سیدنی، هەوڵی زیادکردنی پەیکەری ژنان دەدرێت

لە ویلایەتەکانی ئوسترالیا هەوڵی زیادکردنی دانانی پەیکەری ژنان دەدرێت، لە کاتێکدا لە کۆی ٣٣ پەیکەری شاری ئەدلاید شەش پەیکەریان هی ژنانن، بەمەش ئەو ویلایەتە زۆرترین ڕێژەی پەیکەری ژنانی تێدایە بە بەراورد بە شارەکانی دیکە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەندامێکی ئەنجومەنی شارەوانی هونەری گشتی سیدنی پایتەختی ئوسترالیا ئاماژەی بەوەکردووە، هەڵمەتێک بۆ هاوسەنگکردنی جێندەری لەنێو پەیکەرە گشتیەکانی شارەکەدا ئەنجام دەدرێت، واتە هەوڵی زیادکردنی دانانی پەیکەری ژنان دەدرێت و لە سەرجەم ویلایەتەکانی وڵاتەکەدا هەوڵی جێبەجێکردنی دەدرێت.

 

لە شاری سیدنی تەنها شەش پەیکەری گشتی ژنان هەیە کە دوو پەیکەری شاژن ڤیکتۆریا و یەکێکیان پەیکەری ماری ماکیلۆپ کە کاسەیەتیەکی ئاینی وڵاتەکە بووە، ئەگەر بەراوردی پەیکەرەکانی شارەکە بکرێت ئەوەی بەرچاو دەکرێت ڕیژەی پەیکەری باڵندەکان لە شارەکەدا ٥ هێندەری پەیکەرەکانی ژنان دەبێت.

 

  لە کۆی ٣٣ پەیکەری شاری ئەدلاید شەش پەیکەریان هی ژنانن، بەمەش ئەو ویلایەتە زۆرترین ڕێژەی پەیکەری ژنانی تێدایە بە بەراورد بە شارەکانی دیکە، لە شاری مێلبۆرن و بریسبان ژنان تەنها ١٥٪ی پەیکەرەکان پێکدەهێنن.

 

لیندا سکۆت ئەندامی ئەنجومەنی پارتی کرێکاران پێشنیارێکی پێشکەش بە شاری سیدنی کرد بۆ پێکهێنانی پانێڵێکی ڕاوێژکاری هونەری گشتی بۆ ڕێنماییکردنی پرۆسەی گەیاندنی لانیکەم سێ بەرهەمی هونەری نوێ بە ئامانجی هاوسەنگکردنی یەکسانی جێندەری  لە پەیکەرەکانی وڵاتەکە، ئەم پێشنیازە لە ١٣ی ئاداردا لەلایەن زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنەوە پەسەندکرا، بەڵام هێشتا هێڵێکی کاتی نییە کە کارە هونەریەکان کەی دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

زیادکردنی پەیکەری نوێ لە شارەکان مشتومڕ بە دوای خۆیدا دەهێنێت، چونکە بەشێکی زۆری پەیکەرەکان هی پیاوانە کە بەشدارێکی مێژووییان لە وڵاتەکەدا هەبووە، ژنان سەرباری ئەوەی بەشدارێکی کارا بوون و ڕۆڵێکی گرنگیان هەبووە لە خەبات و تێکۆشان بەڵام گرنگی بە وەبیرهێنانەوەیان لە ڕێگەی پەیکەرەکانەوە نادرێت.

 

دانان و لابردنی پەیکەرەکان پێویستی بە هەڵسەنگاندنە، چونکە لابردنی پەیکەرێک بە جۆرێک لە جۆرەکان بێڕێزیکردنە بەو بۆچوونانەی کە خەڵک لە ڕابردوودا هەیانبووە یاخود چیرۆکێک کە لە مێژوودا بۆ خەڵکی ناوچەکە گرنگی هەبووە، لە ئوسترالیا کەمتر لە ٥٪ی پەیکەرە گشتیەکان لە خەڵکی نەتەوە یەکەمەکانن.