ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 967 لە 1.031

25 ئەیلوول 2021

24 ئەیلوول 2021

  1. هێرش کرایە سەر ماڵی ژنێکی چالاکوان

    هێرش کرایە سەر ماڵی ژنێکی چالاکوان

    ڕێکخراوی هەنگاو بڵاوی کردەووە، هێرش کراوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی یەکێک لە ژنە چالاکوانەکانی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە زیانی ماددی بەر ماڵەکە کەتووەتەوە. ناوەندی هەواڵ

  2. نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کۆتایهێنانی توندوتیژی جێندەری دەکات

    نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کۆتایهێنانی توندوتیژی جێندەری دەکات

    لە کۆبوونەوەی ٧٨ کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکرێت کار بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی جێندەری بکرێت، داوا دەکرێت ڕێڕەوی نوی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژییە جێندەرییەکان دابنرێت، دۆخی ژنانی ئەفغانستانیش بەشێک بۆوو لە بابەتەکانی گفتوگۆکان. ناوەندی هەواڵ

  3. چالاکوانانی ئەفغانی: ئەگەر شەڕ بکەین، بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین

    چالاکوانانی ئەفغانی: ئەگەر شەڕ بکەین، بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین

    تادێت پاڵپشتییەکانی جیهان بۆ ژنانی ئەفغانستان زیاتر دەبێت، ئەمەش لە کاتێدایە ژنانی ئەفغانستان ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر داوای ئازاد دەکەن، چالاکوانانیش دەڵێن "ئەگەر شەڕ بکەین، بە دڵنیایەوە سەر دەکەوین". ناوەندی هەواڵ

  4. دایکانی ئاشتی دژی دایگیرکاری: با هەموو دایکان دژی ئەو شەڕە بوەستنەوە

    دایکانی ئاشتی دژی دایگیرکاری: با هەموو دایکان دژی ئەو شەڕە بوەستنەوە

    ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی دایکانی ئاشتی ڕاگەیاندرا، دایکانی ئاشتی بانگەوازی هەڵوێست لە سەرجەم پارتە سیاسییەکان و هێزە نێونەتەوەییەکان دەکەن هەڵوێست دژی داگیرکاری و بەکارهێنانی چەکی کیمیای بنوێنن، داواش لە دایکان دەکەن دژی ئەو شەڕە نەگریسە بوەستنەوە.

23 ئەیلوول 2021

  1. ٣٠ ڕێکخراو و کەسایەتی داڵدەدانی ئەنجامدەرانی تاوانی جینۆساید شەرمەزار دەكەن

    ٣٠ ڕێکخراو و کەسایەتی داڵدەدانی ئەنجامدەرانی تاوانی جینۆساید شەرمەزار دەكەن

    ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پەدەکە لە کاتی بانگەشەی حیزبەکەی بۆ هەڵبژاردن دانی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان بووەتە مۆڵگای پاراستنی تاوانبارانی جینۆساید لە عێراق، ٣٠ ڕیکخراو و کەسایەتیش شەرمەزاری داڵدەدانی ئەو تاوانبارانە دەکەن و داوادەکەن کە ڕاپێچی دادگا بکرێن.

  2. یەکەم بانکی ژنان لە شیکاگۆ کرایەوە

    یەکەم بانکی ژنان لە شیکاگۆ کرایەوە

    یەکەم بانکی ژنان بارەگای خۆی لە شیکاگۆ کردەوە دامەزرێنەرەکەی دەڵێن بانکەکە یەکەم دامەزراوەی داراییە کە بەنیازە یارمەتی ژنانی کارمەند بدات بۆ دۆزینەوەی سەرمایە و گەورەکردنی کارەکانیان.

  3. کوێستان محەمەد: سێ نەخۆشخانەی دەروونی درێژخایەن دەکرێتەوە

    کوێستان محەمەد: سێ نەخۆشخانەی دەروونی درێژخایەن دەکرێتەوە

    وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کردنەوەی سێ نەخۆشخانەی درێژخایەنی لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک ڕاگەیاند، ئەمەش پرۆژەیەکی هاوبەشی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانە.

  4. گۆڕەپانی هەڤرین خەلەف لە فەرەنسا کرایەوە

    گۆڕەپانی هەڤرین خەلەف لە فەرەنسا کرایەوە

    مەراسیمی کردنەوەی فەرمی گۆڕەپانی هەڤرین خەلەف لە شاری لیۆن-ی فەرەنسا بەڕێوەچو، تێیدا فرانی دوبۆت، سەرۆکی شارەوانی ناوچەی ٧ی لیۆن و سۆنیا زدۆرۆدزۆف، بەرپرسی هاودەنگی نێودەوڵەتی لە ئەنجومەنی شاری لیۆن ئامادەیی مەراسیمەکە بوون.

22 ئەیلوول 2021

  1. سلێمانی، ئامادەکاری چالاکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکرێت

    سلێمانی، ئامادەکاری چالاکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکرێت

    لە گردبوونەوەیەکدا ژمارەیەک لایەنی سیاسی و ڕێکخراوەکان هەڵوێستی خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ڕاگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا چالاکی ئەنجام دەدەن و داواش لە سەرجەم ڕێکخراوەکان دەکەن بەشداربن لەگەڵیاندا و بەرەنگاری تیرۆر ببنەوە.

  2. پەڕاو لەسەر مردنی گوماناوی ئیسرا هانکولو نێردرا بۆ ATK

    پەڕاو لەسەر مردنی گوماناوی ئیسرا هانکولو نێردرا بۆ ATK

    ئیسرا هانکولو کە گومان لە گیان لەدەستدانی هەیە، بەهۆی ئەوەی دەرمان لە خوێنەکەیاندا دۆزراوەتەوە، گومان لە ئومیتجان ئویگون و دیلان سی و فورکان جی هەیە، هاوکات دۆسیەی لێکۆڵینەوەکە ڕەوانەی نوسینگەی پشکنینی پزیشکی ئیستەنبوڵ "ATK" کراوە بۆ دیاریکردنی هۆکاری تەواوی گیان لەدەستدانی ئیسرا.

  3. منداڵێک لەلایەن باوکیەوە کوژرا

    منداڵێک لەلایەن باوکیەوە کوژرا

    کوشتنی منداڵێک لە لایەن باوکیەوە لە فەڵەستین کاردانەوەی بەدوای خۆیدا دروست کردووەو توڕەبوونی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی لێکەوتووەتەوە، داوا دەکەن ڕێگری بکرێت لە زیادبوونی توندوتیژی.