
بنەماڵەی شەهیدانی شەنگال: جگە لە بەرخۆدان ڕێگەیەکی دیکەمان نییە
ڕێکخراوی خانەوادەی شەهیدانی شەنگال بە بەیاننامەیەک پشتیوانی خۆیان بۆ خۆبەڕێوەبەری شەنگال دەربڕی و دەڵێن: جگە لە بەرخۆدان هیچ ڕێگەیەکی دیکەمان نییە.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

ڕێکخراوی خانەوادەی شەهیدانی شەنگال بە بەیاننامەیەک پشتیوانی خۆیان بۆ خۆبەڕێوەبەری شەنگال دەربڕی و دەڵێن: جگە لە بەرخۆدان هیچ ڕێگەیەکی دیکەمان نییە.

٧٥ ڕێکخراوی ژنان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر باشور و ڕۆژئاوای کوردستان نامەیەکیان ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە و داوایان کردووە دەوڵەتی تورکیا هێرشەکانی بوەستێنێت، چونکە ترس و دڵەڕاوکێی لای هاوڵاتیان دروستکردووە.

لەپێناو دەستکەوتنەوەی ڕووفاتی شەهیدانی کۆمەڵکوژی ساڵی ١٩٩٧ی هەولێر، کەسوکاری شەهیدان یاداشتێکیان ئاڕاستەی نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کرد.

کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوای کوردستان لە لێدوانێکی نووسراودا کۆمەڵکوژییەکەی هەولێری بەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند: "وەڵاممان بۆ یادی شەهیدانی هەولێر ئەوەیە کە یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی دروستبکەین".

سێ کۆمەڵەی چالاکوانانی سینەمای دیکۆمێنتی بەرامبەر دەستگیرکردنی دوو فیلمسازی دیکۆمێنتاری بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوایانکرد کە دۆخی ترس و نائارامی لە ژیانی فیلمسازانی دیکۆمێنتاریدا کۆتایی پێبهێنرێت.

شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان وعێراقی گرتووەتەوە و مەودای بینین بۆ ٣٠٠ مەتر کەمی کردووە، بەپێی زانیارییەکانیش لە ئێوارەدا شەپۆلی خۆڵبارینەکە کەم دەکاتەوە و مەودای بینین زیاد دەبێتەوە.

ژنانی گەنجی ئێزدی کە بەشداری کۆبوونەوەکەی گەنجان بوون، ئاماژەیان بەوەدا ڕێگە نادەن ئەو دەستکەوتانەی لە شەنگال بەدەستهاتوون لەناوببرێن و بۆ خۆبەڕێوەبەریی شەنگال تێکۆشان دەکەن.

پەرستارێکی کینی کە لە دژی خەتەنەکردنی مێینە وەستاوەتەوە، خەڵاتی پەرستاری ٢٥٠ هەزار دۆلاری لە وڵاتی دوبەی پێبەخشرا.

لە دوو ڕووداوی جیاوازدا، دوو پیاو لە شاری هەولێر و شارۆچکەی چەمچەماڵ هێرش دەکەنە سەر ماڵە خەزوورانیان و لە هێرشەکەی شاری هەولێردا هاوژینی پیاوەکە بریندار دەبێت و لە شارۆچکەی چەمچەماڵ دراوسێیەک دەکوژرێت.

بەپێی ڕاپۆرتێکی پلاتفۆڕمی ڕۆژنامەنووسانی بێسنور، لە ماوەی ٣ مانگی ئەمساڵدا لە وڵاتی تورکیا ١٧٣ ڕۆژنامەنووس دادگایکراون و ١٧ ڕۆژنامەنووسیش کەیسەکانیان بە بێ تاوان پەسەند کراوە.

زیندانیان لە زیندانی ژنانی ئامەد نامەیەکیان لەبارەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤەوە نووسیوە و باسیان لەوە کردووە کە ژیانیان لە مەترسیدایە.

سەرچاوە ئەمنییەکانی پارێزگای موسڵ و واست ڕایانگەیاند کە دوو منداڵ لە حەوزێکی ئاودا خنکان و منداڵێکی دیکە بەهۆی کەوتنە خوارەوەی دەرگا بەسەریدا، بە سەختی بریندار بوو.

پۆلیسی کۆمەڵگەیی عێراق، ئاماری حاڵەتەکانی خۆکوشتنی لە عێراق بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە ماوەی چوار مانگدا خۆیان کوشتووە، بەوەش بە تێكڕایی لە ڕۆژێکدا سێ کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

لە سلڤادۆر، ژنێکی دووگیان دوای لەباربردنی منداڵەکەی، بە ٣٠ ساڵ زیندانی سزا درا.

دوای خۆپیشاندانە گشتییەکانی مامۆستایانی ئێران شەپۆلێکی دەستگیرکردن دەستیپێکرد و چەندین چالاکوانی ڕۆشنبیریش دەستگیرکران.

مەریەم سۆیلوی تەمەن ٨١ ساڵ دوای داگادییکردنی، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

لە شاری هەولێر تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بەردەوام هەڕەشەی لە ژنێکی گەنجی خوێندکاری پەیمانگا کردووە و بووە پاڵنەری خۆکوشتنی ژنە گەنجەکە.

لە غەزە چالاکی ئێشکگری دەستیپێکرد و ڕۆژنامەنووسانی ژنی بەشداربوو ئاماژەیان بەوەدا کە کە گولـلەی سوپای ئیسرائیل ڕاستی ناکوژێت و میدیا ڕاستییەکان ڕوون دەکاتەوە.

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی "بلە" بەڕێوەچوو، هەریەک لە بەدیعە دارتاش هونەرمەندی باشوری کوردستان، جەمیلە جەلیل هونەرمەندی کوردی ئەرمینیا و نەسرین عەبدوڵا، فەرمانداری یەپەژە خەڵاتیان پێبەخشرا.

لە بەرامبەر وەرنەگرتنی مووچەی سێ مانگیان هەریەک لە فەرمانبەرانی شارەوانی و فەرمانبەران و مامۆستایانی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەمڕۆ گردبوونەوە و تێیدا داوای مووچەکانیان دەکرد.