
لە هەولێر ئاگر لە کامپی ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کەوتەوە
بەڕێوەبەرایەتى بەرگریى شارستانى هەولێر ڕایگەیاند لە شارەدێی دارەتوو، ئاگر لە کامپێکى ئاوارەکانى ڕۆژئاواى کوردستان کەوتەوە،کامپەکە هاوڵاتیانى عەفرینى تێدایە.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

بەڕێوەبەرایەتى بەرگریى شارستانى هەولێر ڕایگەیاند لە شارەدێی دارەتوو، ئاگر لە کامپێکى ئاوارەکانى ڕۆژئاواى کوردستان کەوتەوە،کامپەکە هاوڵاتیانى عەفرینى تێدایە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە ناوخۆییەکانی کوردستان، لە زیندانی ئورمیە، سافییە مامیشپور بە کەفالەت ئازاد کراوە.

ئێوارەی دوێنێ شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی و ئازادی سەردانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەنەکەیان کرد و لەسەر پرسی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و ڕێگریکردن لە شەڕی ناوخۆ گفتوگۆیان کرد.

لە شارەدێی شۆڕش لە چەمچەماڵ ژنێکی گەنجی تەمەن ٢١ ساڵ بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا و شوێنەواری کڵاشینکۆف بە جەستەیەوە دیارە.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند کە بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکەوە لە دورگەکانی نزیک ئیسپانیا، چوار کەس کە ژنێکی دووگیان و منداڵێکیان لەگەڵدا بووە، خنکاون.

دوابەدوای کۆبونەوەی شاندی ئاشتی و ئازادی لەگەڵ لایەن جیاوازەکانی پەرلەمانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایانگەیاند کە دەبێت کۆتای بە لەشکرکێشەکانی دەوڵەتی تورکیا بهێنرێت، حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان هەوڵی جدیان هەبێت و چیدیکە لە ئاست داگیرکاریانەدا بێ هەڵوێست نەبن.

دوای ئەوەی لە بازگەی دەرەکۆتر لە شارەدێی سەنگەسەر، چالاکی قەڵغانی زیندوو ڕێگری لێکرا بچنە قەندیل، بە بەیاننامەیەک داوایان کرد کە لایەنە سیاسییەکان هەڵوێستی خۆیان دیار بکەن، بانگەوازیشیان لە گەنجان کرد بەشداری هەڵمەتی جەنگی ئازادی ببن.

ئەو گەنجانەی ویستیان بچنە قەندیل و دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا ببنە قەڵغانی زیندوو لەلایەن ئاسایشەوە ڕێگرییان لێکرا، هاوڵاتیان و ئەندامانی شاندی ئاشتیش لەناو چالاکییەکەدا بەشدارن.

شەوی ڕابردوو لە شەقامی ٦٠ مەتری هەولێر دەستڕێژی گولـلە لە سێ کەس دەکرێت و بەهۆیەوە دوو پیاو کوژران و ژنێکیش برینداربوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی و ئازادی بۆ کوردستان بەیاننامەیەکیان بۆ ڕایگشتی خوێندەوە و تێیدا ئیدانەی هێرشەکەی سەر گوندی گەڵاڵەیان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کرد.

لە ئێستادا بەپێی ئامارە جیهانییەکان زیاتر لە ٨٢.٤ ملیۆن پەنابەر هەن، بەپێی ئامارێکی دەزگای لوتکە لە شەش مانگی ئەم ساڵدا زیاتر لە ٢٦ هەزار هاوڵاتی عێراق داوای مافی پەنابەرێتی کردووە، بانگەوازی بۆ کۆنفڕانسێکی نەتەوەیی دەکەن.

بڕیاردرا مانگانە بڕی ملیارێک و ٦٠٠ ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەری شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.

گروپی ئاسۆی نوێ بە دروشمی (بازرگانی بە نەخۆشخانەی هیوا ڕەفتارێکی نائەخلاقییە و بە توندی شەرمەزاری دەکەین) لە بەردەم نەخۆشخانەی هیوا گردبوونەوە، داوایان کرد ڕێگا بە تایبەت کردنی نەخۆشخانەکە نەدرێت.

شایان کاکە ساڵح ئەندامی لیژنەی بەدواداچوونی مەیدانی بۆ ئەو شوێنەی پێنج پێشمەرگە تێیدا گیانیان لەدەستدا، بەدواداچوونەکانیان دەخاتە ڕوو، کە ئەو شوێنە دوورە لە ناوچەی هەبوونی پەکەکەوە، هەروەها دارەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەبڕدرێتەوە و بەکیلۆ دەفرۆشرێن، وتیشی ئەو سەیارەیەی بۆردومانکرابوو تا ئێمە چووین لێیان شاردینەوە.

شاندی ئاشتی و ئازادی بڕیار بوو ئەمڕۆ سەردانی کامپی مەخمور بکەن، بەڵام لەلایەن ئاسایشی بازگەی کەرکوکەوە ڕێگرییان لێکرا، بەشكی دیکەی شاندەکەش سەردانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە زرگوێز کۆبوونەوە.

بنەماڵەی چالاکوان فەتیحە بریکی دەربارەی دۆسیەی دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی ڕۆژی شەممە ١٧ی حوزەیران بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.

ئەنجومەنی دەوڵەتی میسری مافی تۆمارکردنی منداڵ دوای لەدایکبوونی بە دایکان دەدات.

ڕێژنە دێهاتی، لە کاتی بۆردومانکردنی دوێنێی گوندی گەڵاڵەدا، گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردەوە دەڵێت: فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا بەسەر سەرمانەوەیە، کێ خەمی پاراستنی خەڵکی سیڤیلیەتی.

شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی و ئازادی سەیرانگای کونە ماسییان بەسەرکردەوە کە ساڵی پار خێزانێکی مەدەنیی تێیدا بوونە ئامانجی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیا.

شاندی نێودەوڵەتی ئاشتی و ئازادی سەردانی ڕێکخراوی ژنان ئازادی کوردستانیان کرد و کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیشدا کوشتنی دەنیز پۆیرازیان شەرمەزار کرد.