
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی سیدەکانی کرد و زیانی بە هاوڵاتیان گەیاند
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بەرزاییەکانی بێجوانانی لە سنووری شارۆچکەی سیدەکان بۆردومان کرد.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بەرزاییەکانی بێجوانانی لە سنووری شارۆچکەی سیدەکان بۆردومان کرد.

لە تورکیا لە مانگی ئەیلولدا ٢٦ ژن لە لایەن پیاوانەوە کوژران، مردنی ١٩ ژن وەک مردنی گوماناوی تۆمارکراوە.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە، سەنتەری توێژینەوەی هەڵەبجە بۆ بەکارهێنانی پاشماوەی چەکی کیمیایی لە بواری توێژینەوەدا کرایەوە، ئەمەش یەکەم سەنتەرە لەسەر ئاستی عێراق.

داواکاری گشتیی پارێزگای سنە سووتانی ژنێکی گەنجی لە شارەکە پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری سووتانەکەی دەکرێت.

TAJÊ بۆ پشتگیری لە دۆخی ئەم دواییەی شەنگال بانگەوازی بۆ هەموو ژنانی کورد و ئێزدی و پارت و رێکخراوە دیموکراتییەکان دەکات کە دژی هێرشەکانی پەدەکە بۆ سەر کۆمەڵگای ئێزدی بوەستنەوەو دەڵێت: "پێویستە یەک بگرین و دژی دوژمنایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بوەستینەوە".

لە بەشێکی زۆری شاروشارۆچکەکانی باشوری کوردستان دژی دواخستنی دادگایکردنی چالاکوانان و مانگرتنی چالاکوانان گردبوونەوەی بەرفراوان ئەنجامدرا.

کەسوکاری دەستگیرکراوان و سزادراوانی بادینان لەبەردەم دادگای هەولێر گردبوونەوە و ئاماژە بەوەدەکەن تا ئەو کاتەی کەیسی کەسوکارەکانیان یەکلایی دەکرێتەوە بەردەم دادگا چۆڵ ناکەن.

بەپێی ئەنجامی كۆتایی یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی قەتەر، هیچ كاندیدێكی ژن نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت، بەڵام پێدەچێت میری وڵاتەكە چەند كورسیەكیان بۆ تەرخان بكات.

دوای ٦٣٨ ڕۆژ لە دیارنەمانی گولیستان دۆکو، لێکۆڵینەوەکان کە لەلایەن داواکاری گشتی تونجەلیەوە دەستی پێکراوە، هیچ پێشکەوتنێکی نەبووە.

دۆخی ئابووری یەمەن لە خراپبووندایە و هاوڵاتیان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک دەناڵێنن، ژنانی عەدەنیش گردبوونەوەیان ئەنجام دا و سوورن لەبەدەستهێنانی مافەکانیان.

تایبەت بە پرسی هەڵبژاردن و پێویستی ئەو پڕۆسەیە بۆ ژنان، ژنانی چالاکوان لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە.

ئایشە ئۆزدۆغان تووشبووی نەخۆشی شێرپەنجەیە و لە ئێستادا نەخۆشییەکەی گەیشتووەتە قۆناغی چوار و لە بارودۆخێکی تەندروستی زۆر خراپدایە، بەڵام داواکاری دواخستنی سزاکەی ڕەتکرایەوە و ڕەوانەی زیندان کرا.

بەبۆنەی مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمکەوە بورجی ئیڤڵ بە ڕەنگی پەمەیی ڕووپۆشکراوە و ژنان بە پۆشاکی ڕەنگ پەمەیی بەشداریان تێدا کرد.

ژنانی بەڕێوەبەرانی دامەزراوەکانی شەنگال ڕایانگەیاند، کە خەڵکی شەنگال لە دژی پلانێکی نوێ پێگەی بەرخۆدان و سەرکەوتنیان هەبووە.

خەڵکی شەنگال هێزەکانی پەدەکەیان ناچار بە کشانەوە کرد و دواتر ئاهەنگیان گێڕا.

پارێزەر شیرین عەبدوڵا، کاندیدی ژمارە ٣٣ لە بازنەی ١ی شاری کەرکوک، بەردەوامە لە بانگەشەی هەڵبژاردن و ئەمڕۆ بازاڕی ئازادی شارەکەی بەسەرکردەوە.

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی كوردستان، پشتگیریی خۆی بۆ چەند كاندیدێك کە زۆربەیان ژنن لە بازنەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند و بانگەوازیی لە ئەندام و دۆست و لایەنگرانیان دەكەن، بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و ئەو مافەی خۆیان بەكاربهێنن.

لە ڕاپرسییەکدا کە لە لایەن سەنتەری توێژینەوەی مەیدانی سیاسی کۆمەڵایەتی لە ١٦ شار ئەنجامدرا، پرسیار لە دەنگدەران کرا سەبارەت بە بەشداری ژنان لە پڕۆسەی سیاسەت و بڕیاردان و سیستەمی هاوسەرۆکایەتیدا، بەپێی ڕاپرسییەکە لە کاتێکدا کە پشتگیری بەشداری ژنان لە سیاسەتدا کراوە لە ٦٢.٦٪ ی وەڵامدەران وەڵامی "بەڵێ" یان دایەوە بۆ سیستمی هاوسەرۆکایەتی.

بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پەدەکە و سوپای عێراق فشاری گەڕانەوە بۆ شەنگال دەکەن و هاوڵاتیانیش ڕێگە نادەن.

هاوڵاتیانی شەنگال ڕوویان لە دەروازەی سنونێ کردووە و لە دژی هێرشی هێزە چەکدارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە سەنگەریان لەسەر ڕێگای چلبکان گرتووە، ژنانی ئێزدیش دەڵێن پەدەکە شەنگالی فرۆشتووە و ناتوانێت بچێتەوە شەنگال.