یەکەم ژنی ئاسیایی بۆ شارەوانی بۆستن لە ویلایەتی ئەمریکا هەڵبژێردرا

ئەنیسا جۆرج ئەندامی ئەنجومەنی شاری بۆستن و کاندیدی سەرۆکی شارەوانی، کشانەوەی خۆی لە پێشبڕکێکە بۆ ڕکابەرە ئازادیخوازەکەی، میشێل وو ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی سێشەممە ٢ی تشرینی دووەم، میشێل وو لە شاری بۆستن پۆستی سەرۆکی شارەوانی شارەکەی بردەوە، دوای ئەوەی ئەنیسا جۆرج، کاندیدی شارەوانییەکە پاشەکشەی کرد سەرەڕای بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ، بەپێی ئەوەی سی ئێن ئێن ئاماژەی پێداوە.

 

ئەنیسا جۆرج، بە لایەنگرانی کە بۆ پشتگیری هاتبوونە بنکەی دەنگدان وتی: "دەمەوێت گەرمترین پیرۆزبایی لە میشێل وو بکەم، یەکەم ژنە یەکەم ئاسیایی-ئەمریکیە وەک سەرۆکی شارەوانی بۆستن هەڵببژێردرێت".

 

سی ئێن ئێن ئاماژەی بەوەشداوە کە شاری بۆستن لە ویلایەتی ماساشیتسی ئەمریکا مێژوو تۆمار دەکات بەوەی دەنگیان بە ژنێکی دیموکرات داوە، بەتایبەت بۆ شارێک کە پیاوە سپیەکان لەمێژە بەسەریدا زاڵ بوون".

 

جێی ئاماژەیە کە هەریەک لە میشێل وو و ئەنیسا جۆرج لە خێزانە کۆچبەرەکانن، میشێل وو خەڵکی تایوانە، باوکی ئەنیسا جۆرج خەڵکی تونسە و دایکیش پۆڵەندییە و لە کامپی ئاوارەکانی ئەڵمانیادا لەدایک بووە.

 

ت.پ