
ڕۆژی ٤٤٦: تێکۆشانی ئێمە بۆ دادوەرییەکی سەربەخۆیە
بنەماڵەی شەنیاشار کە بەردەوامن لە تێکۆشان بۆ دادپەروەریی، ئاماژەیان بەوەدا تێکۆشانیان بۆ دادوەرییەکی سەربەخۆ بووە و هەمیشە لە تێکۆشاندا دەبن.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

بنەماڵەی شەنیاشار کە بەردەوامن لە تێکۆشان بۆ دادپەروەریی، ئاماژەیان بەوەدا تێکۆشانیان بۆ دادوەرییەکی سەربەخۆ بووە و هەمیشە لە تێکۆشاندا دەبن.

دادگای تاوانەکانی تەبسەی جەزائیر، دوای ٦ ساڵ تۆمەتبارێکی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵێک بە ١٢ ساڵ زیندانی سزادرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند، کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە ژنێکی گەنج کردبوو.

ئیبرو گونای، وتەبێژی هەدەپە ئاماژەی بەوەدا کە ئەردۆغان دژی کوردە و ئامانجی لەناوبردنییەتی، بۆ ئەوەش دەبێت هەمووان دژی دەسەڵاتداری بوەستنەوە.

لە ماوەی هەشت کاتژمێردا لە سنوری شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، دوو ژن لە دوو ڕووداوی جیاوازی گوماناویدا کۆتایی بە ژیانیان هات.

ناتالی لۆیسۆ، سەرۆکی لیژنەی لاوەکی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی ئەوروپا داوای لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد دژی هێرشە دەرەکییەکان هەڵوێستیان هەبێت و ڕێگری بکەن.

شارەوانی ئیسنلەری ئاکەپە کڵێسای دایکە مەریەم، کە لەلایەن عەلەوییەکانی عەبدال پیرۆز بوو، خاپور کرد.

ڕووخانی باڵەخانەیەکی ١٠ نهۆمی لە شاری ئابادانی ئێران ناڕەزایەتی لێکەوتەوە و خۆپیشاندان دەستیپێکرد، خۆپیشاندەران داوای ئاشکراکردنی هۆکاری ڕووخان و بە سزا گەیاندنی تۆمەتباران دەکەن.

پاش ئەوەی لە سەرەتای مانگی ئایارەوە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی هەڵەبجە بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لەپێناو پاراستنی مافی خوێندکاران بایکۆتیان شکاند.

کۆمسیۆنی ژنانی کەنەکە بە بەشداری ٤٥ ژنی کورد کۆبوونەوەیەکی بەڕێوەبرد و تیشکیان خستەسەر هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و ئاماژەیان بەوەدا کە تورکیا خەیاڵی زیندووکردنەوەی دەوڵەتی عوسمانی هەیە، بۆ ئەوەش دەبێت عێراق بێتە دەنگ.

دوێنێ لە شاری هەولێر ژنێک کە خنکانەکەی گوماناوییە، پاش سێ ڕۆژ لە خنکانی لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند حاڵەتەکانی هەراسانکردنی ئەلکترۆنی زیانی کردووە و بووەتە مەترسی بۆ سەر ژیانی کۆمەڵگەی عێراقی.

بۆ شەرمەزارکردنی هێرش و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دانیشتوانی عەفرین ڕێپێوانێکی جەماوەرییان بە دروشمی "گۆڕینی دیمۆگرافی و نیشتەجێکردنی دانیشتوانی دیکە، تاوانێکە لە دژی خەڵکی ناوچەکە و مێژووەکەیان" ڕێکخست.

دادگای دەستووری دەربارەی سیاسەتمەداری زیندانیکراو، ئایسەل توغلوک بڕیاریدا کە "مافی ڕێپێوان و چاوپێکەوتنی" پێشێل کراوە و ١٣ هەزار و ٥٠٠ لیرەی تورکی قەرەبووی مەعنەوی بکرێتەوە.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ تیشکی خستەسەر کردەوەکانی تاڵیبان لە دژی ژنان و ئاماژەی بەوەدا کە ماف و ئازادی ژنان پێشێل دەکرێت.

شوێنەوارێکی ٧ هەزار ساڵە لە ناوەندی شارۆچکەی سۆران دۆزرایەوە و ماوەی دوو هەفتەیە کاری هەڵکۆڵینەکەی بەردەوامە.

دایکی کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ کە کەوتبووە بەر ڕووت کردنەوە لەلایەن پۆلیسی لەندەنەوە، بەهۆی ئەو ئازارەی کە کچەکەی تێیدا دەژیا، هەوڵی کوشتنی خۆی داوە.

ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە ئەنجامنامەی چوارەمین کۆنفرانسی خۆی بە دروشمی "سوورین لەسەر ئازادی، لە تێکۆشاندا بە بڕیارین"، ڕاگەیاند.

ڕۆژنامەنووسانی ئەفغانی بۆ ئیدانەکردنی بڕیارەکەی تاڵیبان، کە دەبێت ژنانی بێژەر ڕوویان دابپۆشن، پەچەی ڕەشیان لە دەموچاویان بەست.

پاش هەڵگیرساندنی جەنگ لە ئۆکراینا لەلایەن ڕوسیاوە بەشێک لە براندە جیهانییەکان بڕیاری جێهێشتنی وڵاتەکایان داوە و ستاربەکس و ماکدۆناڵدیش بڕیاری فرۆشتنی لقەکانی خۆیاندا و لە ڕوسیا کشانەوە.