خەڵاتی ئاشتی و دیموکراسی بە بنەماڵەی ئامینە شەنیاشار بەخشرا

ژووری پزیشکی ئیستەنبوڵ خەڵاتی ئاشتی و دیموکراسی ئەمساڵی بەخشی بە بنەماڵەی ئامینە شەنیاشار، کە لە ٤٤١ەمین ڕۆژی ئێشکگری دان.

ڕەحا

 

ئێشکگری دادپەروەری لە بەردەم دادگای ئورفا کە لەلایەن ئامینە شەنیاشار و فەریتی کوڕییەوە بەڕێوەدەچێت، گەشتە ٤٤١هەمین ڕۆژ، ئامینە شەنیاشار داوای دادپەروەری بۆ کوشتنی هاوژینەکەی و دوو کوڕی دەکات کە لە هێرشێکدا لە ١٤ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨ لە ناوچەی سوروچی سەر بە پارێزگای ئورفا لەلایەن خزمان و پاسەوانەکانی پەرلەمانتارەکەی ئاکەپەی ئورفا، ئیبراهیم خەلیل یلدیز کرایە سەریان، کوژران.

 

لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی مافەکانی مرۆڤ، ئاشتی و دیموکراسی، ئەمشەو لەلایەن ژووری پزیشکیی ئەستەنبوڵ (YTO) کە بۆ یادی دکتۆر سێڤینچ ئۆزگونەرڕرێکدەخرێت، خەڵاتی ئاشتی و دیموکراسی ئەمساڵ بە ئامینە شەنیاشار و فەریت شەنیاشاری کوڕی دەبەخشرێت و ئەندامانی خێزانه که بۆ وەرگرتنی خەڵاته که چوون بۆ ئەستەنبوڵ، ماوەی دوو ڕۆژیش ئێشکگری دادپەروەری لە ئیستەنبوڵ بەردەوام دەبێت.

 

"دادپەروەری بۆ هەموو کەسێکە"

ئەمڕۆ لەسەر هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان بنەماڵەی ئامینە شەنیاشار بڵاویان کردەوە: ئەمڕۆ لە ئەستەنبوڵ دەبین بۆ بەشداریکردن لە خەڵاتی مافی مرۆڤ، ئاشتی و دیموکراسی و مەراسیمی یادکردنەوە کە لەلایەن ژووری پزیشکی ئەستەنبوڵەوە ڕێکدەخرێت، ئێمە بەردەوام دەبین لە وتنی دادپەروەری بۆ بنەماڵەی شەنیاشار و بۆ هەموو کەسێکی دیکە لە سەرانسەری تورکیا هەتا دادپەروەریی بەدەستدێت."