سیتی کایا، دایکی ئاشتی گیانی لەدەستدا
دایکی ئاشتی سیتی کایا، کە ئەرجان کایای کوڕی لە بەرخۆدانی کۆبانێدا گیانیڤ لەدەستداوە، لە نەخۆشخانەیەک کە چارەسەری بۆ دەکرا گیانی لەدەستدا.

ئیستەنبوڵ
سیتی کایا تەمەن ٦٨ ساڵ کە ساڵانێکە لە تێکۆشانی ئازادیدا بووە، لە نەخۆشخانەی لێکۆڵینەوەی و پەروەردەی سوڵتان حەمید لە ئوسکوداری ئیستەنبوڵ کۆچی دوایی کرد.
سیتی بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ، لە نەخۆشخانە چارەسەری شەکرەی وەردەگرت. تەرمی سیتی لە گۆڕستانی ئیهلاموکویۆی ئیستەنبوڵ لە عومرانی بەخاک سپێردرا.
هەروەها کوڕی سیتی، ئەرجان کایا "گێلهات گابار" لە بەرخۆدانی کۆبانێدا گیانی لەدەستداوە.