ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 943 لە 1.031

7 کانوونی یەکەم 2021

  1. کۆنفڕانسێک لەبارەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان لە گەرمیان ئەنجامدرا

    کۆنفڕانسێک لەبارەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان لە گەرمیان ئەنجامدرا

    لە کۆنفڕانسێکدا لە ڕووی دەوونی، کۆمەڵایەتی و یاساییەوە باس لە تاوانە ئەلیکترۆنییەکان کرا، بەپێی ئامارەکانیش تەنها لە گەرمیان لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا ٦ هەزار توندوتیژی تۆمارکراوە، لە ١٠ مانگی ڕابردووشدا ٩٦٨ توندوتیژی تۆمارکراوە.

  2. "پێویستە ستراتیجێک لە دژی توندوتیژی دژ بە ژنان پەرە پێ بدرێت"

    "پێویستە ستراتیجێک لە دژی توندوتیژی دژ بە ژنان پەرە پێ بدرێت"

    موفیدە عەباسی سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی تونس ڕایگەیاند کەپێویستە بەرنامەی نوێ بۆ ژنانی توونس بناسێنن بەتایبەتی ئەو ژنە گەنجانەی کە دەستدرێژی و توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت، وتیشی: " ئەو ژنە گەنجانەی لە ماڵ و قوتابخانە و کۆرسی پەروەردە و شەقامەکان بێزارن، یارمەتی وەرناگرن دەترسن دەنگ هەڵبڕن بۆیە چەندین کێشەی لەو جۆرە بەنهێنی دەمێنێتەوەو هیچ سکاڵایەک تۆمار ناکرێت".

  3. کچی زیندانییەکی نەخۆشی بەتەمەن: ئەمە ئەشکەنجەیە

    کچی زیندانییەکی نەخۆشی بەتەمەن: ئەمە ئەشکەنجەیە

    زیندانی نەخۆش مەهمەت ئەمین ئۆزجان تەمەن ٨٣ ساڵ ماوی ٢٦ ساڵە لە زینداندایە و ماوەی هەفتەیەکە لەگەڵ نەخۆشییەکانی دیکەی توشی زەهایمەر بووە، سەلما ئۆزجان کچی مەهمەت ئاماژەی بەوەکرد هەر پەیوەندیەکی تەلەفۆنی کە پێیان گەیشتووە بە ترسەوە سەیر دەکرێت و وتی ئەوەی کە تێیدا دەژین ئەشکەنجەیە و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی باوکی کردووە.

6 کانوونی یەکەم 2021

  1. مەریەم بەلالا: ڕزگاربووانی توندوتیژی ناپارێزرێن

    مەریەم بەلالا: ڕزگاربووانی توندوتیژی ناپارێزرێن

    مەریەم بەلالا ڕایگەیاند، کە ناوەندی ژنان لە شەدا تاکە سەنتەری پێشوازیکردنە لە قوربانیانی توندوتیژی ژنان و کۆمەڵەکەی تەنها ئەو ژنانە دەپارێزێت کە دەچنە سەنتەرەکە، دەڵێت: " "سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی ئەو ژنانەی کە هەموو ڕۆژێک توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت، بەڵام هیچ میکانیزم و دەستپێشخەرییەکی پاراستن نییە بۆ پاراستنی ئەو ژنانەی کە لە هەلومەرجێکی سەختدا دەژین".

5 کانوونی یەکەم 2021

  1. بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی هۆشداری دەدات

    بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی هۆشداری دەدات

    لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان ڕوونکردنەوەی لەبارەی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو داو ڕایگەیاند بەڕێوەبەرایەتی چەندین کەموکورتی هەیە، ڕێکخراوەکانیش داوای داڕشتنی پلانێکی تۆکمە دەکەن.

  2. پەیکەری جیلان لە تل عوزێر دانرا

    پەیکەری جیلان لە تل عوزێر دانرا

    یەکێک لەو ژنە گەنجە ئێزدیانەی کە لە کاتی پڕۆسەی فەرماندا لەلایەن چەتەکانی داعشەوە گیرابوو و بە دوای ڕێگایەکدا دەگەڕا بۆ ڕزگاربوون لە تاریکییەکەیان، جیلان بەرجەس بوو کە دەمارەکانی دەستی خۆی بڕی و بەهۆی خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا، ئەم هەڵوێستەی جیلان لەناو کۆمەڵگەی ئێزدیدا پیرۆز بوو و بۆ یادکردنەوەی بە مەراسیمێک پەیکەرەکەی لە تل عوزێر دانرا.