ئازادکردنی ٣ ژنی ناڕازی لە کابول بە کەفالەت

ڕوقیە ساعی، فاتمە محەممەدی و مەلالی هاشمی کە لە کاتی ناڕەزایەتی ژنانی کابول دژی داخستنی قوتابخانەکانی کچان دەستگیرکرابوون، بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کران.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ ئادار، ڕوقیە ساعی، فاتمە محەمەدی و مەلالی هاشمی، کە لە کاتی ناڕەزایەتی ژنانی کابول لە دژی سنووردارکردنەکانی تاڵیبان لە دژی ژنان کە ڕۆژی پێشتر لەلایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە دەستگیرکرابوون، بە دانانی بارمتە لە زیندانی تاڵیبان ئازادکران.

 

بەگوێرەی هەواڵە بڵاوکراوەکان، تاڵیبان ژنانی ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ کردوە، وە لەکاتی وێنەگرتنیان ئاگاداریان کردوونەتەوە کە ڕێگەیان پێنادرێت لەگەڵ هیچ میدیایەک قسە بکەن، وە بەڵێنێیان لێ وەرگرتوون کە خۆیان لە بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان بەدوور بگرن و هەنگاو بەرامبەر تاڵیبان نەگرنەبەر.