یونسکۆ شوێنەکانی یەمەن و لوبنانی وەک میراتی جیهانی خستۆتە لیستی مەترسییەوە

دەزگای ڕۆشنبیری نەتەوە یەکگرتووەکان لوبنان و یەمەنی وەک شوێنەوارە جیهانییەکانی خستووەتە لیستی مەترسییەوە، بەهۆی ئەو ململانێیانەی لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لە یەمەن پەرەی سەندووە.

ناوەندی هەواڵ

 

دەزگای ڕۆشنبیری نەتەوە یەکگرتووەکان لوبنان و یەمەنی وەک شوێنەوارە جیهانییەکانی خستووەتە لیستی مەترسییەوە، یەکەمیان بەهۆی ئەو ململانێیانەی لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لە یەمەن پەرەی سەندووە، دووەمیان بەهۆی دۆخی ترسناکی پاراستنی یەمەن و نەبوونی سەرچاوەکانی پاراستن لە لوبنان.

 

یونسکۆ بڵاویکردوەتەوە، حەوت شوێنی شوێنەواریی لە پارێزگای مەریب لە یەمەن بۆ لیستی یونیسکۆ زیادکراون بەهۆی مێژووی دەستکەوتەکانی شانشینی سەبا لە هەزارەی یەکەمی پێش زایین تا هاتنی ئیسلام لە دەوروبەری ساڵی ٦٣٠، شانشینییەکە کە بە شاژنە ئەفسانەییەکەی شەبا ناسراوە، لەو کاتەدا بەشێکی زۆری ڕێڕەوی نیمچە دوورگەی عەرەبی کۆنترۆڵکردووە هەر بۆیە وەک شوێنەوارێکی مێژووی گرنگ لە جیهان لێی دەڕوانرێت.

 

ئەو شوێنانەی کە بەم دواییانە لە لیستەکەدا زیادکراون بریتین لە شاری کۆنی مەریب و دوو پەرستگا و پاشماوەی بەنداوی کۆنی شارەکە، کە کارەساتێکی ئەندازیاری هایدرۆلۆجی کۆن تیایدا ڕوویداوە.

 

دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، هیوادارن بڕیارەکە یارمەتیدەر بێت بۆ کۆکردنەوەی تەواوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی شوێنەوارە دێرینەکان.

 

پارکی کۆنکرێتی کە نزیکە لە کەناری دەریاوە لەلایەن تەلارسازێکی بەڕازیلیەوە دیزاین کراوە، کە چالاکوانان هۆشداریان داوە کە لە ساڵانی ڕابردوودا مەترسی ڕووخان و وێرانبوونی هەیە، پێشانگاکە پڕۆژەی سەرەکی سیاسەتی مۆدێرنیزاسیۆنی لوبنان بووە لە ساڵانی شەستەکاندا و بە یەکێک لە کارە گەورەکانی نوێنەرایەتی تەلارسازی مۆدێرنی سەدەی بیستەم لە ناوچەکەدا وەسفدەکرێت، لە کاتێکدا ئێستا وەک شوێنێکی میراتی جیهانی لە مەترسیدایە و بۆ پاراستنی هەوڵی دەستڕاگەیشتن بە هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان دەدرێت.