شاندی ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمانی باسک کۆدەبنەوە

شاندێکی ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە ڕۆژی چوارشەممە ١ی کانوونی یەکەم سەردانی وڵاتی باسکیان کرد، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی هەرێم کۆبوونەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

شاندێکی ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا سەردانی وڵاتی باسک لە ئیسپانیایان کرد بۆ بەشداریکردن لە چالاکییە سیاسی و کۆمەڵایەتی و کلتورییەکان، کە پێکهاتوون لە ڕەوەدا حەسەن، هاوسەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری جەزیرە، مەنال محەمەد، ئەندامی کۆمیتەی دیپلۆماسی لە کۆنگرەی ستار، نەریمان ئەفدەکی، ئەندامی کۆمیتەی ئەدەبیات لە ڕۆژئاوا.

 

شاندەکە لە پەرلەمانی ناڤارا، کە لە ساڵی ١٩٨٢ دامەزراوە، لەگەڵ پەرلەمانتاران لاورا ئەنزال، ئارانتیکا بیورۆم، بلانکا ڕیکۆلاز، پاتریکا برالیس، ئەنانیهوا ئارانزیس و نوێنەری ژمارەیەک لە حزبەکانی وڵاتی باسک کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەسەر کێشەکانی پەیوەست بە پەیوەندییەکانی نێوان گەلی باسک و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد.

 

هەروەها ڕێگەکانی پەرەپێدانیان و دابینکردنی هاوکاری بۆ ژنان و کۆمەڵگاکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خرایەڕوو، بڕیارە ئەندامانی پەرلەمانی ناڤارا بەیاننامەیەک لەسەر ناوەڕۆک و دەرەنجامی کۆبوونەوەکە بڵاوبکەنەوە.

 

بانگهێشتکردنی شاندی ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن پەرلەمانی باسک و ڕێکخراوی سوارگی ناحکومی بوو بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، هەروەها بۆ بەشداریکردن لە پێشانگای کتێب و چەندین چالاکی دیکە بوو.

 

شارەوانیی دوورانکۆ بە کۆبانێ ناسراوە، کەلە ساڵانی ٢٠١٧-٢٠١٨ گرێبەستێکی پێکەوەییان لەگەڵ شارەوانی کۆبانێ بەست، لە ساڵی ٢٠١٩شدا شاندێکی ژنانی باسک سەردانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان کرد بۆ بینینی پێشکەوتنەکان بەتایبەت لەڕووی مافەکانی ژنانەوە.

 

ت.پ