ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 954 لە 1.031

7 تشرینی دووەم 2021

  1. تورکیا، ١٩ زیندانی کە ئەشکەنجە دراون دۆسیەیان لەسەر کرایەوە

    تورکیا، ١٩ زیندانی کە ئەشکەنجە دراون دۆسیەیان لەسەر کرایەوە

    ١٩ زیندانی ژن کەلە زیندانی پیتی Eی موش لە ساڵی ٢٠١٧ەوە دەستگیرکراون و لە ناویاندا ئایتان بەچەت کەلە زیندان گیانی لەدەستدا، هەیە، ئەشکەنجە دراون و کەیسیان لەسەر کراوەتەوە، تۆمەتەکەشیان پەرتوکی "خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی لە ١٠١ پرسیاردا"، بەو بۆنەیەشەوە ئەشکەنجەدراون.

  2. موکاددس ئەڵتاش: زیادبوونی توندوتیژی لە کوردستان پەیوەندی بە هەبوونی قەیومەوە هەیە

    موکاددس ئەڵتاش: زیادبوونی توندوتیژی لە کوردستان پەیوەندی بە هەبوونی قەیومەوە هەیە

    موکاددس ئەڵتاش، پارێزەری مافەکانی ژنان تیشکی خستە سەر زیادبوونی توندوتیژی و دەستدرێژیی و کوشتن سەر ژنان و منداڵان لە باکوری کوردستان و ڕایگەیاند، کە بەهۆی بوونی قەیومەوە دۆخێکی لەو جۆرە سەری هەڵداوە، موکاددس داوای کرد یاسا کار بکات دژی زیادبوونی ڕووداوەکانی توندوتیژی و دەستدرێژی.

  3. "کشتوکاڵ بە دەستی ژنان دروست بووە"

    "کشتوکاڵ بە دەستی ژنان دروست بووە"

    حەلیم بیلێل، خەڵکی ناوچەی قین-ی ڕۆژئاوای کۆبانێ، باس لە کشتوکاڵ دەکات و دەڵێت: "ژنان دروستکەری ژیانن، بە کاری ژنان هەموو جۆرە کلتورێک سەرکەوتووە چونکە لە کلتور تێدەگەن و بەو پێیە کار دەکەن".

6 تشرینی دووەم 2021

  1. ژنانی وڵاتانی ئەوروپا لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی داوای لێکۆڵینەوە دەکەن

    ژنانی وڵاتانی ئەوروپا لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی داوای لێکۆڵینەوە دەکەن

    ژنانی وڵاتانی ئەوروپا بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر گەلی کورد و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دێنە دەنگ و داوا دەکەن ڕێکخراوەکانی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی OPCW لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو ناوچانە بکەن کە چەکی کیمیایی تێدا بەکارهێنراوە.

  2. کەمپەینی ژیان چالاکیان بۆ ژنان ئەنجامدا

    کەمپەینی ژیان چالاکیان بۆ ژنان ئەنجامدا

    دامەزراوەی ڤیم فاوندەیشن لە چوارچێوەی کەمپەینی ژیان پێشانگایەکیان بۆ ئەو ژنانەی بە بیانووی شەرەف کوژراون کردەووە، لە پانێلکیشدا چانووسی ئەو ژنانە باسکرا.

  3. ماکانیزی لەکاتی کەرەنتین بووە وێنەکێش

    ماکانیزی لەکاتی کەرەنتین بووە وێنەکێش

    ماکانیزی کچێکی گەنجە کە لەکاتی کەرەنتینەدا دەستی بە وێنەکێشان کرد، ئاماژە بەوەدەکات، هەرچەندە لە ئێستادا وێنەدەکێشێت بەڵام نایەوێت ببێتە هونەرمەندێکی درێژخایەن.

5 تشرینی دووەم 2021

  1. چوار چالاکوانی ژن لە ئەفغانستان کوژران

    چوار چالاکوانی ژن لە ئەفغانستان کوژران

    تەرمی چوار ژنە چالاکوانی ئەفغانی کە بە چەکژران، لە چاڵێکدا لە شاری مەزار شەریف دۆزرایەوە فۆروزان سەفی تەمەن ٣٠ ساڵان لە زانکۆیەکی تایبەت لە شاری مەزار-ی شەریف وانەی دەوتەوە، بە شێوەیەکی دڕندانە کوژراوە.

  2. "ئێمە پرسیار لە بکوژانی منداڵەکانمان و هاوکارەکانیان دەکەین"

    "ئێمە پرسیار لە بکوژانی منداڵەکانمان و هاوکارەکانیان دەکەین"

    خانەوادەی ئەو گەنجانەی کە لە ئەنجامی بۆردومانی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژی ٢٠ی تشرینی دووەمدا گیانیان لەدەستدا، هەڵوێستی خۆیان دەربڕی و وتیان: "منداڵەکانمان هاوڵاتی مەدەنی بوون و زیانیان بۆ کەس نەبوو، ئێمە واز لە خاکەکەمان ناهێنین، بەڵکو داوای لێپرسینەوە لە سیخوڕی و دەوڵەتی تورک دەکەین".

4 تشرینی دووەم 2021

  1. کۆبانێ، لەپێناو ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵتی تورکیا، ڕێپێوانێک ئەنجامدرا

    کۆبانێ، لەپێناو ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵتی تورکیا، ڕێپێوانێک ئەنجامدرا

    دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر گەلی کورد و چەکی کیمیایی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت، بەڵام گەنجانی تێکۆشەر بە ڕووی ئەو هێرشانەدا دەوەستنەوە و دەڵێن "تا دوا هەناسە بەرگری لە خاکی کوردستان دەکەین".

  2. سێ ژن لە ئەمریکا کوژران

    سێ ژن لە ئەمریکا کوژران

    لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕێژەی کوشتنی ژن تا دێت زیاد دەکات، زۆرینەی کوشتنەکانیش لە ڕێگای چەک و توندوتیژی جەستەییەوە دەکرێن.