ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 756 لە 1.030

29 ئازار 2023

28 ئازار 2023

  1. لە کاری شۆفێری بارهەڵگر ژنان ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبنەوە

    لە کاری شۆفێری بارهەڵگر ژنان ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبنەوە

    ئوسترالیا لە ئێستادا کەمی شۆفێرانی بارهەڵگری هەیە، گروپەکانی داکۆکیارانی مافی ژنانیش جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە دەرفەتی کارکردن بەو ژنانە بدرێت کە مۆڵەتی شۆفێری گشتییان هەیە، نەک بیر لە هێنانی شۆفێر لە دەرەوەی ناوخۆی وڵاتەکە بکرێتەوە.

  2. نەخۆشییەکانی دڵ دەتوانێت ئەگەری جەڵتەی دڵ بۆ ٨ هێندە بەرز بکاتەوە

    نەخۆشییەکانی دڵ دەتوانێت ئەگەری جەڵتەی دڵ بۆ ٨ هێندە بەرز بکاتەوە

    ئەو کەسانەی کە لە ناوەڕاستەکانی تەمەنیاندان و درێژە بە ژیانیان دەدەن و هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکانی دڵیان نیە، لەگەڵ ئەوەشدا مەترسی زیاتریان هەیە بۆ تووشبوون بە جەڵتەی دڵ، چونکە گیرانی خوێنبەرەکان ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ هەشت هێندە زیاتر دەکات.

  3. سیدنی، هەوڵی زیادکردنی پەیکەری ژنان دەدرێت

    سیدنی، هەوڵی زیادکردنی پەیکەری ژنان دەدرێت

    لە ویلایەتەکانی ئوسترالیا هەوڵی زیادکردنی دانانی پەیکەری ژنان دەدرێت، لە کاتێکدا لە کۆی ٣٣ پەیکەری شاری ئەدلاید شەش پەیکەریان هی ژنانن، بەمەش ئەو ویلایەتە زۆرترین ڕێژەی پەیکەری ژنانی تێدایە بە بەراورد بە شارەکانی دیکە.

  4. نەبوونی ئاوی خواردنەوە هەڕەشەیە بۆ سەر ژیانی ژنان و منداڵان

    نەبوونی ئاوی خواردنەوە هەڕەشەیە بۆ سەر ژیانی ژنان و منداڵان

    لە سودان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا تادێت ڕێژەی ئاوی پاک تیایدا کەم دەبێتەوە، ١٧.٣ ملیۆن کەس دەستیان بە ئاوی خواردنەوەی پاک نەگەیشتووە و مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییە گواستراوەکان لەسەرە، نزیکەی ٢٤ ملیۆن کەس دەستیان ناگات بە شێوازی پاکوخاوێنی دروست.

  5. بەرپرسی ڕۆشنبیری نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵێنیداوە کە پشتگیری لە میراتی دەوڵەمەندی عێراق بکات

    بەرپرسی ڕۆشنبیری نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵێنیداوە کە پشتگیری لە میراتی دەوڵەمەندی عێراق بکات

    ساڵانێک لە شەڕ و ململانێکان کاریگەری لەسەر گەنجینەی میزۆپۆتامیا و شوێنەوارە دێرین و مێژووییەکانی ناوچەکە هەبووە کە شەش شوێنی میراتی جیهانی یونسکۆی تێدایە، بەرپرسی ڕۆشنبیری نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەڵێنی بەردەوامی نۆژەنکردنەوەیانی داوە.

  6. نێرگس محەمەدی لێبوردنی ڕابەر بۆ دەستگیرکراوەکان بە "شانۆیی فریودەر" پیناسە دەکات

    نێرگس محەمەدی لێبوردنی ڕابەر بۆ دەستگیرکراوەکان بە "شانۆیی فریودەر" پیناسە دەکات

    نێرگس محەمەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ لە زیندانی ئەڤین نامەیەکی ئاڕاستەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ کرد و ڕایگەیاند، ئەو پیلانەی بە ناوی "لێبوردنی ڕابەر"ەوە پەیڕەو دەکرێت، نمایشێکە بۆ فریودانی حکومەتەکانی ڕۆژئاوا.

  7. سەرەڕای کەمی دەرفەتەکان، یارمەتی قوربانیانی بوومەلەرزەکە دەدەن

    سەرەڕای کەمی دەرفەتەکان، یارمەتی قوربانیانی بوومەلەرزەکە دەدەن

    لە ئەنجامی کارەساتی بوومەلەرزەکەی سوریا، ژنانی پەنابەری ئیدلب لە دەستپێشخەرییەکی مرۆیی چادرەکانیان پێشکەش بە قوربانیانی بوومەلەرزەکە دەکەن، بۆ ئەوەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئەرکی بەپەلەی خۆیان بگرنە ئەستۆ.