ژنانی فەلەستینی بۆ پشتگیری ژنانی زیندانیکراو خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

گروپێک لە ژنانی فەلەستینی بەشدارییان لە دانیشتنی بەردەم زیندانی دامۆن ڕامەڵا کرد بۆ پشتیوانیکردن لە زیندانییە ژن فەلەستینییەکان.

گروپێک لە ژنانی فەلەستینی بەشدارییان لە دانیشتنی بەردەم زیندانی دامۆن ڕامەڵا کرد بۆ پشتیوانیکردن لە زیندانییە ژن فەلەستینییەکان.

ناوەندی هەواڵ

 

ژنانی فەلەستینی کە لە هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە بەردەم زیندانی دامۆن ڕاموڵڵا چالاکیان ئەنجامدا ژنەکان ناوی ٣٩ ژنی بە دیلکراویان دەستکەوتووەو داوای ئازاد کردنیان دەکەن.

 

"ئازادی بۆ هەموو ژنان"

لە چالاکییەکەدا کە بە دروشمی "ئازادی بۆ هەموو ژنان" دەستیپێکرد، بەشداربووان پەیامی پشتگیرییان نارد و پەیامێک کە مافەکانیان لەخۆ دەگرێت بۆ زیندانیانی ژن دووپاتیان کردەوە.

 

"ئەگەر خەڵک ژیان بخوازێت، دەبێت چارەنووس وەڵام بداتەوە"

پێش ئەوەی پۆلیسی ئیسرائیل ژنانی خۆپیشاندەر جیاکاتەوە و لە دەرگای زیندان لابران، ئەو ژنە بەندکراوانەی گوێیان لە بانگی خۆپیشاندەران بوو دروشمیان دەوتەوە" ئەگەر خەڵک ژیانیان دەوێت، دەبێت چارەنوس وەڵام بداتەوە".

 

مانگی ئابی ڕابردوو، کۆمیتەی زیندانییە فەلەستینییەکان ڕایگەیاند، کە  ٣٩ زیندانی ژن لە زیندانی دامۆندان و لە دۆخێکی سەختی زینداندا ڕاگیراون سیاسەتی لابردن و دەستدرێژیکردنە سەر ژنە زیندانییەکان بەردەوامە، وەک سیاسەتی پشتگوێ خستنی ئەنقەست لەمامەڵەکردنی زیندانییە نەخۆشەکان و چاودێریکردنی ناوچەی ئەلفێرا لەبەندیخانەی دامون بەکامێرا کە پێشێلی تایبەتمەندییەکانیان دەکات و ڕێگرە لەبزووتنەوەکەیان زیادبوونی دەستبەسەرداگرتنی کتێبەکانی کتێبخانەی زیندان و ئاستەنگکردنی کۆبوونەوەکانە.