
پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی پێهات
پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی پێهات و بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆن تا کاتژمێر ٢:٠٠ی نیوەڕۆ بەرزترین ڕێژەی دەنگدان لە سەلاحەدین بوو، کە ٪٢٧ بووە.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی پێهات و بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆن تا کاتژمێر ٢:٠٠ی نیوەڕۆ بەرزترین ڕێژەی دەنگدان لە سەلاحەدین بوو، کە ٪٢٧ بووە.

لەگەڵ ئەوەی سستی بە پڕۆسەی دەنگدانەوە دیارە، بەشێک لە هاوڵاتیان هیوایان هەیە، دەیانەوێت لە ڕێگای دەنگدانەوە مافەکانی کورد لە عێراقەوە دەستەبەر بکرێت.

پڕۆسەی دەنگدان بەردەوامە، بەڵام بەشداری هاوڵاتیان لە ئاستێکی نزمدایە و هەتا عەسر ڕێژەکە ٪٢٤ بوو، سەرپەرشتیارێکیش ڕایدەگەیەنێت "چۆڵەوانی بە وێستگەکانەوە دیارە".

هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ لە کاتژمێر٧ ی بەیانییەوە دەستیپێکرد و هاوڵاتیان ڕوویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد، ژنانی دەنگدەر بەشداری ژنان لە پڕۆسەکەدا بە گرنگ دەزانن.

لە ئاماری نیوەی ڕۆژی دەنگداندا لە ئامادەیی شەهید جەمال تاهیر %١١ هاوڵاتیان بەشدارییان کردووە،لەکۆی ٤٦٤ دەنگدەر تەنها ١٦٤یان ژنن.

لە زۆرێک لە ناوچەکانی شەنگال دەنگدان بە چەندین بیانوی جۆراوجۆر ئاستەنگ کراوە.

بەهۆی کێشە لە ئامێرەکانی دەنگداندا هاوڵاتیان ناتوانن دەنگ بدەن، بەشێکیشیان ڕەخنەیان هەیە کە بۆ دەنگدان جگە لە کارتی بایۆمەتری داوای ناسنامەیەکی دیکەش دەکەن.

تورگوت شیشمەکی بکوژ، سێڤیل شیشمەکی هاوسەری لە کۆنیا کوشت و دواتر پەیوەندی بە پۆلیسەوە کرد.

گلۆریا سیسیلیا کە چوار ساڵ پێش ئێستا لە مالی لەلایەن ئیسلامییە توندڕەوەکانەوە ڕفێندرا ئازاد کرا.

هەڵبژاردنی گشتی لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و بەشێک لە ئامێرەکان لە کار کەوتوون، کۆمسیۆن لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکە دایە.

هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ دەستیپێکرد و تا ٦:٠٠ی ئێوارە بەردەوامە، ٢٣ ملیۆن و ٩٨٦ هەزار و ٧٤١ کەس مافی دەنگدانیان هەیە تا ٣٢٩ نوێنەر بنێرنە پەرلەمانی عێراق

هاوڵاتیانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم گەڕاونەتەوە بۆ چالاکیی و لەسەر پێن.

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، بەردەوامی خۆیان لە ناڕەزایەتی دەربڕین دژی زیندانی کردن و گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان دووپاتکردەوە.

دەستپێشخەریی ئازادی بۆ زیندانیانی نەخۆش داوای ئازادکردنی دەستبەجێی بۆ ئایشە ئۆزدۆغان کرد و ڕایگەیاند، نەخۆشیی شێرپەنجەی هەیەو لە قۆناغی چوارەمدایە.

وڵاتانی باشووری ئاسیا و سەحراکانی ئەفریقا، ئەو دوو هەرێمە پێکەوە ٨٥٪ کە دەکاتە ٦٢٩ ملیۆن، هەژارانی جیهان پێکدەهێنن ، بۆیە بەردەوام بەرەو ئامانجێکی جیهانی بۆ کەمکردنەوەی هەژاریی هەوڵدەدرێت.

لەلایەک دادگاکانی هەرێمی کوردستان سزای زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنووس و چالاکواناندا دەسەپێنن، لەلایەکی دیکەوە نۆبڵی ئاشتی دەدرێتە ڕۆژنامەنووس لە پای کارکردنیان بۆ ئازادی ڕادەربڕین.

لە ماوەی سێ مانگداو بە درێژایی ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان پێشێلکاری جۆراو جۆر بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان ئەنجام دراوە، بەپێی ئاماری سەنتەری میترۆ ٣٦ ڕۆژنامەنووس ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە.

شیرین عەبدوڵا پڕوپاگەندەی پاشگەزبوونەوەی لە هەڵبژاردن ڕەتدەکاتەوە.

زیاتر لە ٢٤ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٣ بەدواوەن، تەنها پارێزگای بەغدا ٧١ کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت، ٩٥١ کاندیدی ژن لە کۆی ٣ هەزار و ٢٤٣ کاندید بەربژێرن بۆ پەرلەمانی عێراق.

ژنە ڕۆژنامەنووسی فلیپینی، ماریا ڕیسا و ڕۆژنامەنووسی ڕووسی، دیمیتری مۆراتۆڤ بوونە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ٢٠٢١.