لە سویسرا ڕێپێوان دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ئەنجامدرا

بە ڕێپێوانێک کوردانی سویسرا لە شاری باسل ڕۆژی کۆبانێیان پیرۆزکرد و داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بێدەنگ نەبن.

ناوەندی هەواڵ

 

لە شاری باسلی وڵاتی سویسرا، کوردانی ئەو شارە بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی کوردستانی لە سویسرا و جڤاتی کورد دیموکراتی لە سویسرا و گەنجانی شۆڕشگێڕ، بە ڕێپێوانێک ڕۆژی جیهانی کۆبانێیان پیرۆزکرد و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیایان ئیدانەکرد.

 

لە سەرەتادا بەیاننامەی جڤاکی کوردی دیموکراتی سویسرا خوێندرایەوە و تێیدا هاتبوو، "لەبەرامبەر ئەو هەوڵی لەناوبردنەی لە سەر گەلی کورد و گەریلاکانی کورد دەکاتە ئامانج، ئێمە پارێزەری سیستەمی ژینگەپارێزی و ئازادیخوازی ژن بە پارادیگمای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەبین".

 

لە چالاکییەکەشدا داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرا دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەرامبەر کورد، خاوەنداری لە تێکۆشانی کوردان بکەن.

 

دواتر ڕێپێوان دەستیپێکرد و ماوەی دوو کاتژمێر بەردەوام بوو، لە کۆتایدا لە سەرناوی رێکخراوە بەشداربووەکان ڕاگەیەندراوێک بڵاوکرایەوە.

 

ت.پ