گەنجانی مەنبەج: تا ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان ئازاد نەکرێت ئارام نابینەوە

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، بەردەوامی خۆیان لە ناڕەزایەتی دەربڕین دژی زیندانی کردن و گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان دووپاتکردەوە.

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.

مەنبەج

 

 ئەمڕۆ ٩ی تشرینی یەکەم، ٢٣یەمین ساڵیادی دەستپێکردنی ئەو پیلانگێڕیانەیە کەلە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان دەستی پێکرد و بەو پیلانگێڕیانە هەوڵی دورخستنەوەیان لە سوریا دا و لە ١٥ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩ لە فڕۆکەخانەی نایرۆبی وڵاتی کینیا دەستگیریانکرد.

بەوبۆنەیەوە تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە، تیایدا جەختیان لەسەر بەردەوامی لە وەستاندنەوە بە ڕووی دوژمنان کردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، " ٢٣ ساڵ بەر لە ئێستا وڵاتانی سەرمایەدار بە پێشەنگایەتی تورکیا و ئەمریکا دەستیان کرد بە پیلانگێڕی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەر بە بیرۆکەی خۆی توانی هەموو ڕاستییەکان بە گەلانی جیهان بگەیەنێت و جەختی لەسەرنەکەوتنی پیلانگێڕیەکان دەکردەوە کە هیچ کات ناگەنە هیچ ئەنجامێک".

جیا لەمانە ئەوە ئاشکرا کرا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان سەرەڕای بوونی ئەو هەموو ناڕەحەتیەی لە زیندانا ڕووبەڕووی بووەتەوە و لە گۆشەگیری توندایە توانیویەتی بیرۆکەی خۆی بگەیەنێت.

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە وەک تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنجی مەنبەج، بەڵێن دەدەن بە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان و هەموو گەلی کورد و گەلانی جیهان تا ئەوساتەی ڕێبەری گەلی کورد لە زیندانی دەوڵەتی فاشیزمی تورکیا ئازاد نەکرێت، ناوەستن لە دەربڕینی ناڕەزایی و ئارام نابنەوە.