ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 966 لە 1.031

28 ئەیلوول 2021

  1. لە دوو مانگدا زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ توندوتیژی دژ بە ژنان ئەنجامدراوە

    لە دوو مانگدا زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ توندوتیژی دژ بە ژنان ئەنجامدراوە

    بەپێی ئەو ئامارانەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان بڵاویکردووەتەوە، لە دوو مانگی ڕابردوودا دوو هەزار و ٥٢٠ توندوتیژی بەرامبەر ژنان ئەنجامدراون، زۆرترینیشیان لە هەولێر تۆمار کراون.

  2. ژنێکی گەنج خۆی خنکاند

    ژنێکی گەنج خۆی خنکاند

    ژنێکی گەنج لە شارۆچکەی دەربەندیخان خۆی خنکاند و تا ئێستا هۆکاری خۆکوژییەکەی نەزانراوە.

27 ئەیلوول 2021

  1. ڕێواز فایەق وەڵامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەداتەوە

    ڕێواز فایەق وەڵامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەداتەوە

    لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان، وەڵامی نێچیرڤان بارزانی دەداتەوە و ئاماژە بەوەدەکات وتارەکەی بووە جێی نائومێدی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان، لەکاتێکدا بانگەشەی یەکڕیزی دەکرێت بۆ چوونە عێراق.

  2. تەمەنی گوگڵ دەبێتە ٢٣ ساڵ

    تەمەنی گوگڵ دەبێتە ٢٣ ساڵ

    گوگڵ ٢٣ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی بە دانانی کێکێکی ڕۆژی لەدایکبوون لە لاپەڕەی سەرەکی خۆیدا پیرۆزدەکات ناوەندی هەواڵ

26 ئەیلوول 2021

  1. سلێمانی: با بە یەکدەنگی نێوانمان تیرۆری ئازادیخوازان ڕابگرین

    سلێمانی: با بە یەکدەنگی نێوانمان تیرۆری ئازادیخوازان ڕابگرین

    دژی تیرۆرکردنی ڕۆڵەکانی کورد بە دەستی داگیرکەران و سیخوڕان لە شاری سلێمانی گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا و تێیدا داواکرا کە گەلی کورد بە یەکدەنگ بەرەنگاری تیرۆر ببنەوە و بێ هەڵوێستی دەسەڵاتی باشوریش دەخەنە ژێر پرسیارەوە.

  2. هولیا ئۆروچ: هەڕەشە و گێچەڵ بووەتە دۆخێکی سیستەماتیک، بێدەنگ نابین

    هولیا ئۆروچ: هەڕەشە و گێچەڵ بووەتە دۆخێکی سیستەماتیک، بێدەنگ نابین

    هولیا ئۆروچ، کە لەکاتی زیندانیکردنی هاوسەرە ڕۆژنامەنوسەکەیدا، هەراسان کرا، دوێنێ ٢٥ی ئەیلول کاتێک دەچووە سەر کار ئۆتۆمبێلێک لەبەردەمیدا وەستاوەو هەراسانی کردووە، هولیا ئۆروچ ڕایگەیاند، ئەوەی کە ئەزموونی کردووە بووەتە بارودۆخێکی سیستماتیک و بێدەنگ نابێت.

  3. مەحبوبە سەراج ئەفغانی: سەرەڕای وێنە تاریکەکان هیوا هەیە

    مەحبوبە سەراج ئەفغانی: سەرەڕای وێنە تاریکەکان هیوا هەیە

    مەحبوبە سەراج، بەرپرسی تۆڕی ژنانی ئەفغانی، کە دوای ژیان لە تاراوگە گەڕاوەتەوە ئەفغانستان، سەرەڕای زوڵم و ستەمی تاڵیبان بڕیاری مانەوەی لە وڵاتەکەیدا دا و وتی: "ژنانی ئەفغانی لە مێژووەوە تا ئەمڕۆ نەریتی خەباتیان هەیە و ئەم نەریتە بەردەوام دەبێت، سەرەڕای وێنە تاریکەکان هیوا هەیە".

25 ئەیلوول 2021

  1. سیمینارێک بە ناونیشانی "جیهانی ژینگە پێویستی بە بایەخدان هەیە" بەڕێوەچوو

    سیمینارێک بە ناونیشانی "جیهانی ژینگە پێویستی بە بایەخدان هەیە" بەڕێوەچوو

    دوابەدوای وێرانکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا کە بەسەر ژینگەی ڕۆژئاوای کوردستان و عەفرین هێناویەتی، گەنجان لە هەوڵی بونیادنانەوەی سروشتدان، بەوهۆیەوە سیمینارێکی تایبەت بە چاکسازی ژینگە لە شەهبا بەڕێوەچوو.