوارەبوون دەبنەوە؟
ململانێی بەردەوامی سودان بووەتە هۆی ئاوارەبوونی ملیۆنان هاوڵاتی مەدەنی، ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ژیانیان دروستکردوە و کاردانەوەی بەرچاوی بەجێهێشتووە، بەتایبەتی لەسەر ژنان، کە بە زیانبەرکەوتووی سەرەتایی ململانێکان دادەنرێن.
-

کریستیانەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پارێزگاری لە بونیان دەکەن
لە سەردەمێکدا کە پێکهاتە و باوەڕە جۆراوجۆرەکان لە سووریا دەکرێنە ئامانج، چ لەو ناوچانەی کە لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشەوە کۆنترۆڵکراون، چ لەو ناوچانەی کە تورکیا و چەتەکانی داگیریان کردووە، کۆمەڵگەی کریستیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ئاشتیانە دەژین.