
مامۆستایانی وانەبێژ لە کامپی دۆمێز ١٠ ڕۆژە بایکۆتیان کردووە
مامۆستایانی وانەبێژی کامپی دۆمێز ١٠ ڕۆژە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و بەناوی ٤٢٥ مامۆستاوە گردبوونەوە.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

مامۆستایانی وانەبێژی کامپی دۆمێز ١٠ ڕۆژە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و بەناوی ٤٢٥ مامۆستاوە گردبوونەوە.

دکتۆرە دیلمان ئازاد خۆشناو پسپۆری پزیشکی دادوەری ڕایدەگەیەنێت، لە دڕندەترین و نامرۆڤانەترین ڕەوشتی مرۆڤ، کە دەستدریژییكردنە، لەوەش دڕندانەتر دەستدرێژیی سێکسی بکەیتە سەر کەسێك، چونکە بزانیت ئەو کەسە پشتی نییە و بێکەسە.

هێزە یاخیبووەکانی تیگری لە ئێستادا دەستی باڵایان هەیە لەدوای ئەو شەڕەی ساڵێی ڕابردوو لە باکوری ئەسیوپیا دروستبوو، هاوڵاتیانی مەدەنیش کەوتونەتە بارودۆخێکی سەختی ژیانەوە.

ژنانی شەنگال گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزارکرد.

تا دێت ڕێژەی کوشتنی ژنان لە تورکیا زیاد دەکات و بەتەنها لە ماوەی یەک مانگدا ١٨ ژن لە تورکیا کوژراون، بۆ ئەم دۆخەش حکومەتی تورکیا هیچ هەڵوێستێک نیشان نادات.

عەلیا ژنێکی گەنجە لە بەنگلادیش، سەرەڕای ناخۆشی و سەختییەکانی ژیان، خوێندن تەواو دەکات و لەگەڵ بەخێوکردنی خوشکە بچوکەکەی خۆبەخشانە منداڵان و گەنجان هۆشیار دەکاتەوە.

کاتێک تاڵیبان دەسەڵاتیان لە ئەفغانستان گرت و ڕێنماییان بە کچان و ژنانی گەنج کرد کە لە ماڵەوە بمێننەوە بەبێ هیچ بڕیارێک، یەکێک لەئەندامانی دیاسپۆرای ئەفغانی بڕیاریدا بەکردەوە و قوتابخانەی ئۆنلاینی داناوە، قوتابخانەی ئەنگێلا غەیور ئێستا نزیکەی ١٠٠٠ خوێندکار و زیاتر لە ٤٠٠ مامۆستای خۆبەخشی هەیە.

سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاند کە ٣ ژن لە بەردەم کلینکی ناوچەی سلۆکی سەربە گرێ سپی داگیرکراو لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ڕفێندران.

حکومەتی ژاپۆن ئاماژەی بەوەدا کە خۆکوشتنی ژنانی کرێکار لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٠دا زیادیکردووە، هۆکاری ئەمەشی گەڕاندەوە بۆ گۆڕانکارییەکان لە بواری کاردا بۆ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

ژنە مامۆستایەكی بەشی یاسا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی ڕاپەڕین، نوێترین توێژینەوەی هاوبەشی خۆی بەگۆڤارێكی زانستی ئاستبەرزی خاوەن ئیمپاكت فاكتەری "٨،٠٠١" بڵاوكردەوە.

ئەنیسا جۆرج ئەندامی ئەنجومەنی شاری بۆستن و کاندیدی سەرۆکی شارەوانی، کشانەوەی خۆی لە پێشبڕکێکە بۆ ڕکابەرە ئازادیخوازەکەی، میشێل وو ڕاگەیاند.

بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە سەرۆک کۆماری تورکیا، ژنێکی نەخۆشی تەمەن ٩٦ ساڵ بڕیاری قەدەغەکردنی گەشت و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەیەکی دوور لە کەسوکاری بەسەردا سەپێنرا.

بەپێی ڕاپۆرتی CFWIJ لە مانگی تشرینی یەکەمدا ١٩ ڕۆژنامەنووسی ژن لە سەرتاسەری جیهاندا بەهۆی پێشێلکردنی مافی ڕۆژنامەنووسانییەوە ڕووبەڕووی هێرشی جەستەیی بوونەتەوە، تورکیاش یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین پشکی بەردەکەوێت.

لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە زێدی مەستورەی ئەردەڵانەوە، زنجیرە درامایەک لەسەر ژیان و نووسین و هۆنراوەکانی مەستورەی ئەردەڵانی بەرهەم دەهێنرێت.

پاش دەرچوونی ناوی خوێندکارانی پۆلی ١٢ لە زانکۆلایندا، خوێندکاران بە ئەنجامەکانیان دڵخۆش نەبوون و ژمارەیەکی زۆر خوێندکار ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی.

بکوژی پنار گولتەکین، جەمال مەتین ئاڤچی، بە بیانوی ئەوەی شەفیقە گولتەکین هەڕەشەی لێکردوە و سوکایەتی پێ کردووە، سکاڵای لەسەر تۆمار کرد.

دوای ئەوەی پیاوێک بۆی دەردەکەوێت، منداڵەکەی ناوسکی هاوژینەکەی کچە، ئاگر لە جەستەی ژنەکەی بەردەدات و دەیسوتێنێت.

هەشت منداڵ لە شاری کابول، بەهۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستدا بۆ ئەو مەبەستەش ژنانی ئەفغانستان ناڕەزایەتییان دەربڕی بەو ئامانجەی دەنگیان بە هەموو جیهان بگات، کە تاڵیبان سەرەڕای برسیکردنی هاوڵاتیان سوکایەتیشیان پێدەکات.

ڕاپۆرتی "ئیندێکسی یەکسانی ڕەگەزی" کە لەلایەن پەیمانگای ئەوروپا بۆ یەکسانی جێندەری ئامادەکراوە ڕایگەیاند، ئاگرەکەی کۆڤید-١٩ بەریەکسانی ڕەگەزی کەوتووە و داوای لە سیاسەتمەداران کردووە کە هەنگاوی پێویست بنێن.

باوکێك لە میسر کچە تەمەن ١٠ ساڵەکەی بۆماوەی سێ ساڵ بە زنجیر بە سیسەمەکەیەوە بەستووەتەوە و ڕێگەی نەداوە دایکی ببینێت، ئەمەش دوای ئەوەی دایکی داوای جیابوونەوەی لێکردووە.