
هێزە شۆڕشگێڕە جیهانییەکان پشتیوانی کوردان دەکەن دژی دەوڵەتی تورکیا
كۆمیتەی هەماهەنگی نێودەوڵەتیی حزب و ڕێكخراوە شۆڕشگێڕەكان پشتیوانی گەلی کورد دەکەن لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

كۆمیتەی هەماهەنگی نێودەوڵەتیی حزب و ڕێكخراوە شۆڕشگێڕەكان پشتیوانی گەلی کورد دەکەن لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا.

ئەندامانی یەکێتی ژنانی گەنجی پێکهاتەی عەرەب دووپاتیان کردەوە کە بە ڕێکخستنی ژنانی گەنج کۆمەڵگا لە داگیرکاری و کۆیلایەتی و هەموو شێوازەکانی توندوتیژی ڕزگاری دەبێت، چونکە ژنان بنەمای بنیادنانی کۆمەڵگایەکی ئازاد و دیموکراسین.

٢٨ ساڵ بەسەر ڕێپێوانی ژناندا تێپەڕی، ژنان لە شاری سلێمانییەوە بۆ وەستاندنی شەڕی ناوخۆی ساڵی ١٩٩٤ بەرەو پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێکەوتن و داوای ئاشتی و وەستاندنی شەڕی ناوخۆیان کرد.

پیاوێک دوای کوشتنی هاوژینەکەی هەڵدێت و پۆلیس هەوڵی دەستگیرکردنی دەدات.

ژووری پزیشکی ئیستەنبوڵ خەڵاتی ئاشتی و دیموکراسی ئەمساڵی بەخشی بە بنەماڵەی ئامینە شەنیاشار، کە لە ٤٤١ەمین ڕۆژی ئێشکگری دان.

لە چوارەمین کۆنفرانسدا، ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە گفتوگۆیان لەسەر ڕێ و ڕیبازی تێکۆشانی نوێ کرد و بڕیاریاندا خەبات و تێکۆشانیان بڵندتر بکەنەوە.

ڕۆژنامەوانان و ڕاگەیاندکارانی کورد بە بەیاننامەیەکی هاوبەش هەڵوێستی خۆیان دژی داگیرکاری خاکی کوردستان خستەڕوو، داواش دەکەن کە پەدەکە دەستبەرداری ئەم سیاسەتە بێت و هاوکاری دەوڵەتی تورکیا نەکات.

بە ڕێپێوانێک تەرمی محەمەد زەکی چەلەبی، پەنابەری تیرۆرکراوی باکووری کوردستان، بەرەو مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی برا و دواتر تەرمەکەی ڕەوانەی شاری وان لە باکووری کوردستان کرا.

ڕۆژنامەوانان مارلین فۆرستەری ئەڵمانی و ماتیچ کاڤیچی سلۆڤیی کە بۆ جەژنی چوارشەممە سوری ئێزدییەکان لە شەنگال بوون، لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیرکرابوون، دوای ئازاد کردنیان گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکانیان.

ئامینە کاکەباوە، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی سوید وەڵامی ئەو ڕاپۆرتانەی دایەوە کە گوایە هاکی ئیمری یۆنت، باڵیۆزی تورکیا ناوی لە نێو لیستێکی کەسایەتییە سیاسییەکانی سویددا باسکردووە، کە تورکیا داوای کردووەتەوە.

ئامینە شەنیاشار کە دوو کوڕی و هاوژینەکەی لەلایەن پیاوانی ئاکەپەوە کوژران، ماوەی ٤٤٠ ڕۆژە لە ئێشکگری بەردەوامە، داوای سەروەربوونی یاسا دەکات.

لە پێناو باشترکردنی دۆخی ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت و گرنگی هۆشیاری دیجیتاڵی و سۆشیاڵی و زیاتر هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا خولێکی ڕاهێنانی سۆشیاڵی لە غەزە ئەنجامدرا.

کۆمەڵکوژی گەلیی زیلان یەکێکە لەو کۆمەڵکوژییانەی لەلایەن دەوڵەتی تورکیادا بەسەر گەلی کورددا هات.

بە گوێرەی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە گەورەترین ژمارەی خەڵک لە مەترسی برسێتیی تونددان لە سەرانسەری هەرێمی ساحل و چوار وڵاتی دەوروبەری وەک بورکینا فاسۆ، چاد، کە ئەو ژمارەیە نزیکەی ١.٧ ملیۆن کەس دەبێت.

لە سیمینارێکدا ئیلهام ئەحمەد، ڕەوشی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای ڕوونکردەوە و تیایدا باسی لەوەکرد کە دەوڵەتی تورکیا بە پروپاگەندە و هێرش بۆسەر ڕۆژئاوا دەیەوێت میساقی میلی و دەوڵەتی عوسمانی زیندوو بکاتەوە.

مامۆستایان و کرێکارانی شاری سنە، پشتگیری مامۆستایانی زیندانی دەکەن.

لە تونس هەنگاوێکی نوێ نرا و ڕادیا جەربی بۆ ئەنجومەنی نێودەوڵەتی ژنان هەڵبژێردرا.

شاندێکی هەدەپە کە پێکدێت لە پەرلەمانتارانی هەدەپە و ئەندامی نوێنەرایەتی هەدەپە لە شاری هەولێر، هاتوونەتە شاری سلێمانی و لە بەدواداچوون بۆ گەشتنە سەرەداوێکی تیرۆری، پەنابەری سیاسی باکوری کوردستان زەکی چەلەبی.

دەربارەی مافی کرێکاران بە گشتی و کرێکارانی ژنان بە تایبەت پارێزەرێک تەواوی وردەکارییەکانی یاسای کار و مافەکانی کرێکاری لە سیمینارێکدا ڕوونکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە ژنان ئاگاداری مافەکانیان بن لە کاتی کارکردندا.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە پەرلەمانی ئەڵمانیاوە ئامادەکراوە، ئاماژە بەوەدەکات کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا پێشێلکارییە و پێچەوانەی ماددەی ٥١ی هاوپەیمانی نەتەوە یەکگرتووەکانە.