دەستپێشخەرییەکانی مافی مرۆڤ و پشتیوانی دەروونی بۆ چاککردنەوەی ئەو زیانانەی کە بەهۆی توندوتیژی لە جەزائیردا تووشی بوون

ژنانی جەزائیر بە داکۆکیکردنی یاسایی، پشتگیری دەروونی و کۆمەڵایەتی، هەوڵ دەدەن توندوتیژی دژی ژنان کەم بکەنەوە و متمانە و مافەکانیان بگەڕێننەوە.

دەستپێشخەرییەکانی مافی مرۆڤ و پشتیوانی دەروونی بۆ چاککردنەوەی ئەو زیانانەی کە بەهۆی توندوتیژی لە جەزائیردا تووشی بوون

ڕابیعە خورەیس

جەزائیر- ئەزموونی زۆرێک لە ژنانی جەزائیری لە بوارەکانی دەروونی و مافی مرۆڤدا نموونەی ئیلهامبەخشی بەکارهێنانی ئازاری کەسی یان شارەزایی پیشەیی بۆ دەستپێکردنی دەستپێشخەرییە کۆنکرێتییەکان، بۆ پاراستن و بەهێزکردنی ژنان بەرجەستە دەکات، لە داکۆکیکردنی یاسایی و دامەزراندنی ناوەندی گوێگرتنەوە تا پاڵپشتی دەروونی و خۆئاوەدانکردنەوە، هەوڵەکانی ئەم ژنانە یەکگرتوون بۆ هەڵگرتنی زیانبەرکەوتووان لە سووڕی بێدەنگی و شکست بەرەو چاکبوونەوە و سەربەخۆیی.
لەسەر ئاستی مافی مرۆڤ و مەیدانی ئەزموونی ژنانی جەزائیر سەریان هەڵداوە، ئاڵەنگاری کەسی و پیشەیی گۆڕیوە بۆ دەستپێشخەرییەکی بەرجەستە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و پاراستنی ژنان لە ساڵی ٢٠٠٢ نادیە ئایت زای، پارێزەر سەنتەری زانیاری و بەڵگەنامەکردنی مافەکانی منداڵان و ژنان (سیداف)ی دامەزراند، هەروەها لە ئەزموونی ئەو لەگەڵ کەیسەکانی خێزان و توندوتیژی و تێبینییەکانی لەبارەی کەلێنە یاساییەکان و جیاکارییەوە سەرچاوەی گرتووە، لە ڕێگەی سیدافەوە بەشداری کرد لە هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی توێژینەوە و داکۆکیکردن لە چاکسازییەکانی یاسادانان، لەوانەش یاسای نەتەوەیی و یاسای سزادان، لەگەڵ ڕاهێنانی چالاکوانان لە بواری مافەکانی مرۆڤدا.
شەریفە خزر، دامەزرێنەری کۆمەڵەی "جەزائیرەکەمان"، ئازارەکانی خۆی لە ماوەی دەیەی ڕەشدا گۆڕی بۆ کاری هاودەنگی بۆ پاڵپشتیکردنی بنەماڵەی قوربانییەکان و ژنانی زیانلێکەوتووی توندوتیژی، بەشداری کرد لە خستنەبازاڕی ئەپڵیکەیشنی "ژنە جەزائیری" کە ڕێگە بە ڕاپۆرتکردنی نهێنی و پارێزراوی توندوتیژی دەدات، ناساندنی نێودەوڵەتی خۆی بەدەستهێنا کە بە خەڵاتی نێودەوڵەتی ژنە بوێرەکان گەیشتە لوتکە، لە لایەکی دیکەوە کەنزا خاتو، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی ژنان ئەزموونی بە ئامانجگرتن و هەراسانکردنی کردە هێزێکی بزوێنەر بۆ پەرەپێدانی میدیای ژنان، ئەو پلاتفۆرمی سەربەخۆی دامەزراند و پڕۆژەی "ئێمە لێرەین"ی دەستپێکرد بۆ ڕاهێنانی ژنانی گەنج لە بەرگریکردن لە مافەکانیان و بەکارهێنانی میدیای دیجیتاڵی بۆ بەڵگەنامەکردنی پرسەکانی ژنان.

ئەم دەستپێشخەرییانە تەواوکەری ئەزموونی تۆڕی "وەسیلە" (AVIFE)ن، کە ژنە پزیشکان، پارێزەران، دەروونناسان و چالاکوانان کۆدەکاتەوە کە کاردەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان، لە ڕێگەی ئەو ناوەندانەی کە پێشوازی و گوێگرتن، ڕێنمایی پزیشکی، ڕاوێژکاری یاسایی و پشتیوانیی دەروونی و کۆمەڵایەتی پێشکەش دەکەن، لە چوارچێوەی ڕێبازێکی فرە پسپۆڕییدا کە پاراستنی زیانبەرکەوتووان و پێداویستییەکانیان لە دڵی کارەکەدا دادەنێت.
چۆن کلینیکەکانی تەندروستی دەروونی ئەو زیانانە چاک دەکەنەوە کە بەهۆی توندوتیژیەوە تووشی بووە؟
لە کاتێکدا ئەم دەستپێشخەرییە گەورانە لە بواری مافی مرۆڤ و میدیادا سەرنجێکی بەرچاویان بەدەستهێناوە، بەڵام شەڕی گۆڕانکاری ڕۆژانە، دوور لە ڕووناکی، بە تایبەتی لەناو ژوورەکانی گوێگرتن و کلینیکەکانی دەروونیدا بەڕێوەدەچێت، لەوێ ژنانی لێهاتوو لە جەزائیر لە پێشەنگەوە وەستاون و کاردەکەن بۆ چاککردنەوەی ئەو برینانەی کە بەهۆی توندوتیژیەوە بەسەر زیانبەرکەوتووان کەوتوون.
بۆ قووڵبوونەوە لەم ئەزموونە مەیدانییانە، ڕیم بن بلعیش، دەروونناس و چارەسەرکاری ڕەفتاری زانستی، جەختی لەوە کردەوە، کە پاراستن و بەهێزکردنی ژنان ناتوانێت تاکە بەرپرسیارێتی لایەنێک بێت، بەڵکو پێویستی بە هەوڵی یەکگرتووی دەروونناسەکان، پارێزەران، چالاکوانان، پزیشکان و توێژەرانی کۆمەڵایەتی هەیە، هەریەکێک لەم پیشەگەرانە پەیوەندییەکی دانەبڕاو لە "تۆڕێکی پارێزراوی"دا پێکدەهێنن کە دڵنیای دەدات لەوەی ژنان بە تەنها نەهێڵرێنەوە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی مەترسی ببنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ڕۆڵانە لە مەیدانەکەدا یەکتر دەبڕن بۆ ئەوەی لە یەک کاتدا پێداویستییە فرەییەکانی زیانبەرکەوتووەکە دابین بکەن، لە کاتێکدا ڕۆڵی دەروونی لەسەر هەڵسەنگاندنی ئاستی مەترسییەکان، چارەسەرکردنی زەبر و زەنگەکە، پەرەپێدانی پلانی پارێزراوی، پشتگیریکردنی ئەو منداڵانەی کە تووشی توندوتیژی بوون لە کاتی پێویستدا، پارێزەر پاراستنی یاسایی دابین دەکات، مافەکان ڕوون دەکاتەوە و مامەڵە لەگەڵ ڕێکارەکانی سکاڵادا دەکات. لەم نێوەندەدا چالاکوانی کۆمەڵگە پەیوەندی بە پەناگەەکانەوە هەیە و پشتیوانی کۆمەڵایەتی و پەناگەی پارێزراو پێشکەش دەکات.
ڕیم بن بلعیش نموونەیەکی پراکتیکی لە کارەکانی خۆیەوە دەهێنێتەوە،وتی: ڕەنگە ژنێک بە حاڵەتێکی مەترسی لەڕادەبەدەرەوە بگاتە کلینیکەکە و نەتوانێت ڕەفتار بکات، پاشان ڕۆڵی من دەست پێدەکات، کە گوێگرتن لێی، دڵنیاکردنەوەی، هەڵسەنگاندنی ئاستی مەترسییەکان، یارمەتیدانی بیرکردنەوەی ڕوون، بەڵام ئەگەر هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ هەبوو، یان پێویستی بە ڕێکاری یاسایی یان پەناگەی بەپەلە هەبوو، ئەوا هەماهەنگی دەستبەجێ لەگەڵ پارێزەرێک یان ڕێکخراوێکی تایبەتمەند دەبێت، بەم شێوەیەش هاوکاری لە وشەیەکی میهرەبانەوە دەگۆڕێت بۆ تۆڕێکی پاراستنی ڕاستەقینە کە بژاردەی پراکتیکی بە ژنەکە دەبەخشێت.
ڕیم بن بلعیش بە پشتبەستن بە ڕۆڵی چارەسەریی خۆی، میکانیزمەکانی پشتیوانی دەروونی ڕوون دەکاتەوە، کە بەشدارن لە دەرهێنانی ژنانی دەستدرێژیکراو لە سووڕی بێدەنگی و شکست، لە سەرەتاوە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە گۆڕانی دەروونی ژنە دەستدرێژیکراوەکە لە ڕزگارکردنی لە زیندانی ئەو باوەڕە ئازاربەخشانەی کە بەهۆی توندوتیژییەوە چێنراوە، وەک هەستکردن بە تاوانباری بەردەوام یان باوەڕەکەی کە بە ناوی بێتوانایی لە ژیان بە تەنها دەست پێدەکات. ڕیم بن بلعیش وتی: لە کلینیکەکەدا کار لەسەر جیاکردنەوەی ئەم بیرکردنەوە نەرێنی و هەستە ترسانە دەکەم، وردە وردە یارمەتی ژنان دەدەم متمانەیان بە خۆیان و توانای دانانی سنووری ڕوون بۆ ڕەتکردنەوەی دەستدرێژیکردنیان بەدەستبهێننەوە، هەروەها دەستبکەنەوە بە چالاکییە پیشەیی و کۆمەڵایەتییەکانیان کە بەهۆی توندوتیژییەکانەوە تێکچووبوون. جەختی لەوە کردەوە، کە سەرکەوتنی ئەم پشتگیرییە پەیوەستە بە نهێنی و ڕێزگرتن لە خێرایی و هەڵبژاردنەکانی ژنەکە، ناچار نییە پێش ئەوەی ئامادەبێت و پارێزراو بێت پەیوەندییەکە بەجێبهێڵێت، بەڵکو دەسەڵاتی ئەوەی پێدەدرێت کە ڕاستی خۆی بە ڕوونی ببینێت و مەترسییەکانی هەڵسەنگێنێت و پلانێکی پراکتیکی بۆ پاراستنی خۆی و منداڵەکانی دابڕێژێت. ڕیم بن بلعیش جگە لە بەهێزکردن و پاراستنی زیانبەرکەوتووەکە، پێی وایە شکاندنی سووڕی توندوتیژی پێویستی بە هەڵوەشاندنەوەی ڕەگ و ڕیشەی هۆکارەکانی و ڕاستکردنەوەی تێڕوانینە هەڵەکان لەبارەیەوە هەیە، وتی: توندوتیژی دژی ژنان لە لاوازی یان "وروژاندنی" ئەوانەوە سەرچاوە ناگرێت، وەک ئەوەی بە ناڕەوا وێنا دەکرێت، بەڵکو دەرئەنجامی کۆبوونەوەی ئاڵۆزی هۆکارە دەروونی و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانە، لەوانەش توانایی خراپی بەڕێوەبردنی توڕەیی، ئارەزووی کۆنترۆڵکردن، نەخۆشی ئیرەیی و دووبارەبوونەوەی نەخشە توندوتیژەکان کە لە منداڵیدا بەدەستیان هێناوە، هەروەها بیروباوەڕی کۆمەڵایەتی کە مافی کۆنترۆڵکردن و تۆقاندن بە پیاوان دەبەخشێت. ئاماژەی بەوەدا، کە هەندێک پەنا دەبەنە بەر توندوتیژی وەک ڕێگەیەک بۆ بەڕێوەبردنی هەست و سۆزە نەرێنییەکانیان لەبری چارەسەرکردنی کێشەکە، پاشان توڕەیی دەگۆڕێت بۆ ئازاردان، هەڕەشە، گۆشەگیری، بێڕێزیکردن یان دەستدرێژی جەستەیی، وتی: بەس نییە تەنها داوا لە ژنان بکرێت سەبریان هەبێت یان هەوڵبدەن لە لایەنی بەرامبەر تێبگەن، دەبێت پەیامەکە بە ڕوونی بگەیەنرێت کە توندوتیژی ڕەفتارێکە تاوانبارەکە بە تەنها بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ دەگرێت، هەروەها لێکەوتەی هەیە. گۆڕینی ئەم ڕەفتارە تەنها کاتێک دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت کە دەستدرێژیکارەکە دان بە بەرپرسیارێتی خۆیاندا بنێت و داوای یارمەتی پیشەیی بکات. ڕیم بن بلعیش ڕوونیکردەوە، کە کارە چارەسەرییەکانی هەندێک جار درێژدەبێتەوە بۆ ئەوەی هاوژینەکان یان ئەندامانی خێزانەکەی بگرێتەوە، دوای ئەوەی دڵنیا دەبێتەوە کە بوونی ئەوان هیچ مەترسییەک بۆ سەر ژنەکە دروست ناکات، ئەمانەش ئامانج لێیان ڕاهێنانە بۆ ناسینەوەی نیشانەکانی توڕەیی پێش ئەوەی پەرە بسێنێت، واز لە پاساودانی توندوتیژی وەک تەنها "لەو ساتەدا" یان "توڕەیی تێپەڕین" بهێنن، بۆ پەرەپێدانی تواناکانی پەیوەندیکردنی ناتوندوتیژ، جیاوازی بکەن لە نێوان ناکۆکییە ئاساییەکان و شێوازەکانی کۆنترۆڵکردن و بێڕێزشیکردن. 

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.