هەراسانکردنی ئەلیکترۆنی... ترس لە چەواشەکاری زیانبەرکەوتووان دەگرێتەوە و ڕاپۆرتکردنی پێشوەختە هێڵێکی ژیانە
زیادبوونی هەڕەشەی ئەلیکترۆنی بۆ سەر ژنان و قۆستنەوەی ترسیان لە ناوزڕاندن و سڵکردنەوە لە ڕاگەیاندن، زیانە دەروونی و ئابوورییەکانی قورستر کردووە؛ ئەمەش بەپەلەیی هۆشیاریی دیجیتاڵی و ڕووبەڕووبوونەوەی خێرا دەردەخات.
بەرائەتی ئەکرەم
ئوردن ـ مەیدانی دیجیتالی دەبێتە مەیدانێکی نوێ بۆ پێشێلکردنی تایبەتمەندیی ژنان و چەسپاندنی توندوتیژی دژیان، کە تێیدا هەراسانکردنی ئەلیکترۆنی بووەتە ئامرازێکی مەترسیدار کە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و کولتووری "شەرم" بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی ژیانی چەندین منداڵی کچ و ژن بکاتە دۆزەخێک لە هەراسانکردن و ماندوژرسنی سامانی دارایی و دەروونی.
نانسی عەجارمەتوێژەر لە بواری دۆزەکانی ژنان، جەختی لەوە کردەوە، کە ژنان ئەو چینەن کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە و کەوتوونەتە ناو تۆرەکانی هەراسانکردنی ئەلیکترۆنییەوە؛ وەک ئەنجامێک بۆ ترس لە کاردانەوە کۆمەڵایەتییە توندەکان و کاردانەوەی ژینگەی دەوروبەر، ئاماژەی بەوەش کرد، کە سروشتی کۆمەڵگە پارێزگارەکان ژنان پاڵپێوەدەنێت بۆ دوودڵی و شەرم لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکار یان ڕوونکردنەوەی ڕاستەوخۆ بۆ دەسەڵاتە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان لەبەر ترس لە سەروەریی بۆ خۆپاراستن لە تێکشکانی خێزانەکەی ئەگەر هاوسەرگیری کردبێت.
ماندوکردنی دارایی و دەروونی کە دەگاتە لێواری داڕمان
نانسی عەجارمە ڕوونیکردەوە، کە هەراسانکەران ئەم لاوازی و دوودڵییە بەکاردەهێنن بۆ پەیڕەوکردنی بەرزترین ئاستی فشار، وتی: زۆرێک لەو حاڵەتانەی کە رووبەڕوومان بوونەتەوە بە تەواوی ماندوکردنە پێش ئەوەی بڕیار بدەن بێدەنگی بشکێنن؛ لەبەر ئەوەی هەندێک ژن ناچاربوون زێڕ و کەرەستەکانیان، ئۆتۆمبێلەکانیان بفرۆشن، قەرز بکەن بۆ ئەوەی داواکارییە داراییەکانی هەراسانکەر پڕ بکەنەوە، کاتێک زیانبەرکەوتووەکە ناتوانێت پارە بدات، هەراسانکردنەکە دەگۆڕێت بۆ فشار و داواکاری سێکسی کە دەستکاری کەرامەت و جەستە و بنەماکانی دەکات.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم فشارە بەردەوامە دەبێتە هۆی کاریگەرییە دەروونییە وێرانکەرەکان، کە لە زۆر کاتدا دەبنە هۆی حاڵەتی شۆک و ترسێكی توند، هەندێک منداڵی کچ پاڵپێوەدەنێت بۆ خواردنی دەرمانی هێورکەرەوە، لەوانەیە کارەکە لە هەندێک کەسدا بگاتە ئەوەی بیری لە خۆکوشتن بکاتەوە بەهۆی ماندوکردنی باری دەروونی و بێتوانایی لە قسەکردن و هاوبەشیکردن.
وتیشی: سەرەڕای ئەوەی دەزگا ئەمنییەکان و یەکەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان دەستوەردان دەکەن و ئەو شتە مەتراسییانە دەستبەسەردا دەگرن و دۆسیەکان داخەن، بەڵام ئێمە هێشتا ڕووبەڕووی گەورەترین ئاڵەنگاری دەبینەوە کە خۆی لە چارەسەرکردنی ناڵەی ناوەکی و هاوارە سەرکوتکراوەکان لەلای زیانبەرکەوتووە ڕزگاربووەکان دەبینێتەوە لە ئەنجامی ترس لە کۆمەڵگە و خێزان و ژینگەی کار.
هۆکارەکانی دیاردەکە و مەیدانی دیجیتاڵی ناپاریزراو
لە بارەی هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ئەم تاوانانە، نانسی عەجارمە ڕوونیکردەوە کە هۆکاری ئابووری و بڵاوبوونەوەی بێکاری هەندێک گەنجی پاڵناوە بۆ ئەوەی هاککردن و هەراسانکردن بکەنە سەرچاوەیەکی نایاسای بۆ بەدەستهێنانی داهاتی دارایی خێرا، بە بەکارهێنانی ئاسانی دزەکردن بۆ ناو ئەو تەلەفۆنانەی کە پارێزراو نین.
جەختی لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی هۆشیاریی دیجیتاڵی لەلای ژن کردەوە، مامەڵەنەکردن لەگەڵ سەکۆکانی پەیوەندی دیجیتاڵی وەک "پەناگەیەکی پارێزراو" بۆ ڕاکردن لە فشارە دەروونییەکان یان کێشە کۆمەڵایەتییەکان، وتی: متمانەی زۆر لە جیهانی دیجیتاڵیدا یەکەم دەروازەیە بۆ کەوتنە ناو داوی هەراسانکردنی ئەلیکترۆنییەوە، مەیدانی دیجیتاڵی مەیدانێکی سەربەخۆ نییە بۆ ئارامی تەواو، بەڵکو پێویستی بە هۆشیاری و وریایی زۆر هەیە، لە پاراستنی تەلەفۆنەکانەوە، نەکردنەوەی بەستەرە نەناسراوەکانەوە، تاوەکو دەگاتە نەهێشتنی ئامێرەکان بە کراوەیی لە شوێنەکانی کاردا یان هاوبەشیکردنی تایبەتمەندییەکان بە دڵسۆزی.
نانسی عەجارمە، توێژەر لە بواری دۆزەکانی ژنان، قسەکانی خۆی بە جەختکردنەوە کۆتایی پێهێنا کە شکانەوەی کولتووری ترس و ڕاگەیاندنی دەستبەجێ هێڵی بەرگری یەکەمن بۆ پاراستنی کەرامەت و پارێزراوی ژنان لە مەیدانی دیجیتاڵی و کۆمەڵایەتیدا.