
ژنە کاندیدێکی سەرکەوتوو، دوو مانگە کۆچی دوایی کردووە
ژنە کاندیدێکی سەربەخۆ بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە سەرکەووتنی بەدەستهێناوە، دوو مانگە کۆچی دوایی کردووە.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

ژنە کاندیدێکی سەربەخۆ بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە سەرکەووتنی بەدەستهێناوە، دوو مانگە کۆچی دوایی کردووە.

کۆشکی سپی ئەمریکا پیرۆزبایی لە حکومەتی عێراق دەکات و دەڵێت پڕۆسەی هەڵبژرادن لە کەشێکی ئارامدا بەڕێوەچووە.

لە گەڕەکی سیمی خاتوون ئاوا لە شاری هەولێر دژی بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا بە سۆندە و دارەوە چوونە سەر شەقام و دەڵێن پارێزگار بەڵێنی قیرتاوکردنی گەڕەکەکەی پێداوین، با بەڵێنەکەی بباتە سەر.

نوێنەری کۆنگرەی ستار لە باشوری کوردستان لە دووەمین ساڵیادی شەهیدکردنی هەڤرین خەڵەف دەڵێت: "بکوژی هەڤرین ئەردۆغانە".

لەماوەی یەک هەفتەدا دوو ڕووداوی هاوشێوە لە جەزائیر ڕوویدا، کە ژنان لە لایەن هاوسەر و پیاوی ماڵەکانیان کوژراون.

ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن، سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق روونیكردهوه، ماوەی بانگەشەی ههڵبژاردن و پڕۆسەکەش بەشێوەیەکی ئارام بەڕێوەچوو.

لەگەڵ هەوڵ و بەردەوام بوونی ژنانی مەغریب لە کارکردن و دەرخستنی تواناکانیان بەڵام جیاوازی ڕەگەزی هەیە، ئەوەش ژنان و کۆمەڵەی نووسەرانی ژنانی مەغریبی توڕە کردووە.

بەپێی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، لە مانگی ڕابردوودا ٥٤٨ کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە، ئاژانسەکە باسی لەوەشکردووە کە پەدەکە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی دەگوازێتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەربازی بە بیانووی کۆرۆنای نوێوە.

زیندانی سیاسی فیگەن یۆکسەکداغ، کە لە زیندانی کاندیرە گیراوە، لە ڕێگەی پارێزەرەکانییەوە پەیامێکی نارد بۆ ئەوەی سەرنجی رابکێشێت بۆ ئەو پێشێلکارییە بەردەوامانەی کە لە زینداندا هەیە و دەڵێت: "فشار و گرژی لە زیندانی جۆری ئێف کاندیرا زیاتر دەبێت".

کوەیت ڕێگە بە ژنان دەدات لە لقە جیاوازەکانی بنکە سەربازییەکاندا بەشداری بکەن و بەرگری لە وڵاتەکەیان بکەن.

ئەنتۆنیۆ گۆتەرێس، سکرتێری گشتی یوئێن، ئیدانەی بەڵێنی "شکاو"ی تاڵیبان دەکات کە بە ژنان و کچانی ئەفغانی داوە، داواشی لە جیهان کرد کە پارەی نەقدی بدەنە ئەفغانستان بۆ ئەوەی رێگری لە داڕمانی ئابووری بکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، کە ئەڵمانیا و دانیمارک ١١ ژن و ٣٧ منداڵیان لە کامپێکی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا گەڕاندوەتەوە وڵاتەکانیان.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی بەرای هەڵبژاردنەکانی ڕاگەیاند، سەرجەم ژنان لە پارێزگای سلێمانی بەبێ سیستمی کۆتا دەچنە پەرلەمانی عێراق.

یەکێتی ژنانی ئەلیڤی فەرەنسی لەگەڵ پڕۆژەی "هیوا لەگەڵ قژێکی کەم"هەڵمەتێکی بەخشینی قژی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجەی دەستپێکرد.

دایكانی ئاشتی، بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی دوو شەهید لە ڕێگادان بۆ باشوری كوردستان، بەڵام لەلایەن پەدەكەوە ڕێگریان لێدەکرێت.

ژنانی ئەفغانی دژی دەسەڵاتی تاڵیبان لە پارکی شەهر ئەلنیڤ-ی کابول گردبوونەوە و بۆ مافەکانیان چالاکیان کرد.

لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا، ٣٪ی دانیشتوانی جیھان توشی ڤایرۆسەکە بوون.

تۆڕی زەهرا بۆ گەشەپێدانی ژنان و خێزان داواکارییەکانیان پێشکەش بە سەرۆک وەزیرانی نوێی مەغریب دەکەن بۆ باشترکردنی ڕەوشی کاری ژنان لە مەغریب.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەووە، لە کۆی ٢٢ ملیۆن هاوڵاتی کە ناویان لە لیستی دەنگدەرانی گشتیدا هەبووە، تەنها ٩ ملیۆن هاوڵاتی دەنگیان داوە، ئەمەش دەکاتە ٪٤١ بەشداربوون.

دەیان کچی ئەفغانی کە یاریزانی تۆپی پێن لە تاڵیبان هەڵهاتوون، پێیان وتراوە کە دەتوانن بچنە بەریتانیا و لەگەڵ خێزانەکانیان نیشتەجێ بکرێن.