
هانا کامکار ماڵئاوایی لەشانۆی ئێران کرد
هونەرمەندی دەنگ و شانۆی ئێران هانا کامکار، ڕایگەیاند کە کۆتایی بەهونەری شانۆی خۆی هێناوە بەهۆی ئەوەی ژنان لە ئێران بەتەنها لە شانۆیی کردن قەدەغەکراون.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

هونەرمەندی دەنگ و شانۆی ئێران هانا کامکار، ڕایگەیاند کە کۆتایی بەهونەری شانۆی خۆی هێناوە بەهۆی ئەوەی ژنان لە ئێران بەتەنها لە شانۆیی کردن قەدەغەکراون.

لە سیمینارێکدا یاسای توندوتیژی خێزانی باسی لێوەکرا و بە گرنگ دانرا کە یاساکە هەمواربکرێتەوە.

چالاکی چادری مانگرتن بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە شەنگال دەستیپێکرد، ماوەی ٥ ڕۆژە بەردەوامە.

شاندێکی ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە ڕۆژی چوارشەممە ١ی کانوونی یەکەم سەردانی وڵاتی باسکیان کرد، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی هەرێم کۆبوونەوە.

گروپێک لە ژنانی فەلەستینی بەشدارییان لە دانیشتنی بەردەم زیندانی دامۆن ڕامەڵا کرد بۆ پشتیوانیکردن لە زیندانییە ژن فەلەستینییەکان.

دایکی ئاشتی سیتی کایا، کە ئەرجان کایای کوڕی لە بەرخۆدانی کۆبانێدا گیانیڤ لەدەستداوە، لە نەخۆشخانەیەک کە چارەسەری بۆ دەکرا گیانی لەدەستدا.

لە شارۆچکەی چەمچەماڵ لەبارەی یاساکانی پەیوەندیدار بە ژنان سیمینارێک پێشکەش کرا.

"CFWIJ" کە ڕاپۆرتی مانگی تشرینی دووەمی خۆی بڵاوکردۆتەوە ڕایگەیاند، کە ئۆکرانیا و تورکیا و هیندستان ئەو وڵاتانەن کە زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان دەکەن و دەڵێت: "بەلایەنی کەمەوە ١٦ ژنی ڕۆژنامەنووس لە تورکیا و بەلایەنی کەمەوە ٥٦ ڕۆژنامەنووس لە ئاستی جیهاندا توندوتیژی و هەڕەشە و گێچەڵکارییان بەرامبەر کراوە.

حکومەتی ساسکاچوان لە کەنەدا لە ڕێگەی دوو بەرنامەی نوێوە پشتیوانی نوێی بۆ ژنانی بازرگان لەو پارێزگایە ڕاگەیاند، بەرنامەی پێوەری بۆ بازرگانەکان و بەرنامەی دیجیتاڵی خوێندەواری بۆ بازرگانەکان.

بە پێشەنگایەتیی TAJÊ ژنانی شەنگال لە ٢٨ی تشرینی دووەم دژی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان بە چالاکیی چادریی کرد و چالاکییەکەیان لە ڕۆژی چوارەمدا بەردەوامە.

ڕۆژی چوارشەممە، دادگای باڵای ئەمریکا گوێ لە دۆسیەیەک دەگرێت کە لەلایەن دەوڵەتی میسیسیپیەوە دژی ڕێکخراوی تەندروستی ژنانی جاکسۆن هێنراوە، میسیسیپی دەیەوێت لە دوای ١٥ هەفتە لەباربردن قەدەغە بکرێت بە مەبەستی ئەوەی کە دەوڵەتەکە بکاتە پارێزراوترین شوێن لە ئەمریکا بۆ منداڵێکی لە دایک نەبوو.

جوخە ئەل-حارسی نووسەری عومانی خەڵاتی ئەدەبی عەرەبی ساڵی ٢٠٢١ی پاریسی فەرەنسای بردەوە بۆ ڕۆمانی "الأجرام السماوية".

هەڵبژاردەی ژنانی ئینگلتەرا گەورەترین بردنەوەی لەمێژووی خۆیدا تۆمار کردو بەسەر لاتڤیا ٢٠ بە سفر لە پاڵەوانیەتی جامی جیهانیدا سەرکەوت.

هەرجەندە لە ٢٥ی تشرینی دووەمەوە هەڵمەتی ١٦ رۆژی بەرەنگاربوونەوە توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەدەچێت، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دوو ژنی گەنج لە سلێمانی خۆیان کوشتووەو ژنێکیش لە هەولێر لە لایەن هاوژینەکەیەوە بریندار کراوە..

کچە کوردێکی خەڵکی شاری سلێمانی کە فڕۆکەوانە، گیانی سەرنشینەکانی فڕۆکەکەی لە گێژەڵۆکەیەکی بەهێز رزگارکرد و هێڵی ئاسمانی عێراق سوپاسی دەکات.

لە سەرتاسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا، پیاوان بە ئاڵای کۆنگرەی ستار و وێنەی ژنە پێشەنگەکان ڕێپێوانیان کرد و لە ڕێپێوانی پیاواندا دروشمەکانی وەک "ژن ژیان ئازادی" و "نا بۆ توندوتیژی دژی ژنان" بەرز کرانەوە.

لە مەغریب توێژینەوەیەک زیادبوونی هاوسەرگیری لە تەمەنی زوودا دەرخست و وەزیری هاوپشتی و هاوکاری کۆمەلایەتی و خێزان عەوەتیف حەیار دەڵێت: "بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هاوسەرگیری لەتەمەنێکی زوودا پێویستی بەهەڵوێستێکی بەهێز هەیە کە هەموو لایەنەکانی پەیوەندیدار بەچارەسەرکردن و هۆکارەکانی وەک ئابووری و کۆمەڵایەتی و کلتوری".

لە دوای زیادبوونی ڕێژەی هاوسەرگیری منداڵ و دژایەتی حکومەت بۆ قەدەغەکردنی هاوسەرگیری منداڵان، پسپۆڕێکی یاسایی دەڵێت: "پێویستە هاوسەرگیری لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵی قەدەغە بکرێت".

دۆسیەی سەرنوسەری ڕۆژنامەی ئوزگور گوندەم ڕەیحان چاپان دواخرا.

لەچوارچێوەی چالاکیەکانیاندا بۆ ٢٥ تشرینی دووەم، کەمپەینی یەکڕیزی ژنان دژی توندوتیژی و داگیرکاری سیمینارێکیان لەبارەی توندوتیژییەکان بەرامبەر ژنان بۆ قوتابیان ئەنجامدا.